5   کاتژمێر پێش ئێستا 119 جار خوێنراوەتەوە

عێراق هەناردەی نەوتی لە گەرووی هورمزەوە گەیاندووەتە دوو ملیۆن بەرمیل

وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، لەسەر فەرمانی عەلی زەیدی سەرۆكوەزیران، سەرقاڵی گرتنەبەری رێوشوێنی بە پەلەن بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی هەناردەكردنی نەوت، وتیشی هەناردەی نەوت لە ڕێی توركیاوە دەگەیەننە 750 هەزار بەرمیل لە رۆژێكداو لە باشوریش دوو ملیۆن بەرمیلی رۆژانەی تێپەڕاندووە.

سەلیم ركابی، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لەسەر فەرمانی عەلی فالح زەیدی، سەرۆكوەزیرانی عیراق بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەی ریشەیی و بەپەلە بۆ قەیرانی هەناردەكردنی نەوت، كە بەهۆی گرژییەكانی لە گەرووی هورمز هاتووەتە ئاراوە، وەزارەتەكەیان هەنگاو دەنێت بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی هەناردەكردنی نەوت، لەو چوارچێوەیەشدا سەرقاڵی گرتنەبەری رێوشوێنی بەپەلەن بۆ زیادكردنی هەناردەكردن لە رێگەی هێڵی جەیهانەوە بۆ توركیا و بەندەرەكانی باشور.

سەلیم ركابی بە ئاژانسی "ریانۆڤستی" ڕووسی وتووە، عێراق ئامانجی ئەوەیە هەناردەكردنی لە ڕێگەی جەیهانەوە بۆ 750 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا زیاد بكات، لەڕێی گواستنەوەی نەوتی خاو بە تانكەر لە كێڵگەكانی باشورەوە، ئەوە لەكاتێكدایە هەناردەی لە بەندەرەكانی باشورەوە رۆژانە دوو ملیۆن بەرمیلی تێپەڕاندووە.

وتەبێژەكەی وەزارەتی نەوتی عێراق، ئاماژەی بەوەشكردووە، پلانەكانی داهاتوو بریتین لە درێژكردنەوەی بۆرییەكانی گواستنەوەی نەوت بۆ توركیا و سووریا، ئەمە جگە لە زیادكردنی هەناردەكردنی بەرهەمە نەوتییەكان و كبریت بۆ بەهێزكردنی داهاتی دەوڵەت.

  • عێراق هەناردەی نەوتی لە گەرووی هورمزەوە گەیاندووەتە دوو ملیۆن بەرمیل

  • بانكه‌ بازرگانییه‌كانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌كانى ڕاپه‌رین و هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌م ده‌كرێنه‌وه‌

  • عێراق رێکارەکان توند دەکاتەوە و هەرێمی کوردستان ناچار بە جێبەجێکردنی سیستەمی نوێی دارایی دەکرێت

  • داتاى خه‌رجی مووچه‌و به‌كاربردنی به‌شێك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی عێراق

  • شاکاری گواستنەوە یان زیانی دارایی؟ بە بەهای زیاتر لە دوو ترلیۆن دۆلار ئۆتۆمبێل لە کوردستاندا هەن

  • زیانە نەبینراوەکەی کاره‌ساته‌که‌؛ ئەو دوو ئاگرەی گیرفانی قۆرخکارانی پڕکرد و سییەکانی سلێمانی سووتاند

  • بە ئەلیکترۆنیکردنی گومرگەکانی هەرێم؛ بەغدا کۆنترۆڵی داهاتە داراییەکان توندتر دەکات

  • هەوڵەکان بۆ چارەسەری قەیرانی بەنزین چڕ دەبنەوە؛ ١٦٩ پەرلەمانتار گوشار دەخەنە سەر زەیدی و  سامانە سروشتییەکانیش وەڵامی بەغدا دەداتەوە

  • لە نێوان چاپکردنی دراو و قەرزی ناوخۆییدا؛ کورتهێنانی دارایی بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دوا دەخات

سەرەکی