گروپێکی سوری وێنەی ئەردۆغانیان بەرزکردووەتەوە
2   کاتژمێر پێش ئێستا 40 جار خوێنراوەتەوە

وڵاتانی عەرەبی و ئیسرائیل ڕێگرن لە هەژموونی توركیا لە سوریا

ناوەندی هەواڵ

راپۆرتێكی شیكاریی گۆڤاری ئیكۆنۆمیس- باس لەوەدەكات، توركیا لە هەوڵەكانی بەردەوامە بۆ ئەوەی هەژموونی خۆی بەسەر حكومەتی نوێی سوریادا بسەپێنێت، بەڵام وڵاتانی عەرەبی و ئیسرائیل رێگریی سەرەكین لەبەردەم ویستە تەماحكارانە و هەژموونگەراكانی ئەنقەرەدا.

راپۆرتەكەی ئیكۆنۆمیست بە چیرۆكێكی سەرنجڕاكێش دەستپێدەكات

ڕاپۆرتەكە باس لەوە دەكات كە ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی حكومەتی نوێی سوریا لە تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو، داوای چەند رۆژێك مۆڵەتی لە پرۆفیسۆرە توركەكەی كردووە (ئەسعەد قوتابی دكتۆرا بووە لە توركیا)، بەڵام چەند هەفتەیەك دواتر وەك وەزیری دەرەوەی حكومەتی راگوزەری سوریا دەستبەكار بوو، لە 15ـی ئەم مانگەش وەك وەزیری دەرەوە سەردانی توركیای كرد، كەپێشتر چەند دەیەیەك لە توركیا پەنابەر بووە.

توركیا هەموو هەوڵێك دەدات

هیچ وڵاتێك هێندەی توركیا سوودمەند نابێت لە سەقامگیریی سوریا، بۆیە توركیا هەموو هەوڵێك دەدات بۆ سەقامگیركردنی سوریا و ئامادەی هەموو پاڵپشتییەكە؛ گۆڤارەكە وای نوسیوە.

لەئێستادا زیاتر لە سێ ملیۆن هاوڵاتی سوریا ئاوارەن لە توركیا، حكومەتی وڵاتەكە دەیەوێت بەهەر نرخێك بێت بیانێرێتەوە وڵاتەكەی خۆیان، چونكە بارێكی قورسی داراییە لەسەر توركیا.

لەلایەكی دیكەوە، توركیا بەڕێوبەرایەتی خۆسەر، لە رۆژئاوای كوردستان، بەمەترسی راستەوخۆ دەزانێت لەسەر خۆی و بەهەر نرخێك بێت دەیەوێت ئەزموونی رۆژئاوای كوردستان لەناو ببات یان بەلایەنی كەمەوە تەواو لاوازی بكات.

چاودێران هەر لە سەرەتاوە حكومەتەكەی محەمەد جۆلانی كە ئێستا ناوی خۆی گۆڕیوە بۆ ئەحمەد شەرع، بە حكومەتێكی تەواو پرۆ-توركی-یان دەزانی، چونكە بەشێك لە كاربەدەستە باڵاكانی ئێستای حكومەتی راگوزەری سوریا وەكو ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوە، ساڵانێكی زۆرە لە توركیان.

ئیكۆنۆمیست نوسیویەتی: "رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا، چەندینجار دەستی هاوكاری و پاڵپشتی بۆ حكومەتی راگوزەری سوریا لەپێناو نوسینەوەی دەستوری نوێ بۆ وڵاتەكە درێژكردووە. هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا سەردانی دیمەشقی كرد و ئاماژەی بە ئامادەیی توركیا كرد بۆ پاڵپشتی سوریا"،  لە بەرامبەردا "توركیا داوای فشار خستنە سەر رۆژئاوای كوردستان دەكات لەلایەن حكومەتی نوێی سوریا و نایەوێت قەوارەی خۆسەر مافی دەستوریی بەدەستبهێنێت".

