3 کاتژمێر پێش ئێستا
85 جار خوێنراوەتەوە
عێراق رێکارەکان توند دەکاتەوە و هەرێمی کوردستان ناچار بە جێبەجێکردنی سیستەمی نوێی دارایی دەکرێت
حکومەتی فیدراڵیی عێراق هەنگاوەکانی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ڕەها و بنبڕکردنی قاچاخچێتی لە دەروازە سنورییەکان توندتر کردووەتەوە، کە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر ئابووری و دەروازەکانی هەرێمی کوردستان دەبێت، هەرێمی کوردستان ناچار دەکات سیستمی نوێی دارایی جێبەجێ بکات.
عومەر وائیلی، سەرۆکی دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق، ڕایگەیاندووە لە ڕێگەی هەماهەنگی لەگەڵ سوریا و جێبەجێکردنی سیستەمی پێشەکییدانی بارمتەی گومرگی، کۆتای‌یان بە هەژموونی حزبی و قاچاخچێتیی دراو هێناوە. ناوبراو ئاشکرای کردووە بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزاریی ئابووری، لیژنەیەکی باڵا پێکهێنراوە بۆ روپێوکردنی هێڵی سنوری و داخستنی زیاتر لە 20 دەروازەی نافەرمی لە هەرێمی کوردستان بە مەبەستی یەکخستنی پێناسی گومرگی.
هاوکات، دەستەی گشتیی گومرگەکان ئاماژەی بە ڕێککەوتنی بەغدا و هەولێر کردووە بۆ بڕینی پێشوەختەی باج و دەستپێکردنی پڕۆژەی بەئەلیکترۆنیکردنی دەروازەکانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی سیستەمی جیهانیی "ئەسیکودا" تا کۆتایی ئەمساڵ.

بە وتەی سەرۆکی دەستەی دەروازەد سنورییەکان، ئەم بڕیارە جێبەجێکردنی ڕێکارەکان ئۆتۆماتیکی دەکات، شەفافییەت بۆ بازاڕەکانی هەرێم دەگەڕێنێتەوە، و لانی کەم ٥٠٪ی داهاتی دەروازەکانی هەرێمی کوردستان دەگوازێتەوە بۆ گەنجینەی دەوڵەتی فیدراڵ.
ئەو رێکارانەی عێراق لە کاتێکدان، لە دەروازەکانی عێراقیش هەمان هەنگاو دەستیپێکردووە بۆ بنبڕکردنی گەندەڵی، بەتایبەت دوای ئەوەی عەلی زەیدی وەک سەرۆکوەزیران لە نیسانی ئەمساڵ دیاری‌کرا، بەڵام پێناچێت لە وڵاتێکی وەک عێراق کە پڕە لە دۆسیەی گەندەڵی ئەم پرسە کۆنترۆڵ بکرێت.
پێشتر عومه‌ر وائیلی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنورییه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاندبوو، به‌هۆی جێبه‌جێكردنی سیسته‌می ئه‌لكترۆنی و به‌ستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ده‌روازه سنورییه‌كان به تۆڕی ئه‌لكترۆنی سه‌ره‌كی له به‌غداد، داهاتی حه‌وت مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ 2,5 ترلیۆن دیناری تێپه‌ڕاندووه، كه ته‌نها له مانگی ته‌مموزی رابردوودا به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه و گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی 560 ملیار دینار.

وائیلی له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی رایگه‌یاندووه، كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌لكترۆنی رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بووه له كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌ستوه‌ردانی مرۆیی و زیاتركردنی شه‌فافییه‌ت و سه‌پاندنی چاودێری ناوه‌ندی، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئاشكراكردنی ده‌یان سه‌رپێچی و ساخته‌كاری له وه‌سفی جۆری كاڵاكاندا، كه به مه‌به‌ستی خۆدزینه‌وه له باجی گومرگی و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی ئه‌نجام درابوون.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنورییه‌كانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌و ڵه‌كان ته‌نها لایه‌نی دارایدا كورت نه‌بووته‌وه به‌ڵكو پاراستنی ئاسایش و ته‌ندروستی كۆمه‌ڵگه‌ش ده‌گرێته‌وه به رێگریكردن له هاتنه‌ژووره‌وه‌ی كاڵای به‌سه‌رچوو و قه‌ده‌غه‌كراو، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا و دوای به‌دواداچوونی مه‌یدانی راسته‌وخۆی سه‌رۆك وه‌زیران، زنجیره‌یه‌ك ئۆپراسیۆنی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن ئه‌نجام دراون.

وائیلى ده‌ڵێت، فراوانكردنی تۆڕی ئه‌لیكترۆنی ده‌رفه‌ته‌كانی ده‌ستكاری و گه‌نده‌ڵی به ته‌واوی كه‌م ده‌كاته‌وه‌و چاودێرییه‌كه له هه‌ڵه‌ی دوای رووداوه‌وه ده‌گوێزێته‌وه بۆ رێگریكردنی پێشوه‌خته، ئه‌مه‌ش ئۆتۆماتیكردنی ده‌روازه‌كانی كردووه‌ته پێویستییه‌كی سه‌روه‌ری و ئابوری بۆ پاراستنی ئابوری و به‌هێزكردنی بنه‌ماكانی حكومه‌تی ئه‌لكترۆنی و ده‌ستپاكی.
-
بانكه بازرگانییه‌كانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانى ڕاپه‌رین و هه‌ڵه‌بجه كه‌م ده‌كرێنه‌وه
|
-
عێراق رێکارەکان توند دەکاتەوە و هەرێمی کوردستان ناچار بە جێبەجێکردنی سیستەمی نوێی دارایی دەکرێت
|
-
داتاى خه‌رجی مووچه‌و به‌كاربردنی به‌شێك له وه‌زاره‌ته‌كانی عێراق
|
-
شاکاری گواستنەوە یان زیانی دارایی؟ بە بەهای زیاتر لە دوو ترلیۆن دۆلار ئۆتۆمبێل لە کوردستاندا هەن
|
-
زیانە نەبینراوەکەی کاره‌ساته‌که؛ ئەو دوو ئاگرەی گیرفانی قۆرخکارانی پڕکرد و سییەکانی سلێمانی سووتاند
|
-
بە ئەلیکترۆنیکردنی گومرگەکانی هەرێم؛ بەغدا کۆنترۆڵی داهاتە داراییەکان توندتر دەکات
|
-
هەوڵەکان بۆ چارەسەری قەیرانی بەنزین چڕ دەبنەوە؛ ١٦٩ پەرلەمانتار گوشار دەخەنە سەر زەیدی و سامانە سروشتییەکانیش وەڵامی بەغدا دەداتەوە
|
-
لە نێوان چاپکردنی دراو و قەرزی ناوخۆییدا؛ کورتهێنانی دارایی بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دوا دەخات
|
-
حكومەتی هەرێم ماوەی مۆڵەتی بێ مووچەی كەم كردەوە
|
|
|
|