2   کاتژمێر پێش ئێستا 1765 جار خوێنراوەتەوە

له‌باره‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌ دڵنیایی ده‌درێت

ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشكرایكرد، له‌ئێستادا هیچ قەیرانێکی نەختینە له‌عێراقدا نییه‌و چاوه‌ڕوانناكرێت قه‌یرانێكی له‌وجۆره‌ دروستببێت، ده‌شڵێت، "حکومەت بەردەوامە لەئامادەکردنی بودجەی 2026 لەچوارچێوەی مەودای مامناوەند بۆ سیاسەتی دارایی".

مەزهەر محەمەد ساڵح ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی وتوه‌، "حکومەتەکان بەزۆری پەنا بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکان دەبەن کاتێک ڕوبەڕوی فشار دەبنەوە کە لەئەنجامی هەڵاوسانی داهات یان بەرزبونەوەی پابەندبونەکان، بەتایبەتی له‌وڵاتێكدا كه‌ تاك سه‌رچاوه‌ بێت".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "ئەو ڕێکارانە لەسایەی هەڵبەزو دابەزی نرخی نەوت‌و زیادبونی پێداویستییەکانی خەرجکردن دێنه‌كایه‌وه‌، کە ئەوەش جۆرێک لەتوندوتۆڵی‌و ئینزیبات لەبەڕێوەبردنی نەختینە دەسەپێنێت".

سەبارەت بەئەگەری ڕودانی کێشەی نەختینە لەقۆناغی داهاتودا، مەزهەر محەمەد ساڵح وتی، "پێشبینی ناکرێت حکومەت توشی قەیرانی سیولەی توند ببێتەوە لەمەودای کورتدا، مادام داهاتە نەوتییەکان لەئاستی ئێستایاندا بەردەوامبن‌و هەماهەنگی لەنێوان هەردوو سیاسەتی دارایی‌و نەختینەییدا هەبێت".

ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، "بەردەوامی فشارەکان لەسەر خەرجی بەگەڕخستن ڕەنگە ببێتە هۆی فراوانبونی ڕێژەیی لەکورتهێنانی بودجەی 2026، ئەگەر هاوتەریب نەبێت بەکۆنتڕۆڵکردنی خەرجییەکان‌و بەهێزکردنی داهاتە نا نەوتییەکان، بەتایبەتی باج‌و گومرگ".

سه‌باره‌ت به‌ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی 202ِ6، ڕاوێژكاره‌كه‌ی سودانی وتی، "دەسەڵاتی دارایی‌و حکومەت قۆناغێکی گرنگیان بڕیوە لەئامادەکردنی لەچوارچێوەی مەودای مامناوەندی سیاسەتی دارایی‌و پێشبینیدەکرێت پڕۆژەکە جەخت لەسەر بەدەستهێنانی هاوسەنگی نێوان سەقامگیری دارایی‌و پێداویستییەکانی گەشەپێدان بکاتەوە".

ئابوری عێراق بەتەواوی وابەستەی کەرتی نەوتەو 95%ی کۆی داھاتی عێراق لەدراوی ڕەقەوە دێت، عێراق لەدوای کۆتاییھاتنی شەڕ له‌ماوه‌ی زیاتر له‌سێ ده‌یه‌ی ڕابردوو، بارگرانیی لەسەر ئابوریه‌كه‌ی دروستبووه‌، ئه‌وه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌و گه‌مارۆ ئابوریانه‌ی له‌ماوه‌ی ڕابردوودا به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌دا سه‌پێنراون.

عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق ڕایگه‌یاند، ئابوری عێراق ڕووبەڕووی فشاری جۆراوجۆر بوەتەوە، موچەو یارمەتییەکان تەحەددایەکی زیادە دروستدەکەن، بەلەبەرچاوگرتنی سەختی کەمکردنەوەی ئەو خەرجییانە بەهۆی کاردانەوەی کۆمەڵایەتی پێشنیازكراوه‌. 

  • له‌باره‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌ دڵنیایی ده‌درێت

  • كێشه‌ى دۆلارى سپى‌و شین چاره‌سه‌رده‌كرێت

  • مووچه‌ى مانگى 10 چى به‌سه‌رهات‌و به‌غدا بڕیارى چى داوه‌؟

  • داهاتی هەفتەیەکی سلێمانی راگەیەندرا

  • سودانی: دەبێت دەروازە سنورییەکانی هەرێم پابەندبن بە بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران

  • تومه‌نى ئێران نزمترین ئاستى تۆماركرد

  • هه‌نارده‌ى ڕۆژانه‌ى نه‌وتى هه‌رێم ئاشكراده‌كرێت

  • وەزارەتی دارایی پارەی مامۆستایان زیاد دەکات

  • زانیاریى نوێ له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى 10وه‌ ئاشكراده‌كرێت

سەرەکی