پرۆسەی گەمارۆسازی
2024-11-19
122 جار خوێنراوەتەوە
سبەینێ قۆناغی سێیەم و تەواوکاریی سەرژمێری بەرێوەدەچێت
ناوەندی هەواڵ
سبەینێ
قۆناغی سێیەم و تەواوكاری و مەیدانیی پڕۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوانی عێراق بەڕێوەدەچێت.
سبەینێ
گەورەترین سەرژمێری بەڕێوەدەچێت
دوای
چەند جارێك دواخستن و چەند ساڵێك لە ئامادەكاریی، سبەینێ چوارشەممە و رۆژی پێنجشەممە
(20و21)ی مانگ گەورەترین و فراوانترین پڕۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوانی عێراق لە سەرتاسەری
وڵات بەڕێوەچێت، ئەوەش بە گەورەترین پڕۆسە لە مێژووی عێراقدا دادەنرێت.
پرۆسەكە
ئەلیكترۆنییە
مەهدی
عەلاق، راوێژكاری نیشتیمانی بۆ سەرژمێری گشتی رایگەیاند: كارمەندانی مەیدانی سبەینێ
دەست بە پڕۆسە گشتییەكەی سەرژمێری دەكەن، پڕۆسەكە ئەلیكترۆنییە و لە رێگەی تابلێتی
تایبەت و پڕۆگرام كراوەوە داتا و زانیاریی كۆدەكرێتەوە و تۆمار دەكرێت و دەنێردرێت
بۆ ناوەندی سەرەكی داتاكان.
وتیشی:
ئەوە رێگە خۆشكەرە بۆ ئەوەی زانیارییەكان بە زوترین و خێراترین كات كۆبكرێتەوە، تایبەت
بە تایبەتمەندی دیمۆگرافی و كۆمەڵایەتی و ئابوریی و لایەنەكانی ژیان.
لەناوەڕاستی
ئەمساڵەوە بە گەمارۆسازی دەستیپێكرد
پڕۆسەی
سەرژمێری گشتی دانیشتوان لە ناوەڕاستی ئەمساڵەوە قۆناغی یەكەم بە گەمارۆسازی و
ژمارە لێدان دەستیپێكرد، قۆناغی دووەم لە 16ی مانگەوە دەستی پێكردووە كە دروستكردنی
تۆماری خێزانییە، قۆناغی سێیەم و گرنگترینیش سبەینێ دەست پێدەكات، كە تەواوكردنی تۆماری
خێزانی و سەرجەم داتاكانی ناو فۆڕمی سەرژمێرییەكەیە، دواتریش پڕۆسەكە تا ناوەڕاستی
مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت.
دڵنیایی
دراوە
وەزارەتی
پلاندانان دڵنیایی داوە بە هاوڵاتیان كە سەرجەم زانیارییەكان تەنها بۆ پلاندانان و
گەشەپێدان بەكاردەهێنرێت بەبێ هیچ مەرامێكی دیكە، بەپێی فۆڕمی سەرژمێری زانیاریی
وورد كۆدەكرێتەوە لەسەر خێزان، ژمارەی ئەندامانی خێزان، رەگەز، تەمەن، بڕوانامە و
خوێندەواری، كار و وەزیفە، كارمەندی كەرتی گشتی و تایبەتی، باری كۆمەڵایەتی، ئایین،
تەندروستی، نیشتەجێ بوون، باڵەخانە و بیناكان، ئامێری كارەبایی و ئەلیكترۆنی، ئۆتۆمبێل،
پێداویستییەكانی ناو ماڵ.
قەدەغەی
هاتوچۆ لە ئەمشەوەوە ڕادەگەیەنرێت
بەمەبەستی
باشتر بەڕێوەچوونی پڕۆسەكە، كاتژمێر 12ی ئەمشەو قەدەغەی هاتووچۆ رادەگەیەندرێت بۆ
ماوەی 48 كاتژمێر و قەدەغەكە كاتژمێر 12ی شەوی پێنجشەممە كۆتایی دێت، دوای ئەوەش تۆماری
خێزانیی دانیشتوان دادەخرێت، بۆیە وەزارەتە پەیوەندیدارەكان داوا لە هاوڵاتیان دەكەن
لە ماڵەكانیان بمێننەوە و هاوكاریی تیمەكانی سەرژمێری بكەن و زانیاری وردو راست بدەن
بە تیمەكان، بۆ دەستكەوتنی ئاماری ورد و راست، تا لەسەر ئەو بنەمایە نەخشە و
پلاندانان بۆ قۆناغی داهاتوو دابنرێت.
كێ
بۆی هەیە هاتوچۆ بكات؟
لیژنەی
باڵای ئەمنی، حاڵەتی ئەوپەڕی ئامادەباشیی (ج) رادەگەیەنێت لەماوەی 48 كاتژمێری قەدەغەی
هاتوچۆدا و رێگە بە كارمەندانی هێزە ئەمنییەكان و فریاكەوتن و رۆژنامەنوسان و نەخۆشخانە
و پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و كەرتی خزمەتگوزاریی دەدات كە هاتوچۆی سنوردار
بكەن، لەگەڵ ئەوەشدا دەرمانخانە و شوێنەكانی فرۆشتنی كەرەستەی خۆراكی و نانەواخانە
و سەمونخانەكان لە گەڕەك و شوێنەكانی نیشتەجێ بوون كراوە دەبن.
ژمارەی
كارمەندان و بڕی بودجەی دیاریكراو
پێشتر
عەبدولزەهرە هنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاشكرای كردبوو: بۆ پڕۆسەی
سەرژمێری گشتی 120 هەزار بژمێر و توێژەر پرۆسەكە بەڕێوەدەبەن.
وتیشی:
حكومەتی عێراق بڕی 459 ملیار دیناری بۆ سەرخستنی پرۆسەكە تەرخانكردووە.
|