پرۆسەی دەنگدان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان
2024-11-11
155 جار خوێنراوەتەوە
هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی 10 بۆچی ئاڵۆز و درێژخایەن دەبێت؟
ناوەندی هەواڵ
دواى په‌سه‌ندكردنى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان و یه‌كلابوونه‌وه‌ى تانه‌كان كه بڕیاره هه‌فته‌ى داهاتوو یه‌كلایى بكرێته‌وه، دانوستانه‌كانى پێكهێنانى كابینه‌ى ده‌یه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستپێده‌كات.
18 و 20 ى مانگى ڕابردوو هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان به‌رێوه‌چوو، به‌پێى ئه‌نجامه‌كان پارتى براوه‌ى یه‌كه‌م و یه‌كێتى دووه‌م و نه‌وه‌ى نوێش براوه‌ى سێیه‌مه.
هەفتەی داهاتوو ئەنجامی تانەکان ڕادەگەیەنرێت
هه‌فته‌ى ڕابردوو ئه‌نجامى فه‌رمى هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان ڕاگه‌یه‌ندرا، به‌وته‌ى دوو سه‌رچاوه‌ى سیاسى باڵا له هه‌ریه‌ك له پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان دواى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ئه‌و 41 تانه‌یه‌ى له‌سه‌ر ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن تۆماركراون، ڕاسته‌وخۆ ده‌ست به گفتوگۆكانى پێكهێنانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن.
پارتى و یه‌كێتى ده‌یانه‌وێت زۆربه‌ى لایه‌نه‌كان بهێننه ناو حكومه‌ت تا به‌رپرسیارێتى هه‌موو كه‌موكوڕییه‌كان بچێته‌سه‌ر ئه‌وانیش و له داهاتوودا هیچ گرفتێك بۆ حكومه‌ته‌كه دروست نه‌بێت، هه‌ریه‌ك له پارتى و یه‌كێتى تیمى دانوستانیان بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت پێكهێناوه.
یەکێتی هیچ مەرجێکی پێشوەختە قبوڵ ناکات
به‌پێى زانیارییه‌كانى ئیراده میدیا، یه‌كێتى بڕیاریداوه هیچ مه‌رجێكى پێشوه‌خته له‌لایه‌ن پارتییه‌وه قبوڵ نه‌كات، چونكه یه‌كێتى ده‌یه‌وێت ئه‌مجاره له حكومه‌ت هاوبه‌ش بێت نه‌ك به‌شدارى پێبكرێت.
پێکهێنانی حکومەت ئاسان نابێت
به‌وته‌ى چاودێران پێكهێنانى ئه‌مجاره‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاسان نابێت، به‌ڵكو پرۆسه‌یه‌كى زۆر ئاڵۆز ده‌بێت بۆیه پێكهێنانیشى كاتێكى زۆرى ده‌وێت، چونكه نه پارتى و نه یه‌كێتى له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێكى دیكه جگه له‌یه‌كتر ناتوانن حكومه‌ت پێكبهێنن و په‌نجا كۆیه‌ك كۆبكه‌نه‌وه، جگه له‌وه‌ى ده‌یانه‌وێت له په‌رله‌مان زۆرینه‌یه‌ك پێكبهێنن كه بۆ تێپه‌ڕاندنى یاساكان هیچ به‌ربه‌ستێكیان نه‌یه‌ته‌پێش.
یه‌كێكى دیكه له‌و هۆكارانه‌ى ڕۆڵى ده‌بێت له دواخستنى پێكهێنانى حكومه‌ت، ده‌وڵه‌تانى ناوچه‌كه و به‌تایبه‌تیش ئێران و توركیان، به‌ڕاى چاودێران ئه‌وان تا دڵنیا نه‌بن له‌وه‌ى پێكهێنانى حكومه‌ت به‌شێكى به‌دڵى ئه‌وان ده‌بێت فشاره‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بێت.
سەرەتا پارتی و یەکێتی دەچنە حکومەت
به‌پێى وته‌ى ئه‌و سه‌رچاوانه‌ى ئیراده میدیا قسه‌ى له‌گه‌ڵ كردوون، ئه‌وه‌ى یه‌كلا بووه‌ته‌وه پارتى و یه‌كێتى پێكه‌وه سه‌ره‌تا ده‌چنه حكومه‌ت و پاشانیش لایه‌نه‌كانى دیكه بانگهێشت ده‌كه‌ن به‌شێوه‌ى جیاجیا تا به‌شداربن له حكومه‌تدا، ئه‌وه‌ش وه‌كو فشارێك بۆسه‌ر یه‌كتر به‌كارده‌هێنن، جگه له‌وه‌ى تائێستا هیچ لایه‌نێك له ده‌ره‌وه‌ى پارتى و یه‌كێتى و پێكهاته‌كان و حیزبى سۆسیالیست دیمو‌كراتى كوردستان ئاماده‌ییان ده‌رنه‌بڕیوه بچنه كابینه‌ى ده‌یه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، به ئه‌گه‌رى زۆریشه‌وه جگه له‌و لایه‌نانه هیچ لایه‌نێكى دیكه به‌شدارى پێكهێنانى كابینه‌ى ده‌یه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نابێت.
له خولى پێنجه‌مدا كورسییه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان 111 كورسى بوون، به‌ڵام بۆ خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان 100 كورسین كه ئه‌ویش به‌پێى بڕیارێكى دادگاى فیدراڵى كورسى پێكهاته‌كان له 11 كورسییه‌وه بۆ پێنج كورسى كه‌مكرایه‌وه.
به‌پێى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان پارتى 39 كورسى، یه‌كێتى 23 كورسى، نه‌وه‌ى نوێ 15 كورسى هه‌یه، یه‌كگرتوى ئیسلامى حه‌وت كورسى، هه‌ڵوێست چوار كورسى، كۆمه‌ڵى دادگه‌رى سێ كورسى، به‌ره‌ى گه‌ل دوو كورسى، گۆڕان یه‌ك كورسى و هاوپه‌یمانى كوردستان یه‌ك كورسى و پێنج كورسیش بۆ پێكهاته‌كانن.
|