4   کاتژمێر پێش ئێستا 3365 جار خوێنراوەتەوە

بۆچى ئێران به‌شداریى لوتكه‌ى ئاشتى شه‌رم شێخ نه‌كرد؟

عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لەپۆستێکی ئینگلیزیدا لەپلاتفۆرمی ئێکس نووسیویه‌تى، لەگەڵ مەسعوود پزیشكیان سەرۆک کۆماری ئێران بەشدارییان لەکۆنفرانسه‌كه‌ى تایبه‌ت به‌کۆتاییهێنان بەشەڕی غەززە ناکەن، کە ئه‌مڕۆ دووشەممە له‌میسر ده‌ستیپێكردو هه‌ر ئه‌مڕۆش كۆتایی پێدێت.

عراقچى دوای ئەوەی سوپاسی سەرۆک کۆماری میسری کردووه‌ بۆ بانگهێشتکردنی ئێران بۆ بەشداریکردن لەکۆنفرانسەکەدا، ئه‌وه‌شى ڕوونكردوه‌ته‌وه‌، ئێران سەرەڕای پشتیوانییەکانی لەپەیوەندی دیپلۆماسی، ناتوانێت مامەڵە لەگەڵ ئەوکەسانە بکات کە هێرشیانکردووەتەسەر گەلی ئێران‌و بەردەوامن لەهەڕەشەكانیشیان له‌ڕێگه‌ى سەپاندنی سزاکانه‌وه‌.

ئاماژەی بەوەشکردووه‌، ئێران پێشوازیی لەهەر هەنگاوێک دەکات کە ببێتە هۆی کۆتاییهێنان بەو شتەی کە بە"جینۆسایدی ئیسرائیل لەغەززە" وەسفیکردووە، جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، "هه‌ركات شه‌ڕ كۆتاییهات، ئه‌وا به‌دڵنییاییشه‌وه‌ ده‌بێت هێزە داگیرکەرەکان له‌غه‌ززه‌ بكشێنه‌وه‌".

ئه‌وه‌شى وتووه‌، "ئێران هەمیشە هێزێکی کاریگەر بووە بۆ ئاشتی لەناوچەکەداو هەمیشەش دەمێنێتەوە".

به‌وته‌ى عراقچى، پێشتر لەمیانی کۆبوونەوەی کابینەی حکومەتدا ڕایگەیاندبوو، کە ئێران بانگهێشتی فەرمی میسری بۆ پزیشكیان به‌مه‌به‌شتى بەشداریکردن لەکۆنفرانسی شەرم شێخ ڕەتکردوه‌ته‌وه‌.

ڕاپۆرتی دژبەیەک لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا سەبارەت بەبانگهێشتی تاران بۆ کۆنفرانسی شەرم شێخ بڵاوبووەتەوە.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئیرنا بڵاویکردەوە، عراقچى لەکۆبوونەوەیه‌كى ئەنجومەنی وەزیراندا، ڕۆژی 12یئه‌م مانگه‌ ڕایگەیاندووە، قاهیرە بانگهێشتنامەیەکی فەرمی پێشکەشكردوون به‌مه‌به‌ستى بەشداریکردن لەو کۆنفرانسەدا، بەڵام تاران ئەو بانگهێشتنامەیەی ڕەتکردووەتەوە.

وه‌كو ئاماژه‌ى پێكردووه‌، دواتر میسر بانگهێشتی خودی عراقچى کردووە بۆ بەشداریکردن لەکۆنفرانسەکەدا، بەبێئەوەی ڕوونیبکاتەوە کە ئایا تارانیش ئەو بانگهێشتنامەیەی ڕەتکردووەتەوە یان نا.

ئاژانسی هەواڵی تەسنیم سەر بەسوپای پاسدارانی ئێران لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، "تاران سەرەڕای بانگهێشتکردنی بۆ کۆنفرانسی شەرم شێخ بەشداری ناکات".

ئه‌مڕۆ دووشەممە کۆنفرانسەکە لەشاری شەرم شێخ بەڕێوەبچێت‌و بەهاوبەشی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا‌و عەبدولفەتاح سیسی هاوتا میسرییەکەی به‌ڕێوه‌چوو.

تائێستا واشنتۆن هەڵوێستی فەرمی لەبارەی بانگهێشتی تاران بۆ ئەم کۆنفرانسە دەرنەکردووە.

ڕۆژی شەممە 11ى ئه‌م مانگه‌ش، باراک ڕەڤید ڕۆژنامەنووس لەماڵپەڕی هەواڵی ئەمریکی ئەکسیۆس لەڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بانگهێشتی فەرمیی بۆ ژمارەیەک وڵات لەوانه‌ش ئێران ناردووه‌ به‌مه‌به‌ستى بەشداریکردن لەکۆنفرانسی واژۆکردنی ڕێککەوتنی ئاشتی غەززە لەمیسر.

بەڵام بەرپرسێکی ئەمریکی ڕۆژی دوێنێ بەڕۆژنامەی تایمزی ئیسرائیلی وتووه‌، "ئێران لەلیستی فەرمی ئەو وڵاتانەدا نییە کە بۆ کۆنفرانسەکە بانگهێشتکراون‌و تائێستاش هیچ بانگهێشتنامەیەکی فەرمی بۆ بەرپرسانی تاران نەکراوە".

ڕاپۆرتی تایمز ئۆف ئیسرائیل ناوی ئەم بەرپرسە ئەمریکییەی نەخستووەتەڕوو.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ئامانجی کۆنفرانسی شەرم شێخ ئەوەیە کە لەنێوان چوار دەوڵەتی کەفیلکەری دەستپێشخەرییەکەی ترامپدا ڕێککەوتن لەسەر بنەما گشتیەکانی چوارچێوەی 20 خاڵیی بۆ کۆتاییهێنان بەشەڕی غەززە، بەبەشداری زیاتر لە20 سەرۆکی دەوڵەت.

  • بۆچى ئێران به‌شداریى لوتكه‌ى ئاشتى شه‌رم شێخ نه‌كرد؟

  • دوای 127 ساڵ لە دەرچوونی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی بۆچی نابین بە خاوەن میدیای نیشتیمانی ؟

  • ڕاپەڕینی ساڵی 1991لە شاری سلێمانی چۆن دەستیپێکرد؟

  • هاوسەرۆكی كەجەكە: لە بارودۆخی گۆشەگیرییدا چۆن چاوەڕوانی بانگەوازییەك لە ڕێبەر ئاپۆ دەكرێت؟

  • مەزڵوم عەبدی: لە سوریا تەنها گوێ بەوتەكانی ئەحمەد شەرع دەدەین

  • جەمیل بایك: ئەردۆغان لە پرۆسەی ئاشتیدا جددی نییە

  • بایك: ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیزاین دەكرێتەوە و بەدڵی توركیا و ئێرانیش نابێت

  • وته‌بێژى كه‌جه‌كه‌: ئه‌وه‌ى له‌ توركیا هه‌یه‌ پرسه‌ى ئاشتییه‌ نه‌ك پرۆسه‌ى ئاشتى

  • کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق، بە واتای باڵادەستی ئێران و سەرکەوتنی ئەو وڵاتە نییە

سەرەکی