6 کاتژمێر پێش ئێستا
93 جار خوێنراوەتەوە
پرۆژەی ئەمریكا بۆ زیندووكردنەوەی بۆری نەوتی كەركووك – بانیاس چی لە پشتە؟
سەردانی تۆم باراك نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ بەغداد، هەڵگری ژمارەیەك پەیامی سیاسی و ئابووری بوو، كە ڕەنگدانەوەی فراوانكردنی هاوبەشیی نێوان عێراق و ئەمریكایە، ئەویش لە ڕێگەی زیاتركردنی ئاستی وەبەرهێنانی ئەمریكا و پشتیوانی پرۆژەكانی وزە و ژێرخان.
دۆسیەكانی نەوت و غاز و پەیوەندیەكان لایەنێكی گرنگی گفتوگۆكان بوون، دیارترینیان زیندووكردنەوە یان دووبارە ئامادەكردنی هێڵی بۆری نەوتی كەركوك بانیاسە، كە ئەمە بۆ هەردوولا گرنگە، لە كاتێكدا عێراق هەوڵدەدات ڕێڕەوەكانی هەناردەی نەوت جۆراوجۆربكات، ئەمریكاش گرنگی زۆر بە پرۆژە ستراتیژیەكانی وزە لە ناوچەكە دەدات.
بەوتەی پسپۆڕان، گەڕانەوەی پرۆژەكە بۆ بەرچاوان تەنها پەیوەست نییە بە ڕەهەندە ئابووریەكانەوە، بەڵكو ڕەنگدانەوەی گرنگیی دابینكردنی ڕێڕەوە سەقامگیرەكانە بۆ وزە و كەمكردنەوەی كاریگەربوونی بە ئاڵۆزی و قەیرانەكان كە ناوچەكە بەخۆیەوە دەبینێت.
دووبارە عەلی زەیدی سەرۆكوەزیرانی عێراق و تۆم باراك نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ كاروباری عێراق و سووریا، دۆسیەی هێڵی كەركوك – بانیاس تاوتوێ دەكەن، دوای ئەوەی هەردوولا تەئكید بوونەوە كە ڕێككەوتن لەگەڵ كۆمپانیای "تی ئای كاپیتاڵ" بۆ نۆژەنكردنەوەی هێڵەكە ئامادەیە، كە یەكێكە لە پێشترین و گرنگترین ڕێڕەوەكانی هەناردەی نەوتی عیراق لە ڕێگەی سووریاوە بە ئاڕاستەی دەریای ناوەڕاست.
ڕاگەیەندراوی نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عیراق، هێڵی بۆری نەوتی كەركووك – بانیاس بە ڕێڕەوێكی ژیانیی بۆ هەناردەی نەوت وەسف كردووە، كە لە چوارچێوەی چەند دۆسیەیەكدا بوون و لەگەڵ تۆم باراك نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا لەمیانی سەردانەكەیدا بۆ بەغداد باس كراون.
ڕێڕەوەكە بە یەكێك لە پرۆژە ستراتیژیەكان دادەنرێت، كە دەروازەیەكی تری هەناردەی نەوتە بۆ حكومەتی عیراق و دوورە لە ڕێڕەوە كلاسیكیەكان لە ڕێگەی كەنداوەوە، بەتایبەت كە لە چەند مانگی ڕابردوودا ئاڵۆزی لە ناوچەكە ڕوویدا و كێشەی بۆ پێداویستی وزەی جیهان دروستكرد.

هێڵی كەركووك- بانیاس لەپێشترین هێڵی هەناردەی نەوتی عیراقە، كە لە پەنجاكانی سەدەی ڕابردوو بنیات نراوە، بۆ گواستنەوەی نەوت لە كێڵگەكانی كەركووكەوە بۆ كەناراوەكانی سووریا و لەوێشەوە بۆسەر دەریای ناوەڕاست، پێش ئەوەی لە سەرەتای هەشتاكان بەهۆی ناكۆكییە سیاسیەكانی نێوان بەغداد و دیمەشقەوە ڕابگیرێت.
-
بۆچی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت؟
|
-
پسووڵەی ناڕەسمی ئینتەرنێت ساڵانە زیانی 200 ملیار دینار لە عێراق دەدات
|
-
پرۆژەی ئەمریكا بۆ زیندووكردنەوەی بۆری نەوتی كەركووك – بانیاس چی لە پشتە؟
|
-
مووچە و سنوورەکان و نەوت؛ ئەو سێ کێشەیە لەنێوان هەولێر و بەغداد سفر دەکرێنەوە؟
|
-
ئهمساڵ عێراق چۆن گهنمى جووتیارانى ههرێمى كوردستان وهردهگرێت؟
|
-
له ئێران ناكۆكى لهسهر ئهو پارهیه دروستبووه كه هێشتا ئهمریكا نهیگهڕاندووهتهوه
|
-
نرخى بهنزین له ههرێمى كوردستان لهماوهى 13 ساڵدا
|
-
سیستمى ئهسیكۆدا چییه و بۆچى ههرێمى كوردستان كێشهى لهگهڵ جێبهجێكردنیدا ههیه؟
|
-
ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە؛ ههرێم دواكهوتنى دابهشكردنى مووچه دهخاته ئهستۆى بهغداد
|
|
|
|