58   خولەک پێش ئێستا 4115 جار خوێنراوەتەوە

تومه‌نى ئێران نزمترین ئاستى تۆماركرد

تومه‌ن جارێكی تر نزمترین نرخی به‌رامبه‌ر دۆلارو دراوه‌كانی تری دونیا تۆماركرد، ته‌نها له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا تومه‌ن به‌ڕێژه‌ی 5%ی تر بێبه‌ها بووه‌.

له‌ژێر كاریگه‌ریی سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان‌و زیاتر شپرزه‌بوونی ئابووریی ناوخۆی ئێران‌و قووڵتربوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌ ئابوورییه‌كان، دراوی فه‌رمیی ئێران زیاتر ڕووی له‌دابه‌زین كردووه‌.

سێبه‌ری جه‌نگ، زۆربوونی قه‌باره‌ی نه‌ختینه‌یی، بێمتمانه‌یی به‌ده‌سه‌ڵات، كورتهێنانی بودجه‌و نه‌بوونی متمانه‌ی بازاڕو كێشانه‌وه‌ی پاره‌ له‌بانكه‌كان له‌لایه‌ن هاووڵاتییان، نه‌بوونی دۆلاری پێویست لای بانكی ناوه‌ندی به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی پێداویستییه‌كانی بازاڕو زاڵبوونی حكوومه‌ت به‌سه‌ر سیاسه‌ته‌ داراییه‌كان، هۆكارگه‌لێكن له‌پشتنی دابه‌زینی به‌های دراوی ئێرانی.

ئێران له‌دۆخێكی ناله‌باری ئابووریدایه‌و ناتوانێ نرخی شتومه‌كه‌كان له‌بازاڕ كۆنترۆڵبكات، ڕۆژ به‌ڕۆژیش له‌به‌های دراوه‌كه‌ی كه‌مده‌بێته‌وه‌.

سزاكانی ئه‌مدواییه‌ی ئه‌مریكاو كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، خه‌ریكه‌ كاریگه‌رییه‌كانی زیاتر له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی ئێران به‌دیارده‌كه‌ون‌و باری بژێوی‌و ژیان له‌و وڵاته‌ قورستر ده‌كات.

به‌رزیی قه‌باره‌ی نه‌ختینه‌یی، هۆكاری سه‌ره‌كییه‌ له‌هه‌ڵاوسان‌و واده‌كات ئه‌و تومه‌نه‌ی كه‌ له‌به‌رده‌ستی خه‌ڵكدایه‌، توانای كڕینی جارانی نه‌مێنێت.

حكوومه‌تی ئێران به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و داهاته‌ی هه‌یه‌تی‌و ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ ئاڵۆزه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه‌تی‌و ئه‌و قه‌یرانه‌ گه‌ورانه‌ی نه‌یتوانیوه‌ كۆنترۆڵیان بكات، هیچ شه‌ڕو ئاڵۆزییه‌كیش نه‌یه‌ته‌ كایه‌وه‌، ئه‌وا تومه‌ن درێژه‌ به‌دابه‌زینی به‌هاكه‌ی ده‌دات.

  • تومه‌نى ئێران نزمترین ئاستى تۆماركرد

  • هه‌نارده‌ى ڕۆژانه‌ى نه‌وتى هه‌رێم ئاشكراده‌كرێت

  • وەزارەتی دارایی پارەی مامۆستایان زیاد دەکات

  • زانیاریى نوێ له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى 10وه‌ ئاشكراده‌كرێت

  • وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ زانیارییه‌كى گرنگ ئاشكراده‌كات

  • عێراق له‌مساڵدا زیاتر له‌هه‌شت تۆن زێڕى كڕیوه‌

  • ئێران به ‌بڕەپارەیەکی زۆر داوای قه‌ره‌بوو له‌ئه‌مریكا ده‌كات

  • رۆژئاوای كوردستان:ئیدارەی خۆسەر گفتوگۆ لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی 2026 دەكات

  • دانه‌غاز بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى كاركردن داواكارییه‌كى به‌په‌له‌ى هه‌یه‌

سەرەکی