×

دیمەنێکی دیوارەکە
2024-11-18 131 جار خوێنراوەتەوە

توركیا له‌ ڕێگه‌ى دیواره‌وه‌ باكور له‌گه‌ڵ پارچه‌كانى دیكه‌ى كوردستان لێك داده‌بڕێت

ناوەندی هەواڵ

 بە پاساوی دزەکردنی گەریلاکانی پەکەکە و کۆچی نایاسایی و قاچاغچێتیکردن بە مرۆڤه‌وه‌، تورکیا له‌ 80%ی سنورەکانی لەگەڵ سوریا و ئێران دیواربەند کردووە، به‌ڵام چاودێرانى سیاسى پێیان وایه‌ ئامانجه‌كه‌ دابڕینى باكورى كوردستانه‌ له‌ پارچه‌كانى دیكه‌ى كوردستان.

چەند ساڵێکە تورکیا دەستی کردووە بە دروستکردنی دیوار لەسەر هێڵی سنوری خۆی لەگەڵ ئێران و سوریا و تائێستا هەزار و 168 کیلۆمەتر کە دەکاتە نزیکەی 80%ی هێڵەکە تەواو بووە. 

وه‌ك میدیاكانى نزیك له‌ پارتى دادوگه‌شه‌پێدانى ده‌سه‌ڵاتدار بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌: بە درێژایی ئەو هێڵە سنورییانە سیستەمی کامێرای چاودێریی جێگیر دادەندرێت و 60 هەزار سەرباز لەو ناوچانە ئەرکدارن. 

331 هەزار کیلۆمەتری هێڵەکە لە کۆی 560 کیلۆمەتری هێڵە سنورییەکەی تورکیا لەگەڵ ئێران تەواو کراوە، لە لایەکی دیکەیشەوە هەزار و 254 کیلۆمەتر کە دەکاتە لە سەدا 85ی ڕێگاکە، ڕێگای ئەنجامدانی دەورییەی ئەمنی تەواو کراوە.  

بە درێژایی ئەو هێڵە سنورییانەش سیستەمی کامێرای چاودێری و سیستەمی ڕوناککردنەوە جێگیر دادەندرێت و 60 هەزار سەرباز لەو ناوچانە ئەرکدارن. 

تاوه‌كو ئێستا 173 سیستەمی تاوەرەکانی ئاگادارکردنەوە دانراون و تاوه‌كو کۆتایی ئەمساڵ ژمارەیان دەگەیەنرێتە 198. 

وه‌ك میدیاكانى توركیا ئاماژه‌یان پێكردووه‌، 23 کیلۆمەتر بەربەست و پەرژینی بەرزی ئەمنی لەسەر هێڵی سنوری لەگەڵ عێراق تەواو کراوە.  

وه‌ك چاودێرانى سیاسى ئاماژه‌ى پێده‌كه‌ن، ئەو هەنگاوانەی تورکیا بە جۆرێک خوێندنەوەی بۆ دەکرێت کە ئامانجی بە تەواوی دابڕینی باکوری کوردستانە لە سێ پارچەکەی دیکەی کوردستان.

تورکیا نەیشاردوەتەوە لە ئەگەری هەر گۆڕانکارییەک لە ناوچەکە کە لە بەرژەوەندی کوردانی پارچەکانی دیکە بشکێتەوە، ڕاستەوخۆ کاریگەری دەکاتە سەر کوردانی باکوری کوردستان و ئەمەش بە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانیی خۆی دەزانێت. 


  • مێژووی سەرژمێری گشتیی لە عێراق بە داتا

  • سبەینێ قۆناغی سێیەم و تەواوکاریی سەرژمێری بەرێوەدەچێت

  • توركیا له‌ ڕێگه‌ى دیواره‌وه‌ باكور له‌گه‌ڵ پارچه‌كانى دیكه‌ى كوردستان لێك داده‌بڕێت

  • چیرۆكی ئایدن و ڕۆژین؛ ئەو دوو ئێزدیەی لە ڕێگەی فەیسبووكەوە یەكیان دۆزییەوە

  • پێنج ڕووداوی گرنگ لە مێژووی سلێمانی

  • هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی 10 بۆچی ئاڵۆز و درێژخایەن دەبێت؟

  • توركیا هێزى زیاتر ده‌هێنێته‌ هه‌رێمى كوردستان و گومان له‌سەر نیازى ڕاسته‌قینه‌ى هەیە

  • بۆچی بنكەی هەریر فراوان دەكات؟ گومان لە كشانەوەی ئەمریكا لە عێراق و سوریا دروستدەبێت

  • دووەم دانیشتنی دۆسیەی نارین گوران بەڕێوەدەچێت

سەرەکی