1 کاتژمێر پێش ئێستا
18 جار خوێنراوەتەوە
عیراق ترسی هەیە گرووپەكان لە جەنگی چاوەڕوانكراوی ئەمریكا و ئێران تێوەبگلێن
حكومەتی عێراق ڕووبەڕووی تاقیكردنەوەیەكی قورس دەبێتەوە لە چوارچێوەی هەوڵەكانی بۆ كۆكردنەوەی چەك لە دەستی دەوڵەتدا، لەگەڵ زیادبوونی ترسەكان لە دووبارە سەرهەڵدانەوەی جەنگ لەنێوان ئەمریكا و ئێران و جارێكی تر تێوەگلانی گرووپە چەكدارەكانی عیراق، بۆیە لە هەوڵدایە وڵاتەكەی لە جەنگی هەرێمایەتی دوور بخاتەوە.
ئەو ترسەی حكومەتی عێراق لەكاتێكدایە، ڕاپۆرتە ئەمریكی و ئیسرائیلیەكان باس لە پلانی دەستپێكردنەوەی جەنگ دژ بە ئێران دەكەن، پاش هەڵبژاردنی نیوەیی كۆنگرێس كە بڕیارە سێی تشرینی دووەم لە ئەمریكا بەڕێوەبچێت، لەكاتێكدا هەوڵەكانیش چڕبوونەتەوە تا ڕێگری لەوە بكرێت جارێكی تر جەنگ سەرهەڵبداتەوە.
دەستپێكردنەوەی جەنگی نێوان ئەمریكا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، حكومەتەكەی عەلی زەیدی سەرۆكوەزیرانی عێراق دەخاتەبەردەم بژاردە و تاقیكردنەوەی قورس، یەكەمیان ئەوەیە ڕێگری بكات خاكی عێراق بۆ هەر جەنگێكی نوێ بەكاربهێنرێت، لەگەڵ پاراستنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەمریكا.
ئەو هەوڵانەی عێراق لەكاتێكدایە، تائێستاش گرووپە چەكدارەكان خاوەن بڕیاری خۆیانن لە بڕیاردان بۆ دەستپێكردنی جەنگ و بۆ ئەوەش هێزی سەربازییان هەیە، تائێستاش دوو گرووپی سەرەكییان ڕەتیان كردووەتەوە چەك تەسلیمی دەوڵەت بكەن، هەرچەندە بەشێك لە گرووپەكان ئامادەن چەكەكانیان بخەنە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتەوە.
پێشتر عەلی زەیدی سەرۆكوەزیرانی عێراق، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ نیویۆرك تایمز و لەكاتی سەردانی بۆ نیویۆرك لە ئەیلولی ڕابردوو لەبارەی كۆكردنەوەی چەك لە دەستی دەوڵەتدا پلانێكی ڕاگەیاند، باسی لەوە كرد كۆكردنەوەی چەك لە دەستی دەوڵەتدا لە 30 حوزەیرانی ساڵی 2027 تەواو دەبێت، لەكاتێكدا ئەو كاتەی پێشتر دیاریكرابوو 30 ی ئەیلولی ڕابردوو بوو.

بەپێی پلانەكەی زەیدی، قۆناغی یەكەم 90 ڕۆژە و لەو ماوەیەدا، ڕێگری دەكرێت گرووپە چەكدارەكان هێرش بكەنەسەر بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا و وڵاتانی دراوسێ، لەبەرامبەردا هێزە ئەمریكیەكان خۆیان بەدوور دەگرن لە هێرشكردنەسەر گرووپەكان، ئەوەش پێش قۆناغبەندی تەسلیمكردنی چەك لەماوەی شەش مانگی دواتردا.

هەرچەندە خشتەی كاتیی بۆ تەسلیمكردنی چەك ڕاگەیەندراوە، بەڵام ئەمە كۆتایی بە ململانێكان سەبارەت بە شێوازی جێبەجێكردنی نەهێناوە، بەتایبەت كە هەندێك لە گرووپەكان ئامادەنین بە هیچ شێوەیەك چەك تەسلیم بكەن، بەشێكیشیان تەسلیمكردنی چەكەكانیان بەستبوەوە بە كۆتایی هاتنی سەربازیی ئەمریكا و وڵاتان، هەرچەندە هەڵوێستە ڕاگەیەندراوەكانی ئەو گرووپانەی ئامادەن چەك تەسلیم بكەن، نەبووەتەهۆی تەسلیمكردنی چەكە قورسەكان بەتایبەت مووشەك و درۆنەكان.
-
عیراق ترسی هەیە گرووپەكان لە جەنگی چاوەڕوانكراوی ئەمریكا و ئێران تێوەبگلێن
|
-
دادگای فیدراڵی لەسەر سێ سکاڵا کۆدەبێتەوە؛ چارەنووسی یاسایی کابینەی نۆی حکومەتی هەرێم لە یەکلاکردنەوەدایە
|
-
ڕەوشی بەغداد لە یادی حەوتەمین ساڵەی تشریندا: ئامادەکاری جەماوەری و بەرزترین ئاستی ڕێوشوێنی ئەمنی
|
-
گەروی هورمز و ئابووری عێراق؛ کاتێک هێرش بۆ سەر کەشتییەکان دەبێتە مەترسییەکی ڕاستەوخۆ بۆ مووچە و بودجە
|
-
قەیرانی زستان و نەوتی سپی لە هەرێم؛ پرسیار لەبارەی چارەنووسی ١.٨ ملیۆن بەرمیل نەوتی پاڵاوگەکان دەکرێت
|
-
ئاڵۆزییەکانی کەنداو دەگاتە لووتکە؛ ئەمریکا و ئیسرائیل پلانی هێرشی نوێ بۆ سەر ئێران دادەڕێژن
|
-
نەخشەی نوێی ئەمنی و سیاسیی دۆسیەی کورد؛ لە پاشەکشەی سەربازی و ڕێککەوتنی دیمەشقەوە تا هەڵوێستی ڕەسمیی بەغدا
|
-
دەیان فرۆكەی ئیسرائیلی بە ئاسمانی سوریا و عێراقدا چوونەتە سنوری ئێران
|
-
کڕینی خانوو و شوقە لەلایەن هاووڵاتییانی عەرەب و بیانی لە سلێمانی؛ یاسا و دەستوور چی دەڵێت؟
|
|
|
|