1     کاتژمێر پێش ئێستا 43 جار خوێنراوەتەوە

بەهای دۆلار وەکخۆی نامێنێتەوە؛ ئەنجومەنی وزاری ئابووری عێراق پرۆژەیاسای بودجەی پەسەندکرد

ئەنجومەنی وزاری ئابووری عێراق پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2027  پەسەند كرد و رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی كرد، ئەندامێكی لیژنەی دارایش دەڵێت، مووچەی هەرێمی كوردستان لە پرۆژەیاساكەدا جێگیركراوە، هەروەها نرخی بەرمیلێك نەوت لەناو پرۆژە یاساكە بە 80 دۆلار جێگیركراوە.

عەبدولزەهرا هنداوی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق بە رۆژنامەی سەباح راگەیاندووە، سەركەوتنی حكومەت لە كۆتاییهێنان بە یاسای بودجەی گشتی لەم قۆناغە سەرەتاییەدا، جەخت لەسەر پابەندبوونی حكومەت دەكاتەوە بۆ تەواوكردنی لە وادەی دەستووری و یاسایی.



هنداوی روونیشیكردەوە، ئەم بودجەیە گرنگییەكی ناوازەی هەیە، چونكە لە ڕووی پێكهاتەوە جیاوازە، لە هەندێك بەشدا رێبازی بەرنامە و ئەنجام  لەبری ڕێبازی تەقلیدی بابەتی گرتۆتەبەر.

بەڕێوەبەری فەرمانگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق راشیگەیاند، ئەم گۆڕانكارییە سیستماتیكییە نوێنەرایەتی پایەیەكی بنەڕەتی دەكات لە چاكسازی لە بەڕێوەبردنی دارایی گشتی، هەمەچەشنكردنی ئابووری، وردە وردە پشتبەستن بە خەرجییە نەوتییەكان كەمدەكاتەوە.

 بە وتەی عەبدولزەهرا هنداوی، ئامانجی  ئەم رێبازە باشتركردنی داتای خەرجییەكان و دەستنیشانكردنی پێوەرەكانی ئەدای واقیعی و بەستنەوەی بودجەی ساڵانە بە ئامانجەكانی پلانەكانی گەشەپێدان، ئەم گۆڕانكارییە بە مانای هەڵوەشاندنەوەی كۆنترۆڵی بابەتەكان نییە، بەڵكو ئاڕاستەكردنەوەیە لە چوارچێوەیەكی فراوانتردا.

بە وتەی ئەو لێپرسراوە،ئەم دەستكەوتەكە دەرئەنجامی كۆبوونەوە بەردەوامەكانی كاركردنە كە لەلایەن لیژنەی باڵای ئامادەكردنی بودجەوە كە بەسەرپەرشتی فالح ساری وەزیری دارایی ئەنجامدرا، ئەم دیدارانە بریتی بوون لە میوانداریكردنی نوێنەری وەزارەتە جیاوازەكان، هەرێمی كوردستان، و پارێزگارەكان، هەروەها ڕاوێژكردن لەگەڵ پسپۆڕانی دارایی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی.



هەر لەوچوارچێوەیەشدا دیلان غەفور ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی  نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، لە پرۆژەیاسای بودجەی 2027 مووچەی هەرێمی كوردستان لە بودجەدا جێگیركراوە و گرەنتی دراوە مانگانە لەكاتی خۆیدا بنێردرێت.

بە وتەی دیلان غەفور، بڕیاریشدراوە نرخی بەرمیلێك نەوت لە بودجەدا بە نزیكەی 80 دۆلار خەمڵاندنی بۆ بكرێت و بەهای فرۆشتنی دۆلار كە ئێستا 132 هەزار دینارە بۆ هەر 100 دۆلارێك، وەك خۆی نامێنێتەوە و دەستكاریی دەكرێت.

 

  • بەهای دۆلار وەکخۆی نامێنێتەوە؛ ئەنجومەنی وزاری ئابووری عێراق پرۆژەیاسای بودجەی پەسەندکرد

  • فەرمانبەری گرێبەست و کرێکاری رۆژانە لە بودجە جێگیرکران

  • کێشەی گەرووی هورمز و هەڕەشەی سزای ئەمریکا؛ کۆمپانیای "سۆمۆ" سزا دەدرێت؟

  • ڕێککەوتنی سیاسی بۆ تێپەڕاندنی خشتەکان؛ بۆچی سەردانەکەی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا یەکلاکەرەوەیە؟

  • عێراق هەناردەی نەوتی لە گەرووی هورمزەوە گەیاندووەتە دوو ملیۆن بەرمیل

  • بانكه‌ بازرگانییه‌كانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌كانى ڕاپه‌رین و هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌م ده‌كرێنه‌وه‌

  • عێراق رێکارەکان توند دەکاتەوە و هەرێمی کوردستان ناچار بە جێبەجێکردنی سیستەمی نوێی دارایی دەکرێت

  • داتاى خه‌رجی مووچه‌و به‌كاربردنی به‌شێك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی عێراق

  • شاکاری گواستنەوە یان زیانی دارایی؟ بە بەهای زیاتر لە دوو ترلیۆن دۆلار ئۆتۆمبێل لە کوردستاندا هەن

سەرەکی