2   کاتژمێر پێش ئێستا 41 جار خوێنراوەتەوە

مووچه‌ى مانگى 10 له‌مه‌ترسیدایه‌.. ته‌یف سامى سێ داواكاریى هه‌یه‌

هەوڵەکان بۆ مووچەی مانگی 10 چڕکراونەتەوە ئەم هەفتەیە بنێردرێت‌و تێکەڵ بەدابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق نەکرێت‌و تەیف سامی-ش سێ داواکاری هەیە بۆ ناردنی پارە.

هەوڵەکانی حکومەتی هه‌رێم کوردستان بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی 10 بەر لەسەری ساڵ بەردەوامن، میزان موراجەعەو داهاتی ناوخۆ ئامادەن‌و لەم هەفتەیەدا ڕەوانەی بەغدا دەکرێن.

سێشەممەی ڕابردوو پێش کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بەرپرسێکی باڵای کورد لەبەغدا قسەی لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کردووە، پێی وتووە، وەرزی سەرمایە، لەکوردستان بەفرو بارانە، خەڵک پێویستی بەنەوت‌و کەلوپەلی زستان‌و ئامێرەکانی خۆگەرمکردنەوەیە، لافاو هاتووەو خەڵک بارودۆخی خراپە، بۆیە داوادەکەم ئەم مووچەیە زوو بنێریت‌و تێکەڵ بەمووچەی عێراق نەکرێت، بەتایبەت مووچەی مانگی 10یەو لەعێراق مووچەی مانگی 12 دابەشدەکرێت.

لەوەڵامدا تەیف سامی وتوویەتی، کێشەمان نییە دەینێرین، بەڵام ئەم سێ داواکارییەم بۆ جێبەجێبکەن:
یەکەم: میزان موراجەعەی مانگی 10 بنێرن، ڕاپۆرتی داهات‌و خەرجییەکانی حکومەت، ئەم ڕاپۆرتە ئێستا لەبەغدایەو ئامادەیە.
دووەم: حکومەتی کوردستان 120 ملیار دینارەکەی داهاتی ناوخۆ بنێرێت، داهاتەکە ئامادەیە، نووسراوی ناردنیش کراوە، تەنها ئەوە ماوە بەکاش بخرێتەسەر هەژماری بانکی ناوەندیی عێراق لەلقی هەولێر.
سێیەم: ڕاپۆرتی ئەم مانگەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستانم بۆ بنێرن، چەند هەزار بەرمیل هەناردەکراوەو داهاتەکەی چەند بووە، ئێستا لەوەزارەتی دارایی عێراقەو سبەینێ تەواو دەکرێت.

ئەو بەرپرسە باڵایە وتى، ئەگەر سبەینێ یەکشەممە هەرسێ داواکارییەکە جێبەجێبکرێن، لەدووشەممەوە دەست بەجێبەجێکردنی ڕێکارەکان دەکرێ‌و تا کۆتایی ئەم هەفتەیە پارە دەنێردرێت، ئەگەرنا دوادەکەوێت، ڕەنگە ناردنی مووچە لەبەغدا دوابکەوێت بۆ 28و 29ی ئەم مانگە، چونکە ئەگەر دووشەممە بنێردرێن دەکەوێتە کۆتایی دەوام‌و سێشەممە بەدەست تەیف سامی دەگەن، بەدوو ڕۆژیش زەحمەتە هەموو ڕێکارەکان تەواوبکرێن.

زانیارییەکان ده‌ڵێن، بەرپرسە باڵاکەی کورد بەردەوام لەگەڵ تەیف سامی لەسەر هێڵە، ڕۆژی پێنجشەممەش لەگەڵی کۆبووەتەوە.

  • مووچه‌ى مانگى 10 له‌مه‌ترسیدایه‌.. ته‌یف سامى سێ داواكاریى هه‌یه‌

  • له‌باره‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌ دڵنیایی ده‌درێت

  • كێشه‌ى دۆلارى سپى‌و شین چاره‌سه‌رده‌كرێت

  • مووچه‌ى مانگى 10 چى به‌سه‌رهات‌و به‌غدا بڕیارى چى داوه‌؟

  • داهاتی هەفتەیەکی سلێمانی راگەیەندرا

  • سودانی: دەبێت دەروازە سنورییەکانی هەرێم پابەندبن بە بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران

  • تومه‌نى ئێران نزمترین ئاستى تۆماركرد

  • هه‌نارده‌ى ڕۆژانه‌ى نه‌وتى هه‌رێم ئاشكراده‌كرێت

  • وەزارەتی دارایی پارەی مامۆستایان زیاد دەکات

سەرەکی