14 کاتژمێر پێش ئێستا
9305 جار خوێنراوەتەوە
ئێران.. فەتواکان هۆشداريی لەبەئامانجگرتنی خامنەیى دەدەن
پوختە
لە نێوان ئەو هێڵە سورەی تاران لە دەوری عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵاى شۆڕشی ئیسلامی ئێران پێشترو لەسەروبەندى پەرەسەندنی هەڕەشەو هێرشەكانى ئیسرائیل و ئەمریکا-ش کێشاویەتى، مشتومڕاویترین پرسیار هەر ماوە: ئایا بە ئامانجگرتنی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی بە هۆکاری ئەمنی دواخراوە، یان بڕیارێکی ناڕاستەوخۆ هەیە بۆ دورکەوتنەوە لە هەڵکشان بۆ ئاستی گۆڕانی ڕژێم؟.
ئایا بەئامانجنەگرتنى خامنەیى رێزگرتنە لە هەڵوێستە ئایینییەكان؟
لەو چوارچێوەیەدا، ڕیاز ئەلوەحیلی لێکۆڵەری کاروباری سیاسی بە كەناڵە میدیاییەكانى عێراقى راگەیاند، دودڵیی واشنتۆن و تەلئەبیب بۆ بەئامانجگرتنی خامنەیی تا ئێستا مەرج نییە بە مانای ڕێزگرتن لە هەڵوێستە ئایینیەکان یان فەتواکان بێت، بەڵکو زۆرجار پەیوەستە بە حیساباتی مەیدانی ورد سەبارەت بە ڕادەی وەڵامی ئەگەریی و پێبینى نەكراو.
ئەلوەحیلی ئاماژەى بەوەشداوە كە ڕەتکردنەوەی دەسەڵاتدارانی ئایینی لە سەرانسەری جیهاندا بۆ بەئامانجگرتنی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران، شتێکی سروشتییە، ئەم ڕەتکردنەوەیەش لە دەرەوەی هاودەنگییە، بەڵام مەرج نییە ئەم پەیامانە قەناعەتی هەریەک لە ترەمپ یان نەتانیاهۆ سەبارەت بە بەئامانجکردنی خامنەیی بگۆڕن، ڕەنگە هۆکاری بەئامانج نەگرتنى ئەو لە کاتی شەڕدا جیاواز بوبێت، ئەم پرسە؛ پەیوەندی بە هاوپشتیی و یەکگرتویی و هاودەنگیی ئێرانەوە نییە.
خۆپارێزیى ئەمریکا؛ ئایینی نییە بەڵکو ئەمنییە
ئەو لێکۆڵەرەی کاروباری سیاس پێیوایە، هۆکاری ئەوەی عەلی خامنەیی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە کاتی شەڕدا نەکرایە ئامانج، ڕەنگە بۆ ئەو ڕێوشوێنە ئەمنی و خۆپارێزییانەی تاران بوبێت کە لەسەرانسەرى ئێران بۆ پاراستنی ناوبراو گیراونەتەبەر، یان ڕەنگە لەبەرئەوەی ئەمریکا و ئیسرائیل نەیانویستوە شەڕەکە زیاتر و مەترسیدارتر پەرەپێبدەن یاخود هاودەنگییەکی ناوچەیی و نێودەوڵەتی لەگەڵ تاراندا هەبێت بەوەى ئەگەر ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی بکرێنە ئامانج، جێگەى قبوڵكردن نەبێت.
ئەلوەحیلی جەختیشی لەوەکردەوە كە بە ئامانجگرتنی ئەو وەک ئەگەرێک دەمێنێتەوە و پەیامەکانی دەسەڵاتدارانی ئایینی بە هیچ شێوەیەک هیچ کاریگەرییەکی لەسەر ترەمپ و نەتانیاهۆ نەبوە.
بەیاننامە و فەتوا.. هۆشداریی لە بەئامانجگرتنى رێبەر
لە چەند ڕۆژی ڕابردودا چەندین دەسەڵاتی ئایینی لە ئێران، عێراق، لوبنان و بەحرەین؛ بەیاننامە و فەتوای گشتییان بڵاوکردەوە و هۆشدارییانداوە لە بەئامانجگرتنی عەلی خامنەیی، ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، كە ئەو هەنگاوە بە هێرشکردن بۆ سەر پێگەی سەرکردایەتی ئایینی و ڕەوایی ئەو تەریقەتە و "ئیستفزازییەک" کە هەستی ملیۆنان باوەڕدار لە سەرانسەری جیهان توڕە دەکات، لە قەڵەم دەدەن.
دیارترین لێدوانەكانى تایبەت بە ئامانجگرتنى خامنەیى لەكوێوە هاتون؟
دیارترینی ئەو لێدوانانە لە قوم و بەیروتەوە هاتوە، کە تیایدا جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە هەر هەوڵێک بۆ تیرۆرکردنی ڕێبەری مەزنی ئێران "تاوان و فیتنەیەکی گەورەیە"، و زیانگەیاندن بە پیرۆزیەتی ئایینی دوپاتدەكەنەوە، و داوای ڕێگریکردن لە خوێنڕشتن و دورکەوتنەوە لە فراوانکردنی بازنەی شەڕەکە دەکەن.
ئەم هه ڵوێسته هاوکات بو لەگەڵ ئه و هەوڵانەی که ناوی ڕێبەڕی مه زنی ئێران له ئەگەرى هەڵکشانی شه ڕدا، خراوەتە لیستی ئامانجه سەربازییەكانەوە، كە ئەوەش کاردانه وه ی بەربڵاوى له بازنەی ئایینی و سیاسی به دواوه بو.
سەرەڕای هەمو ئەو وردەكارییانە، بەڵام شرۆڤەکاران گومانیان لەوە هەیە كە بڕیاردەرانی واشنتۆن و تەلئەبیب حیساباتى خۆیان بگۆڕن، ئەمەش لە کاتێکدایە کە باس لەوە دەکەن دواخستنی بە ئامانجگرتنەکە بەهۆی پاڵنەرە ئەمنیی و ستراتیژییەکانەوە بوە؛ نەک مەزهەبی ئایینی.
-
هەفتەیەکی یەکلاکەرەوە بەڕێوەیە، چاوەڕێی بانگەوازی نوێ لە ئیمراڵی و هەنگاوی نوێ لە پەکەکە دەکرێت
|
-
خاوەن مۆلیدەكانی سلێمانی نیگەرانن گرێبەستی پرۆژەی ڕوناكی ڕەتدەكەنەوە
|
-
ئێران.. فەتواکان هۆشداريی لەبەئامانجگرتنی خامنەیى دەدەن
|
-
عێراق..لەمەودوا هەر هەڵسوكەوتێكى تائیفی سزاى 3 ساڵ زیندانییە
|
-
پەكەكە وەك نیازپاكییەك دەست بەڕادەستکردنی چەکەکانی دەکات
|
-
عێراق دابهشكردنی موچهی مانگی حهوت دەستپێدەكات و موچهخۆرانی ههرێمیش 60 رۆژه چاوەڕێی موچەن
|
-
حکومەتی هەرێم موفلیسە پارەی نییە
|
-
ئایا سیاسەتە نوێیەکەی کاتس لەدوای ئێران؛ عێراق دەگرێتەوە؟
|
-
بۆچی میلیشا عێراقییەکان لە ڕوبەڕوبونەوەکەدا ئامادە نەبون؟
|
|
|