5   کاتژمێر پێش ئێستا 2918 جار خوێنراوەتەوە

كێشه‌ى دۆلارى سپى‌و شین چاره‌سه‌رده‌كرێت

کێشەی وەرگرتنی دۆلاری سپی‌و شین لەهاوڵاتیان لەبازاڕەکانی شارى هەولێر چارەسەرکرا، بەگوێرەی بڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ-یش هەر کەسێک پابەند نەبێت، لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.

لەناو بازاڕەکانی هەرێم، دیاردەیەک پەیدابووە کە دۆلاری سپی، دۆلاری کۆن‌و 50 دۆلاری، کەمتر لەنرخی دۆلار شین لەخەڵک وەردەگیرێت، ئەوەی چاپی کۆن‌و نوێکە، تەنانەت لەهەندێک شوێن ئامادەنین دۆلاری سپی وەربگرن.

ئەمە گرفتی بۆ هاونیشتمانیان‌و بازاڕەکانی دراو دروستکردووە، لەبەرئەوەی بڕێکی زۆری دۆلاری سپی لەبازاڕدا هەیەو بەشێکیشی هی بازارەکانی ناوەڕاست‌و باشووری عێراقە دەهێنرێتە هەولێر.

كەیفی خۆشناو وتەبێژی بازاڕی دۆلارفرۆشانی هەولێر ده‌ڵێت، "ڕۆژانە لەبەغداو ناوچەکانی دیکەی عێراقەوە دۆلاری سپی دەهێنرێتە نێو بازاڕی دراوی هەولێرەوە، بۆیە بەنووسراوی فەرمی داوامان لەلایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە ڕێگە بەهاتنی دۆلاری کۆن نەدەن".

هاوکات بازرگان‌و خەڵکی دیکە دۆلاری شین لەهەولێرەوە دەبەنە بەغدا، واتە چاپی کۆن دەهێننە هەولێرو چاپی نوێ دەبەنە دەرەوە، بەمەش ڕێژەی دۆلاری چاپی کۆن لەبازاڕەکانی هەولێر زیادیکردووە.

بڕیارێکیش لەوەزارەتی ناوخۆ دەرچووە، بەپێی بڕیارەکە لەهەر دەفتەرێکدا، دەبێت حەوت هەزار دۆلار شین‌و سێ هەزار دۆلاری  سپی هەبێت، ئەمە ئاساییە، تەنانەت ئاساییە کە چوار پەنجا دۆلاریشی تێدابێت، پێویستە ئەوانەی ئاڵۆگۆڕی دراو دەکەن، لەخەڵکی وەربگرن‌و مامەڵەی پێوەبکەن، هەرکەسێک پابەندی ئەو بڕیارە نەبێت، لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.

  • كێشه‌ى دۆلارى سپى‌و شین چاره‌سه‌رده‌كرێت

  • مووچه‌ى مانگى 10 چى به‌سه‌رهات‌و به‌غدا بڕیارى چى داوه‌؟

  • داهاتی هەفتەیەکی سلێمانی راگەیەندرا

  • سودانی: دەبێت دەروازە سنورییەکانی هەرێم پابەندبن بە بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران

  • تومه‌نى ئێران نزمترین ئاستى تۆماركرد

  • هه‌نارده‌ى ڕۆژانه‌ى نه‌وتى هه‌رێم ئاشكراده‌كرێت

  • وەزارەتی دارایی پارەی مامۆستایان زیاد دەکات

  • زانیاریى نوێ له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى 10وه‌ ئاشكراده‌كرێت

  • وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ زانیارییه‌كى گرنگ ئاشكراده‌كات

سەرەکی