6   کاتژمێر پێش ئێستا 103 جار خوێنراوەتەوە

پسووڵەی ناڕەسمی ئینتەرنێت ساڵانە زیانی 200 ملیار دینار لە عێراق دەدات

مستەفا سەنەد وەزیری پەیوەندیەكانی عێراق گەندەڵییەكی سەیری ئاشكراكردووە، ئەو دەڵێت عێراق ساڵانە نزیكەی 200 ملیار دینار زیانی بەردەكەوێت ئەویش بەهۆی پرۆسەی پسووڵەی نایاسایی ئینتەرنێتەوە.

ئەو لێدوانەی وەزیری پەیوەندیەكانی عێراق، دوای ئاشكراكردن و تێكدانی تۆڕێكی ڕێكخراو بوو بۆ دووبارە ئاڕاستەكردن و فرۆشتنی ئینتەرنێت بە هەزاران یەكەی نیشتەجێبوون لە عیراق بەشێوەی نایاسایی.

سەنەد لە پۆستێكدا لە فەیسبووكی خۆی ئاماژەی بەوەكردووە، خزمەتگوزاری نا شەرعی ئینتەرنێت لەلایەن زیاتر لە یەك ملیۆن و 500 هەزار كەسەوە لە عێراق بەكاردەهێنرێت.

وەزیری پەیوەندیەكانی عێراق بەڵێن دەدات، لە دۆخێكدا كە وەزارەتەكەی ئەو پارە بە هەدەر دراوانەی بەدەستهێنایەوە، كە لە ڕێگەی پسووڵەی نایاسایی ئینتەرنێتەوە بووە، جا ئەگەر هەمووی بێت یاخود بەشێكی، دووبارە بۆ دابینكردنی ئینتەرنێتی خۆڕایی بۆ بەشێك لە دامەزراوە خزمەتگوزارییەكان و شوێنەكانی كات بەسەربردن خەرجی دەكات، یاخود بۆ كەمكردنەوەی كرێی بەشداریكردن لە نرخی ئینتەرنێت، لەگەڵ زیادكردنی خێرایی ئینتەرنێت بە ڕێژەی 20% بۆ كێبڵەكان و وایەرلێس تا ساڵی 2027 بەكاری دەهێنێت.

مستەفا سەنەد دەڵێت، وەزارەتەكەی بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق، تۆڕێكی كۆمپانیاكانی هەڵوەشاندووەتەوە، كە تێوەگلابوون لە دووبارە دابینكردنی ئینتەرنێتی بازرگانیی، دواتر بە هاووڵاتیانیان فرۆشتووە لە ڕێگەی پسووڵەی ناڕەسمییەوە، كە بۆ زیاتر لە 10 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون بووە.

ئەو وەزیرە عێراقییە دەڵێت، ئەو پرۆسەی هەڵوەشاندنەوەی تۆڕە نایاساییە، بەشێكە لە دەیان تۆڕی تر، دەشڵێت بەشێك لە كۆمپانیا سەرپێچیكارەكان.

پێشتر مستەفا سەنەد ڕایگەیاندبوو، زیاتر لە یەك ملیۆن و 500 هەزار بەشداربووی ئینتەرنێت بە ڕەسمیی لەلای دەوڵەت تۆمار نەكراون، بەو مانایەی دەوڵەت هیچ باجێكیان لێ وەرناگرێت، بەشێكیشیان بەبێ ئەوەی ئاگایان لێبێت ئەو كارە نایاساییەیان بەرامبەر كراوە، بەشێكیشیان ئینتەرنێتی مانگی دەستكردیان بۆ دابین كراوە كە پارەكەی بۆ ئیلۆن مەسك دەڕوات.

  • بۆچی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت؟

  • پسووڵەی ناڕەسمی ئینتەرنێت ساڵانە زیانی 200 ملیار دینار لە عێراق دەدات

  • پرۆژەی ئەمریكا بۆ زیندووكردنەوەی بۆری نەوتی كەركووك – بانیاس چی لە پشتە؟

  • مووچە و سنوورەکان و نەوت؛ ئەو سێ کێشەیە لەنێوان هەولێر و بەغداد سفر دەکرێنەوە؟

  • ئه‌مساڵ عێراق چۆن گه‌نمى جووتیارانى هه‌رێمى كوردستان وه‌رده‌گرێت؟

  • له‌ ئێران ناكۆكى له‌سه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ دروستبووه‌ كه‌ هێشتا ئه‌مریكا نه‌یگه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌

  • نرخى به‌نزین له‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ماوه‌ى 13 ساڵدا

  • سیستمى ئه‌سیكۆدا چییه‌ و بۆچى هه‌رێمى كوردستان كێشه‌ى له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنیدا هه‌یه‌؟

  • ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە؛ هه‌رێم دواكه‌وتنى دابه‌شكردنى مووچه‌ ده‌خاته‌ ئه‌ستۆى به‌غداد

سەرەکی