دیمەنی شەقامێکی قەرەباڵغی بەغداد
20 کاتژمێر پێش ئێستا
174 جار خوێنراوەتەوە
مێژووی سەرژمێری گشتیی لە عێراق بە داتا
ناوەندی هەواڵ
لە سەرەتای دامەزراندییەوە
تا ئێستا لە عێراقدا نۆ سەرژمێریی دانیستوان ئەنجامدراوە، ئهم سهرژمێرییهى بهڕێوهدهچێت
دهبێته دهیهم سهرژمێرى.
سەرژمێرییەکان لایەن حکومەتە جیاوازەکانی عێراق
و بەریتانیاوە سەپەرشتیکراون. هەندێک لە سەرژمێرییەکان پێش ئەوەی کۆتاییان پێبهێنرێت
راگیراون.
لە ساڵی 1920 یەکەم سەرژمێریی ئەنجامراوە، کۆتا سەرژمێرێش
لە ساڵی 1997. لە ئێستاشدا سەرژمێریی دەیەم دەستی پێکردووه و لەلایەن حکومەتی عێراقەوە
سەرپەرشتی دەکرێت.
سەرژمێریی دانیشتوان له ساڵی 1920
دوای کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی یەکەم و شکستی عوسمانییەکان،
بەریتانییەکان توانییان عێراق داگیربکەن و عوسمانییەکان دەربکەن و حوکمی عێراقیان
گرتە دەست. هەر لەو کاتەوە دەوڵەتی عێراق دامەزرا بە سیستمی پاشایەتی. لە ساڵی
1920 بەسەپەرشتی بەریتانییەکان یەکەم سەرژمێریی دانیشتوان ئەنجامدرا و دانیشتوانی
عێراق بە دوو ملیۆن و 849 هەزار و 282 کەس دانرا.
سەرژمێری دانیشتوانی عێراق لە ساڵی 1927
حەوت ساڵ دوای ئەنجامدانی یەکەم سەرژمێری دانیشتوان، دووەم
سەرژمیری دانیشتوانی عێراق لە تشرینی یەکەمی ساڵی 1927 دەستی پێکرد و پرۆسەکە لە کۆتایی
هەمانساڵدا کۆتایی هات. پرۆسەی سەرژمێرییەکە تەنها شارەکانی گرتەوە و لەلایەن ژمارەیەک
لیژنەی جیاوازەوە لە قوتابخانە. مزگەوت و ژمارەیەک شوێنی حکومی ئەنجامدرا. بهڵام
سەرژمێرییەکە شکستی هێنا و نەتوانرا پرۆسەکە تەواو بکرێت.
سەرژمێریی ساڵی 1934
دوای نزیکەی شەش ساڵ جارێکی دیکە پرۆسەی سەرژمێریی لە عێراقدا،
لە مانگی ئەیلولی 1934 دەستیپێکرد دوای مانگێک سەرژمێرییەکە کۆتایی پێهات، بەڵام
مانگەکانی ئاب و ئەیلولی ساڵی دواتردا دووبارە دەستکرایەوە بە پرۆسەکە. پرۆسەی سەرژمێرییەکە
لە ساڵی 1935 کۆتایی پێهات و دانیشتوانی عێراق بە سێ ملیۆن و 213 هەزار و 174 کەس
خەمڵێنرا.
سەرژمێری 1947
چوارەم سەرژمیری دانیشتوان لە عێراق لە مانگی تشرینی یەکەمی
1947دا دەستی پێکرد، هەرچەندە پرۆسەکە لەلایەن ژمارەیەک تیمی کۆکردنەوەی زانیاریی
و داتاوە ئەنجامدراوە، بەڵام نەتوانرا هەموو دانیشتوانی عێراق لە سەرژمێرییەکەدا تۆماربکرێت.
بەپێی سەرژمێرییەکە دانیشتوانی عێراق بە چوار ملیۆن و 816 هەزار و 185 کەس خەمڵێنرا.
دواتر و بەپێی یاسایەک لە ساڵی 1947 بڕیاردرا هەموو 10
ساڵ جارێک سەرژمێریی دانیشتوان ئەنجامبدرێت.
