×

وێنەی بەنداوی تشرین
2025-01-04 484 جار خوێنراوەتەوە

بۆچی توركیا دەیەوێت بەنداوی تشرین داگیر بكات؟

ناوەندی هەواڵ

توركیا شەوی 3-1-2025 دوای ئەوەی بێئومێد بوو لەوەی چەتە بەكرێگیراوەكانی دەست بەسەر بەنداوی تشریندا بگرن، بە فرۆكەی ئێف شانزە بۆردومانی كرد، پرسیارەكە ئەوەیە بۆچی توركیا دەیەوێت ئەو بەنداوە داگیر بكات.ئەو بەنداوە كارەبا بۆ بەشێكی زۆری دانیشتوانی كۆبانێ و بەشێكی دەوروبەری مەنبج و گوندەكانی لەگەڵ بەشێكی حەلەب دابین دەكات، جگە لەوەی لە ئەگەری تەقینەوەی زیاتر لە چل گوندی دەوروبەری بە دانیشتوانەكەیەوە ژێرئاو دەكەون.

ئەو بەنداوە لەكار بكەوێت ژیانی سەدان هەزار كەس دەكەوێتە مەترسییەوە، چونكە جگە لە كارەبا بەشێكی زۆری دانیشتوانی دەوروبەری بۆ ئاویش پشتی پێدەبەستن وبەوەش كارەساتێكی مرۆیی ڕوودەدات.لە 27 ی تشرینی دووەمی 2024 ەوە چەكدارە بەكرێگیراوەكانی توركیا بە پشتیوانی درۆن و فرۆكەی جەنگی توركیا دەیانەوێت ئەو بەنداوە لەژێر دەسەڵاتی هێزە كوردییەكان دەربهێنن و داگیری بكەن، بەڵام تائێستا زیاتر لە 300 چەتەی توركیا لە نزیك ئەو بەنداوە كوژراون و توركیا و چەتەكان نەیانتوانیوە بە ئامانجەكەیان بگەن.

بەنداوی تشرین لەساڵی 1991 لەلایەن حكومەتی پێشووی سوریاوە دەست بە دروستكردنی كراوە و بنیاتنانی هەشت ساڵی خایاندووە و ساڵی 1999 تەواو بووە، بەنداوەكە دەكەوێتە سنوری مەنبج سەر بە پارێزگای حەلەب، لەسەر ڕووباری فوڕات هەڵكەوتووە. ئامانجی دروستكردنی بۆ بەرهەمهێنانی كارەبایە، 115 كیلۆمەتر لە ناوەندی پارێزگای حەلەبەوە دوورە، لەسنوری باكوری كوردستانی ژێر دەستی توركیا 80 كیلۆمەتر دوورە، تێچووی پرۆژەكە لەكاتی خۆیدا 22 ملیار لیرەی سوری بووە.

لە پشت بەنداوەكەوە دەریاچەی تشرین هەیە كە ملیارێك و 900 هەزار ملیار مەتر سێجا ئاو دەگرێت.لە بەنداوەكەدا شەش وێستگەی بچوكی كارەبایی هەن بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا، هەریەكەیان 105 مێگاوات كارەبا بەرهەم دەهێنن، كۆی گشتی زیاتر لە 630 مێگاوات كارەبا دەدات.

توركیا هەر بەنداوی تشرینی نەكردووەتە ئامانج، بەڵكو هەوڵیداوە سەرجەم پێگە ژیانییەكان و ژێرخانی مرۆیی و ئابوری ڕۆژئاوای كوردستان وێران بكات، لەوانەش كۆگاكانی گەنم و وێستگەكانی سوتەمەنی و ئاو و چەندین شوێنی خزمەتگوزاری دیكە.

 

  • 104 ساڵە دامەزراوە؛ سوپای عێراق لە ڕیزبەندی پێنجەمەوە بۆ 28 ەم

  • داهاتی ناوخۆ كێشەكەی دروستكردووە؛ بەغداد بۆچی ئامادەنییە پارەی مانگی 12 بنێرێت؟

  • سودانی بۆچی دەچێتە ئێران؟

  • بەهۆی نەوتی هەرێمەوە؛ بودجەی عێراق ڕەوانەی پەرلەمان نەكراوە

  • شەڕی سەخت لەدەوروبەری بەنداوی تشرین بەڕێوەدەچێت؛ نزیكەی 90 چەكداری سەر بە توركیا كوژراون

  • یەكێتی پشتڕاستیدەكاتەوە: تەحریر شام دەست بەسەر سێ بارەگای یەكێتیدا دەگرێت

  • كێشەی ڕێكخەری گشتیی لەناو گۆڕان سەرهەڵدەداتەوە

  • گفتوگۆ لەگەڵ ئۆجەلان؛ ڕای گشتیی توركیای بەسەر دوو بەرەدا دابەش كردووە

  • بۆچی توركیا دەیەوێت بەنداوی تشرین داگیر بكات؟

سەرەکی