3 کاتژمێر پێش ئێستا
71 جار خوێنراوەتەوە
بانكه بازرگانییه‌كانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانى ڕاپه‌رین و هه‌ڵه‌بجه كه‌م ده‌كرێنه‌وه
له چوارچێوه‌ی پلانێكى وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان بۆ ڕێكخستنه‌وه، كه‌مكردنه‌وه و به ئه‌ندامكراوكردنی كاره‌كان، پرۆسه‌ی یه‌كخستن و كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی بانكه بازرگانییه‌كان له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانى راپه‌ڕین و گه‌رمیان ده‌ستیپێكردووه.
بڕیاره‌كه له 2025 ده‌رچووه و تایبه‌ته به یه‌كگرتنه‌وه‌ى بانكه بازرگانییه‌كان و 200 ملیۆن دینارى بۆ پرۆسه‌كه له سنوورى سلێمانى، هه‌ڵه‌بجه، ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى ڕاپه‌رین و گه‌رمیان دابینكراوه.
هه‌ر له بڕیاره‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌كنه‌لۆجیاى بانكى ده‌بێته به‌ش و ده‌گوازرێته‌وه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیی بانكى هه‌رێم _سلێمانى.
بۆ نمونه بانكه‌كانى، باخان، بابان، زانكۆ، دوكان و چوارتا، له‌ژێر ناوى بانكى بابان له بیناى بانكى سلێمانى یه‌كده‌گرنه‌وه.
هه‌ریه‌ك له بانكه‌كانى (ئه‌زمه‌ڕ، ئاڵاى هه‌رێم،تووى مه‌لیك، گۆیژه و به‌ختیاری) له بیناى بانكى ئه‌زمه‌ڕ ده‌بن و ده‌بن به بانكى ئه‌زمه‌ڕ.

به‌ڵام بانكى مه‌ڵكه‌ندى و نووسینگه‌كانى ده‌مێننه‌وه بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌ى خانه‌نشینان تا ئه‌وكاته‌ى پرۆسه‌ى هه‌ژمارى من كۆتایى دێت.
هه‌ر له چوارچێوه‌ى بڕیاره‌كاندا، بانكى قه‌ڵادزێ وه‌ك خۆى ده‌مێنێته‌وه، نووسینگه‌یه‌كیشى له مه‌رزى كێلێ ده‌بێت بۆ وه‌رگرتنى داهات، هه‌ریه‌ك له بانكى گه‌رمیان و شێروانه‌ش ده‌بنه یه‌ك بانك و له‌ژێر ناوى گه‌رمیان له بیناى بانكى گه‌رمیان ده‌بن، بانكى كفری و ده‌ربه‌ندیخان و په‌روێزخانیش وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه.بانكه‌كانى پێنجوێن و باشماخیش به‌ناوى بانكى پێنجوێن له بیناى بانكى باشماخ ده‌مێننه‌وه، بانكى چه‌مچه‌ماڵ و چه‌رمووش ده‌بنه یه‌ك و له‌ژێر ناوى بانكى چه‌مچه‌ماڵ و له بیناى بانكه‌كه ده‌مێننه‌وه.بانكى پسپۆڕیی چه‌مچه‌ماڵیش ده‌گوازرێته‌وه بۆ بانكى چه‌رموو.

بانكى هه‌ڵه‌بجه‌ش وه‌ك خۆى ده‌مێنێته‌وه و بانكه‌كانى سه‌یدسادق و شاره‌زووریش له‌ژێر ناوى بانكى سه‌یدسادق و له بیناكه‌یدا ده‌مێننه‌وه.
ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنجه تائێستا ئه‌م هه‌نگاوه له پارێزگاكانى هه‌ولێر و دهۆك جێبه‌جێ نه‌كراوه.

-
بانكه بازرگانییه‌كانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانى ڕاپه‌رین و هه‌ڵه‌بجه كه‌م ده‌كرێنه‌وه
|
-
عێراق رێکارەکان توند دەکاتەوە و هەرێمی کوردستان ناچار بە جێبەجێکردنی سیستەمی نوێی دارایی دەکرێت
|
-
داتاى خه‌رجی مووچه‌و به‌كاربردنی به‌شێك له وه‌زاره‌ته‌كانی عێراق
|
-
شاکاری گواستنەوە یان زیانی دارایی؟ بە بەهای زیاتر لە دوو ترلیۆن دۆلار ئۆتۆمبێل لە کوردستاندا هەن
|
-
زیانە نەبینراوەکەی کاره‌ساته‌که؛ ئەو دوو ئاگرەی گیرفانی قۆرخکارانی پڕکرد و سییەکانی سلێمانی سووتاند
|
-
بە ئەلیکترۆنیکردنی گومرگەکانی هەرێم؛ بەغدا کۆنترۆڵی داهاتە داراییەکان توندتر دەکات
|
-
هەوڵەکان بۆ چارەسەری قەیرانی بەنزین چڕ دەبنەوە؛ ١٦٩ پەرلەمانتار گوشار دەخەنە سەر زەیدی و سامانە سروشتییەکانیش وەڵامی بەغدا دەداتەوە
|
-
لە نێوان چاپکردنی دراو و قەرزی ناوخۆییدا؛ کورتهێنانی دارایی بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دوا دەخات
|
-
حكومەتی هەرێم ماوەی مۆڵەتی بێ مووچەی كەم كردەوە
|
|
|
|