سەرژمێریی 1957
دوای 10 ساڵ، سەرژمێریی ساڵی 1957 ئەنجامدرا، کە بە
باشترین و دروستترین سەرژمێریی دادەنرێت کە لە عێراقدا ئەنجامدرابێت. لەو کاتەدا بەهۆی
نەبوونی ئامێری ئەلیکترۆنی پێشکەوتووەوە، سەرژمێریهكه له 100% بەدەستی ئەنجامدراوە.
لهو سهرژمێرییهدا بەهۆی نەبونی خوێندەوارییەوە بەشێکی
زۆری دانیشتوان تەنانەت بەرواری لەدایکبونی خۆشیان نەزانیوە، لەبەرئەوەشە بەرواری
لەدایکبونی بەشێکی زۆری دانیشتوان بە یەکی تەمموز دانراوە. سەرژمێریی 1957 لە تشرینی
یەکەمی ئەو ساڵەدا دەستیپێکرد و دانیشتوانی عێراق بە شهش ملیۆن و 536 هەزار و 109
کەس دانرا.
سەرژمێریی 1965
سەرژمێریی ساڵی 1965 پێشخرا بەهۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە
کە بڕیاروابوو لەساڵی 1967 ئەنجامبدرێت. سەرژمێریی دانیشتوانی عێراقی ساڵی 1965 جیاواز
بوو لە سەرژمێرییەکانی پێشتر، چونکە پرسیاری نەتەوەی لە خۆگرتبوو. لەو سەرژمێرییەدا
دانیشتوانی عێراق بە ههشت ملیۆن و 261 هەزار و 527 کەس خەمڵێنرا.
سەرژمێریی 1977
سەرژمێریی دانیشتوانی عێراقی ساڵی 1977 لە تشرینی یەکەمی
ئەو ساڵەدا دەستپێکرا. سەرژمێریەکە لەلایەن نوسینگەی ناوەندی ئاماری وەزارەتی
پلاندان سەرپەرشتی دەکرا. سەرژمێرییەکە هەموو عێراقی گرتەوە. بەپێی ئەنجامی کۆتایی
سەرژمێرییەکە دانیشتوانی عێراق بە 12 ملیۆن و 497 کەس خەمڵێنرا.
سەرژمێریی 1987
دوای 10 ساڵ، سەرژمێریی دانیشتوانی عێراق لەساڵی 1987 ئەنجامدرا
و هەموو پارێزگاکانی عێراقی گرتەوە جگە لە ناوچە سنوریییەکانی عێراق و ئێران، چونکە
لەو کاتەدا هەردوو وڵات لە شەڕدا بوون؛ بۆیە لە سەرژمێریی 1987دا دانیشتوانی ئەو
ناوچانە هەژمارنەکران.
دانیشتوانی عێراق بەپێی سەرژمێریی 1987 بە 16 ملیۆن و
335 هەزار و 199 کەس خەمڵێنرا.
سەرژمێریی 1997
دواین سەرژمێریی دانیشتوان لە تشرینی یەکەمی 1997دا ئەنجامدرا
لەلایەن مەکتەبی ناوەندی ئاماری سەربە وەزارەتی پلاندانان سەرپەرشتیکراوە. ئەو سەرژمێرییە
تەنها لە 15 پارێزگای عێراقدا ئەنجامدرا بەبێ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان. لەو سەرژمێرییەدا
دانیشتوانی عێراق بە 22 ملیۆن و 46 هەزار و 244 کەس خەمڵێنراوە.
سەرژمێریی 2024
پڕۆسەی سەرژمێریی گشتی دانیشتوان لە ناوەڕاستی ئەمساڵەوە
قۆناغی یەکەم بە گەمارۆسازی و ژمارە لێدان دەستیپێکرد، قۆناغی دووەم لە 16ی مانگەوە
دەستی پێکردوە کە دروستکردنی تۆماری خێزانییە، قۆناغی سێیەم و تهواوكارى كه
گرنگترینه ئهمرۆ دەستی پێكرد کە تەواوکردنی تۆماری خێزانی و سەرجەم داتاکانی ناو
فۆڕمی سەرژمێرییەکەیە و دواتریش پڕۆسەکە تا ناوەڕاستی مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت.
بۆ پڕۆسەی سەرژمێری گشتی 120 هەزار بژمێر و توێژەر پرۆسەکە
بەڕێوەدەبەن و حکومەتی فیدراڵیش بڕی 459 ملیار دیناری بۆ سەرخستنی پرۆسەکە تەرخانکردووە.
|