2   کاتژمێر پێش ئێستا 41 جار خوێنراوەتەوە

مووچە و سنوورەکان و نەوت؛ ئەو سێ کێشەیە لەنێوان هەولێر و بەغداد سفر دەکرێنەوە؟

ناوەندی هەواڵ

بەپێی زانیارییەکانی ئیرادە، لەمەودوا بەغداد لەگەڵ مووچەی فەرمانبەرانی خۆی مووچەی هەرێمی كوردستان دەنێرێت، ئەو داهاتە ناوخۆییەی كە پێویستە هەرێم مانگانە بینێرێت، بەغداد لە و بڕە پارەیە دەیبرێت كە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی دەنێرێت.هەروەها بڕیاردراوە کێشەی دەروازە سنوورییەکان و نەوتیش چارەسەر بکرێت.

بڕیارە رۆژی چوارشەممە وەفدی تەکنیکیی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغداد بکەن، لەگەڵ هاوتاکانیان کۆدەبنەوە و ئیمزا لەسەر وردەکارییەکانی جێبەجێکردنی سیستەمی ئەسیکۆدا لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن، وەفدی هەرێمی کوردستان لە لیژنەکانی گومرگ، بازرگانی، کشتوکاڵ، پیشەسازی و کوالێتیی کۆنترۆڵ پێکهاتووە، لەڕووی تەکنیکییەوە لێکتێگەیشتنەکەیان لەبارەی جێبەجێکردنی سیستەمەکە بەتەواوەتی ئامادەکراوە، لەم سەردانەیان ئیمزای دەکەن.

بەپێی زانیارییەکان، چەند خاڵێکی ناکۆک هەن جێدەهێڵرێن بۆ ئەنجوومەنی ئابووری بۆ ئەوەی یەکلایی بکەنەوە، لەوانەش بەغداد داوایکردووە 100%ـی داهاتی گومرگ و دەروازە سنوورییەکان بچێتەوە خەزێنەی بەغداد، ئینجا 50%ـی وەک پشکی هەرێمی کوردستان بۆ هەولێر بنێردرێتەوە، بەڵام هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی لەسەر نەداوە و دەبێت ئەنجوومەنی ئابووری یەکلایی بکاتەوە.

لەلایەکی ترەوە، بەپێی زانیارییەکان، حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمەودوا لیستی مووچەو ئەو داواکاریانەی بەغداد لەبارەی وردبینی و خەرجییەکانەوە هەیەتی پێش 20 ی هەر مانگێک جێبەجێی دەکات تا حکومەتی عێراق لەگەڵ مووچەی فەرمانبەرانی خۆی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش بنێرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئاگاداری سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکانی کردووە، یاداشتێکی ورد و گشتگیر ئامادە بکەن سەبارەت بە بارودۆخی دارایی و میلاکاتیان، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی خەرجی و داهات تا حکومەتی عێراق هیچ تێبینییەکی لەسەری نەبێت.

بەپێی زانیارییەکانی ئیرادە کە لە سەرچاوەیەکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەستیکەوتووە، ئامانجی سەردانی وەفدی هەرێم بۆ بەغداد سێ بابەتی سەرەکییە کە بریتین لە دۆسیەی نەوت، داهاتە نانەوتییەکان و سیستەمی ئەسیکۆدا (سیستەمی گومرگیی ئەلیکترۆنی)، بە وتەی سەرچاوەکە ئەو سێ بابەتە بەرەو چارەسەربوون دەچن.

دۆسیەی نەوت و مووچە و دەروازە سنورییەکان و داهاتی ناوخۆ، چەندین ساڵە لە نێوان هەرێم و بەغداد بە هەڵواسراوی ماونەتەوە، دوای چەندین رێککەوتنی حکومەتە یەک لە دوای یەکەکان نەتوانراوە چارەسەر بکرێن، بەڵام حکومەتەکەی عەلی زەیدی هەر لە سەرەتای دەستبەکاربوونیەوە بەڵێنی داوە ئەو کێشانە چارەسەر بکرێن، وادیارە خواستی ئەمریکاش ئەوەیە ئەم کێشانە لە نێوان هەولێر و بەغداد سفر بکرێنەوە.

 

  • مووچە و سنوورەکان و نەوت؛ ئەو سێ کێشەیە لەنێوان هەولێر و بەغداد سفر دەکرێنەوە؟

  • ئه‌مساڵ عێراق چۆن گه‌نمى جووتیارانى هه‌رێمى كوردستان وه‌رده‌گرێت؟

  • له‌ ئێران ناكۆكى له‌سه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ دروستبووه‌ كه‌ هێشتا ئه‌مریكا نه‌یگه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌

  • نرخى به‌نزین له‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ماوه‌ى 13 ساڵدا

  • سیستمى ئه‌سیكۆدا چییه‌ و بۆچى هه‌رێمى كوردستان كێشه‌ى له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنیدا هه‌یه‌؟

  • ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە؛ هه‌رێم دواكه‌وتنى دابه‌شكردنى مووچه‌ ده‌خاته‌ ئه‌ستۆى به‌غداد

  • هۆكار چییه‌؟؛ حكومه‌تى هه‌رێم به‌ پاره‌كه‌ى به‌غداشه‌وه‌ نه‌یتوانى لیستى مووچه‌ ڕابگه‌یه‌نێت

  • ئایا هه‌رێم به‌ كردارى داهاتى ناوخۆى بۆ به‌غداد ناردووه‌؟

  • نه‌وت و غاز و كاره‌با؛ ئه‌و سێ پرسه‌ى له‌لاى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ مووچه‌ گرنگتره‌

سەرەکی