لەبەرامبەردا، سەرەڕای فشارەكانی توركیا لەئێستادا محەمەد جۆلانی نایەوێت شەڕ لەگەڵ رۆژئاوای كوردستان بكات، داوای لە توركیا كردووە بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكرات، نەك بژاردەی شەڕ؛ ئیكۆنۆمیست وای نوسیوە.

ئیكۆنۆمیست نوسیویەتی: "تەحریر شام خۆیان بە بریكار (پرۆكسی) توركیا نابینن، بۆیە دەیانەوێت پاڵپشتی و هاوكاریی لە هەموو لایەكەوە وەربگرن"، بە تایبەت وڵاتانی عەرەبی، وەك سعودیە و قەتەر.
سعودییە لەئێستاوە دەستی كردووە بە ناردنی هاوكارییەكانی بۆ سوریا و پلانی هەیە لەبری ئێران ببێتە دابینكەری نەوت بۆ سوریا. توانای دارایی سعودییە زۆر لە توركیا زۆرترە بۆیە ئەو وڵاتە زیاتر دەتوانێت حكومەتی راگوزەری سوریا بخاتە ژێر كاریگەری خۆیەوە، ئیكۆنۆمیست وا دەڵێت.

لە راپۆرتی گۆڤارەكەدا هاتووە: سعودییەكان، توركیا وەك ركابەری وڵاتانی سونە مەزهەب دەبینن، هەروەها وڵاتانی وەك ئیمارات و میسر نیگەرانن لە هەوڵەكانی توركیا بۆ سەپاندنی هەژموونی خۆی بەسەر گروپێكی توندڕەو كە حكومەتی نوێی سوریای بەدەستە.

بەگوێرەی راپۆرتەكەی ئیكۆنۆمیست، وڵاتانی عەرەبی نایانەوێت ئەزموونی بنەماڵەی ئەسەد دووبارە ببێتەوە، كە لە دەوڵەتێكی پان-عەرەبییەوە گۆڕا بۆ دەوڵەتێك كە خزمەتی ئەجێنداكانی وڵاتێكی شیعەی وەك ئێرانی دەكرد.

لە كۆتایی راپۆرتە شیكارییەكەی ئیكۆنۆمیست-دا هاتووە، "ئیسرائیل وەك دەوڵەتێكی نەیار و دراوسێی سوریا، ئاڵنگارییەكی دیكەیە لەبەردەم هەژموونی توركیا بەسەر حكومەتی راگوزەری سوریا". 

لەماوەكانی رابردوودا سوپای ئیسرائیل زۆرینەی توانا سەربازییەكانی سوریای پەكخست بۆ ئەوەی نەكەونە دەست گروپێكی توندڕەی وەك تەحریر شام كە لەئێستادا حوكمی سوریا دەكات. ئەو هەوڵەی ئیسرائیل راستەوخۆ گەورەترین خزمەت بوو بە رۆژئاوای كوردستان، چونكە حكومەتی راگوزەر بایی ئەوەندە توانای سەربازی نییە كە بتوانێت رووبەڕووی هێزەكانی سوریای دیموكرات بێتەوە.

 

  • بەغداد داوای غازیش دەكات

  • لەپێناو رێككەوتنی ئەتۆمیی

  • وڵاتانی عەرەبی و ئیسرائیل ڕێگرن لە هەژموونی توركیا لە سوریا

  • شاندی ئیمراڵی گەڕانەوە؛ چاوپێكەوتنەكە چوار كاتژمێری خایاندووە

  • سیاسەتی ترەمپ بۆ جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چی دەبێت؟

  • ئایا داواكەی شاسوار عەبدولواحید یاساییە؟

  • بەغداد مەرجی نوێی هەیە

  • ئاگربەستی ئیسرائیل و حەماس دەچێتە ڕۆژی دووەم

  • "پێچه‌وانه‌ى لێدوانه‌كانیان گفتوگۆى هه‌سه‌ده‌ و ئیداره‌ى نوێى سوریا به‌ نه‌رمى به‌ڕێوه‌ده‌چێت"

سەرەکی