1     کاتژمێر پێش ئێستا 25 جار خوێنراوەتەوە

کێشەی گەرووی هورمز و هەڕەشەی سزای ئەمریکا؛ کۆمپانیای "سۆمۆ" سزا دەدرێت؟

مەنسور بعێجی، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان، هۆشدارییەکی توند دەدات لە ئەگەری سەپاندنی سزاکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەسەر کۆمپانیای نیشتمانیی بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)دا.

بعێجی ئاشکرای کرد کە ئێران بۆ هەر بەرمیلێک نەوت کە لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە تێدەپەڕێت، بڕی 20 دۆلار وەک "رسومات و کرێی خزمەتگوزاری" لە کۆمپانیای سۆمۆ وەردەگرێت و هیچ لێخۆشبوونێکیشی بۆ عێراق نەکردووە. ناوبراو جەختی کردەوە "ئەگەر ئەمریکا بەم پارەدانە بزانێت، سزای قورس بەسەر سۆمۆدا دەسەپێنێت و بەهۆی ئەو سزایانەشەوە ئابووریی عێراق ڕووبەڕووی مەترسیی جددی دەبێتەوە."

داواکارییەکەی ترەمپ و وەڵامی زەیدی

لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا، بعێجی ئاشکرای کرد دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا داوای لە عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە ماوەی مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق بۆ ٦ مانگی تر درێژ بکرێتەوە. بەڵام زەیدی داواکارییەکەی ڕەتکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کاتێک مانەوەی هێزە بیانییەکان درێژ بکرێتەوە، گرووپە چەکدارەکانیش چالاکییەکانیان بۆ ٦ مانگی تر درێژ دەکەنەوە.

بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە، پرۆسەی کۆنتڕۆڵکردن و داماڵینی چەکی گرووپە چەکدارەکان لە دوای ٣٠ی ئەیلولەوە دەستپێدەکات و نزیکەی ٤ مانگ دەخایەنێت.

ئاستەنگەکانی بودجە و هەناردەی نەوت

سەبارەت بە دۆخی دارایی، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی ئاوەدانکردنەوە ئاماژەی بەوە کرد کە بودجەی وڵات لە ١٠ی تشرینی یەکەمدا دەگات، بەڵام بودجەیەکی کەم و هەژار دەبێت؛ چونکە هەناردەکردنی نەوت و نرخەکەی زۆر کەم بووەتەوە.

پێشتر، سەلیم ڕوکابی، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاندبوو، بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی نەوت گەیشتووەتە زیاتر لە ٣ ملیۆن بەرمیل، هەناردەکردن لە ڕێگەی بەندەرەکانی باشوورەوە لە نێوان ٢ بۆ ٢.٢ ملیۆن بەرمیلە.

ئەوەشی خستبووەڕوو، هەناردەی ڕۆژانە لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە لە نێوان ١٥٠ بۆ ١٨٠ هەزار بەرمیلە، هەناردەی نەوت لە مانگی تەممووزدا گەیشتبووە ٤٩ ملیۆن بەرمیل (ڕۆژانە ١.٦ ملیۆن بەرمیل).

هۆکاری سەرەکی دابەزینی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ کەمتر لە نیوە (کە پێشتر زیاتر لە ٤.٥ ملیۆن بەرمیل بوو) دەگەڕێتەوە بۆ هەڵگیرسانی جەنگ لە نێوان ئیسرائیل و ئەمریکا لەگەڵ ئێران لە ٢٨ی شوباتەوە.

هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی بەدیل

مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی، پێشتر ڕایگەیاندووە، عێراق لە قۆناغی بەرپەرچدانەوەی قەیرانی گەرووی هورمزدایە و دەوڵەت کار لەسەر دۆزینەوەی سەرچاوەی بەدیل و بۆریی نوێ دەکات تا سیاسەتی نەوت لە ململانێ جیۆپۆلیتیکییەکان دوور بخرێتەوە. ئامانجی عێراق ئەوەیە ڕێژەی ٨٠% بۆ ٨٥%ی ئەو ٣.٤ ملیۆن بەرمیلەی لە هورمزەوە ڕەوانە دەکرا، لە ڕێگەی ناوچەکانی دراوسێوە هەناردە بکات.

 

  • کێشەی گەرووی هورمز و هەڕەشەی سزای ئەمریکا؛ کۆمپانیای "سۆمۆ" سزا دەدرێت؟

  • ڕێککەوتنی سیاسی بۆ تێپەڕاندنی خشتەکان؛ بۆچی سەردانەکەی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا یەکلاکەرەوەیە؟

  • عێراق هەناردەی نەوتی لە گەرووی هورمزەوە گەیاندووەتە دوو ملیۆن بەرمیل

  • بانكه‌ بازرگانییه‌كانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌كانى ڕاپه‌رین و هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌م ده‌كرێنه‌وه‌

  • عێراق رێکارەکان توند دەکاتەوە و هەرێمی کوردستان ناچار بە جێبەجێکردنی سیستەمی نوێی دارایی دەکرێت

  • داتاى خه‌رجی مووچه‌و به‌كاربردنی به‌شێك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی عێراق

  • شاکاری گواستنەوە یان زیانی دارایی؟ بە بەهای زیاتر لە دوو ترلیۆن دۆلار ئۆتۆمبێل لە کوردستاندا هەن

  • زیانە نەبینراوەکەی کاره‌ساته‌که‌؛ ئەو دوو ئاگرەی گیرفانی قۆرخکارانی پڕکرد و سییەکانی سلێمانی سووتاند

  • بە ئەلیکترۆنیکردنی گومرگەکانی هەرێم؛ بەغدا کۆنترۆڵی داهاتە داراییەکان توندتر دەکات

سەرەکی