4   کاتژمێر پێش ئێستا 63 جار خوێنراوەتەوە

گومان له‌ تێكه‌ڵكردنى مادده‌یه‌كى نه‌شیاو به‌ ئاردى به‌شه‌ خۆراك له‌ عێراق ده‌كرێت

ناوەندی هەواڵ

پەرلەمانتارێکی عێراق هۆشداری لە تێکەڵکردنی ماددەیەکی تێکشکاوی پزیشکی لە ئاردی بەشەخۆراکی هاووڵاتییان دەدات، داوا لە دەستەی دەستپاکی دەکات بەزوویی لێکۆڵینەوە لە گرێبەستێکی گوماناویی وەزارەتی بازرگانیی عێراق بکەن. له‌كاتێكدا ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى بازرگانیی عێراق ڕوونكردنه‌وه‌ى له‌باره‌ى شیاوبوونى ئه‌و مادده‌یه‌ داوه‌.

فالح خەزعەلی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگه‌یاندووه‌، ژیانی 46 ملیۆن هاووڵاتی بەهۆی تێکەڵکردنی ماددەی پریمێکس بە ئارد لە مەترسیدایە، چونکە ئەم ماددەیە لە پشکنینە تاقیگەییەکاندا دەرنەچووە و بۆ خواردن گونجاو نییە.

ئەم پەرلەمانتارە داوا لە دەستەی دەستپاکیی فیدراڵی دەکات بەزوویی تیمەکانیان بنێرنە ناو ئاشەکان و نموونەی ئەو ماددانە بۆ پشکنین وەربگرن، تاوەکو لەرێگەی ڕێکارە یاساییەکانەوە ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ئەم ژەهرە لەنێو بەشەخۆراکی خەڵکدا بگرن.

خەزعەلی جەخت لەوە دەکاتەوە، ئەم کارە بەرهەمی گرێبەستێکی گەندەڵی وەزارەتی بازرگانیی عێراقە و داواش دەکات پڕۆسەی لێپرسینەوە خێرا بکرێت، چونکە پاراستنی تەندروستیی هاووڵاتییان لە هەر جۆرە بەرژەوەندییەکی دارایی یان سیاسی لە عێراقدا گرنگترە.

ماددەی پریمێکس تێکەڵەیەکی چڕکراوەیە لە ڤیتامین و کانزاکان کە بۆ بەرزکردنەوەی بەهای خۆراکی تێکەڵی ئاردی گەنم دەکرێت. لە عێراق ئەم ماددەیە لە بەشەخۆراکی مانگانەدا بەکاردێت، بەڵام ئێستا گومانی خراپیی کوالێتی و ژەهراویبوونی ئەو جۆرە دەکرێت کە وەزارەتی بازرگانیی عێراق دابینی کردووە.

ئەم ماددەیە بەپێی بەکارهێنان بۆ دوو جۆری سەرەکی دابەش دەبێت، جۆری مرۆیی کە بۆ پاراستنی کۆمەڵگە لە کەمخوێنی و کەمبوونی ڤیتامینەکان تێکەڵی ئاردی گەنم دەکرێت، لەگەڵ جۆری ئاژەڵی کە تەنیا وەک تەواوکەری خۆراکی بۆ ئالیکی پەلەوەر و ئاژەڵان بەکاردێت. لەکاتێکدا گومانەکان بەرەو تێکەڵکردنی پریمێکسی ئاژەڵی بۆ ناو ئاردی بەشەخۆراکی مانگانە دەچن.

ساڵى 2025 یش هه‌مان ده‌نگۆ بڵاوبوه‌وه‌، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وكات وه‌زاره‌تى بازرگانیی عێراق له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕه‌تیكرده‌وه‌ ئه‌و مادده‌یه‌ نه‌گونجاو بێت بۆ ئارد، ڕاشیگه‌یاند مادده‌كه‌ له‌لایه‌ن لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیدار و چاودێره‌كانه‌وه‌ كه‌ پسپۆڕن پشكنینى بۆكراوه‌.

 

  • گومان له‌ تێكه‌ڵكردنى مادده‌یه‌كى نه‌شیاو به‌ ئاردى به‌شه‌ خۆراك له‌ عێراق ده‌كرێت

  • نەوتی زیاتر لە ڕێگەی سووریاوە دەنێرێت؛ وەزارەتی نەوتی عێراق هەوڵدەدات هەناردەكردن ئاسایی بكاتەوە

  • بۆچی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت؟

  • پسووڵەی ناڕەسمی ئینتەرنێت ساڵانە زیانی 200 ملیار دینار لە عێراق دەدات

  • پرۆژەی ئەمریكا بۆ زیندووكردنەوەی بۆری نەوتی كەركووك – بانیاس چی لە پشتە؟

  • مووچە و سنوورەکان و نەوت؛ ئەو سێ کێشەیە لەنێوان هەولێر و بەغداد سفر دەکرێنەوە؟

  • ئه‌مساڵ عێراق چۆن گه‌نمى جووتیارانى هه‌رێمى كوردستان وه‌رده‌گرێت؟

  • له‌ ئێران ناكۆكى له‌سه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ دروستبووه‌ كه‌ هێشتا ئه‌مریكا نه‌یگه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌

  • نرخى به‌نزین له‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ماوه‌ى 13 ساڵدا

سەرەکی