مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان
6   کاتژمێر پێش ئێستا 55 جار خوێنراوەتەوە

سودانی وەزیری دارایی راسپارد بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێم

ناوەندی هەواڵ

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق،  تەیف سامی، وەزیری دارایی فیدراڵی، راسپارد بە خەرجکردنی مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان. 
ئەو بڕیارە دوای ئەوە هات کە  دوای ماوەیەکی زۆر لەدواخستنی دوێنی حکومەتی هەرێم 120 ملیار دیناری وەک داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی تشرینی یەکەم خستە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق.

لە کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیراندا کە ئەمڕۆ سێشەممە 23ی کانونی یەکەمی 2025 بەڕێوەچوو، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، تەیف سامی، وەزیری دارایی فیدراڵی، راسپارد کە مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت.

ئەم راسپاردەیە لە کاتێکدایە کە ڕۆژی دووشەممە، 22ی کانوونی یەکەمی 2025، بڕی 120 ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتیی هەرێم بۆ مانگی تشرینی یەکەم بە شێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

حکومەتی هەرێم  بەردەوامە لە دواخستنی مافە داراییەکانی خەڵک و تائێستا نەیتوانیوە چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ کێشەی مووچە بدۆزێتەوە.

  • سودانی وەزیری دارایی راسپارد بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێم

  • وەزارەتی دارایی بڕیارێکی لەبارەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەرکرد

  • مووچه‌ى مانگى 10 له‌مه‌ترسیدایه‌.. ته‌یف سامى سێ داواكاریى هه‌یه‌

  • له‌باره‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌ دڵنیایی ده‌درێت

  • كێشه‌ى دۆلارى سپى‌و شین چاره‌سه‌رده‌كرێت

  • مووچه‌ى مانگى 10 چى به‌سه‌رهات‌و به‌غدا بڕیارى چى داوه‌؟

  • داهاتی هەفتەیەکی سلێمانی راگەیەندرا

  • سودانی: دەبێت دەروازە سنورییەکانی هەرێم پابەندبن بە بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران

  • تومه‌نى ئێران نزمترین ئاستى تۆماركرد

سەرەکی