4   کاتژمێر پێش ئێستا 75 جار خوێنراوەتەوە

سەردانی وەفدی باڵای عێراق بۆ هەرێم؛ گفتوگۆکان لەسەر دۆسیە هەڵپەسێردراوەکان چڕ دەبنەوە

لە هەنگاوێکی نوێدا بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، وەفدێکی باڵای حکومەتی فیدراڵ بە سەرۆکایەتیی موحسین مەندەلاوی جێگری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری وزە گەیشتە هەرێمی کوردستان و زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەسەر دۆسیەکانی بودجە، نەوت و شایستە داراییەکان دەستپێکرد.

رۆژی 25ی تشرینی یەکەمی 2026، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا گەیشتنی وەفدێکی باڵای حکومەتی فیدراڵی بۆ هەرێم ڕاگەیاند. وەفدە بڕیار بەدەستەکەی بەغدا بە سەرۆکایەتیی موحسین مەندەلاوی، جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وزە و بە ئەندامیەتیی باسم محەمەد عەبادی وەزیری نەوت و عەلی سەعدی وەهیب وەزیری کارەبا پێکهاتووە، هاوکات سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکاران، بریکاری وەزارەتی دارایی، بریکاری وەزارەتی نەوت و چەندین بەرپرسی باڵای سەربازی و ئیداری هاوەڵیی دەکەن. وەفدی فیدراڵی لە زاخۆ لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و گفتوگۆییەکان بە شێوەیەکی سەرەکی لەسەر مافی دارایی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ساڵی 2027، چارەسەرکردنی کێشە داراییە کەڵەکەبووەکان و دیاریکردنی ڕێکارەکانی ڕادەستکردن و هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە چڕ بوونەتەوە.

وا بڕیارە وەفدی فیدراڵ لەگەڵ وەفدی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە، کە پێکهاتوون لە محەمەد کەمال وەزیری سامانە سروشتییەکان بەوەکالەت، دکتۆر ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، دکتۆر عەبدولحەکیم خەسرۆ سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، ئەحمەد موفتی بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و ژمارەیەک لێپرسراوی باڵای وەزارەتی دارایی، بە ئامانجی دروستکردنی هەماهەنگیی زیاتر و گەیشتن بە لێکتێگەیشتنی هاوبەش لەسەر دۆسیە ئاڵۆزەکان.

سەردانی ئەم وەفدە باڵایە ڕاستەوخۆ دوای ڕۆژێک دێت لە کۆبوونەوەی ئینتیلافی ئیدارەی دەوڵەت لەگەڵ سەرۆکوەزیران عەلی زەیدی، کە تێیدا پشکی هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجە و بڕی ئەو نەوتەی کە دەبێت هەرێم بەپێی یاسا ڕادەستی بەغدای بکات تاووتوێ کرابوون و ناکۆکی لەسەر بڕەکەی دروست ببوو. لەلایەکی ترەوە، زانیارییەکان و ڕەخنەی چاودێران تیشک دەخەنە سەر گرنگیی بەپەلەی ڕێککەوتنی هەردوو لایەن؛ وەک دکتۆر غالب محەمەد پەرلەمانتاری عێراق ئاماژەی پێداوە، پێویستە ڕێککەوتنی بەپەلە بکرێت تاوەکو بەشە سووتەمەنیی هەرێم لە نەوتی سپی، بەنزین و دەرفەتی دامەزراندنی هاووڵاتییان بۆ خەڵکی کوردستان دابین بێت و بەرژەوەندییە گشتییەکان نەکرێنە قوربانیی لایەنە حزبی و کۆمپانیاکان.

 

 

 

  • سەردانی وەفدی باڵای عێراق بۆ هەرێم؛ گفتوگۆکان لەسەر دۆسیە هەڵپەسێردراوەکان چڕ دەبنەوە

  • هەنگاوەکانی عێراق بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنان؛ ڕاکێشانی وەبەرهێنان و دابینکردنی جێگرەوەی هەناردە

  • کەرتی نەوت گۆڕانکاری بەخۆیەوە دەبینێت؛ شاماران و گەڵف کیستۆن یەکدەگرن و ڕوو لە کێڵگەی حەمرین دەکەن

  • سوپرایزێکی تری بەغداد لە ڕێگەدایە؛ مەترسیی گۆڕینی دراو و لابردنی سفرەکان لە چەند مانگی داهاتوودا

  • كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌ بودجه‌ی 2027؛ له‌ نه‌وت و داهاتی گومرگییه‌وه‌ تا ڕێژه‌ی پشكه‌كان

  • بەهای دۆلار وەکخۆی نامێنێتەوە؛ ئەنجومەنی وزاری ئابووری عێراق پرۆژەیاسای بودجەی پەسەندکرد

  • فەرمانبەری گرێبەست و کرێکاری رۆژانە لە بودجە جێگیرکران

  • کێشەی گەرووی هورمز و هەڕەشەی سزای ئەمریکا؛ کۆمپانیای "سۆمۆ" سزا دەدرێت؟

  • ڕێککەوتنی سیاسی بۆ تێپەڕاندنی خشتەکان؛ بۆچی سەردانەکەی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا یەکلاکەرەوەیە؟

سەرەکی