8   کاتژمێر پێش ئێستا 10226 جار خوێنراوەتەوە

عێراق..لەمەودوا هەر هەڵسوكەوتێكى تائیفی سزاى 3 ساڵ زیندانییە

 

پوختە

لەناو ئەو کەشوهەوایەی کە لە وەرزەکانی زیارەتکردنی ئایینیدا زاڵ دەبێت، لەگەڵ چڕی هەستى سۆزداریی بۆ ئەو تەقسە ئایینەى لە کۆبونەوەی ملیۆنان کەس پێكدێت، هۆشدارییەکان سەبارەت بە بڵاوبونەوەی قسەی ڕقاوی و تانەو گوتارى تائیفی لە فەزای دیجیتاڵیدا لە ژێر پەردەی "ناوەڕۆکی کوالیتی نزمدا" زیاتر دەبن.

بە لەبەرچاوگرتنی کاریگەرییە ڕاستەوخۆکانی لەسەر یەکێتی کۆمەڵایەتی و مەترسییەکانی لەسەر ئاشتی مەدەنی؛ بانگەواز هەیە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەم شێوازى قسەکردنەى نێو حسێنییەكان.

شارەزایەكی یاسایی: یاساکە سوکایەتی ئایینی بە تاوان دەزانێت

حەبیب ئەلقورەیشی پسپۆڕی یاسایی لە لێدوانێكى دا بۆ میدیا عێراقییەكان رایگەیاند، یاسای عێراق بە توندی مامەڵە لەگەڵ ئەو کردەوانە دەکات کە هەستی ئایینی توڕە دەکەن یان ڕق و کینەی تائیفی هاندەدەن، بەتایبەتی ئەو کارانەی کە سوکایەتیی گشتی بە هێما ئاینییەکان یان گاڵتەکردن بە ڕێوڕەسمە ئاینییەکان دەكەن، ئاماژه ی بەوەشدا، ئەو کارانه به مادده ی 372 له یاسای سزادانی عێراقی مامەڵەى یاساییان لەگەڵ دا دەكرێت .

سزای زیندانیکردنی تا سێ ساڵ

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو سزایانە دەکرێت بگاتە زیندانیکردن بۆ ماوەی سێ ساڵ زیاتر نەبێت، و کەسانێک دەگرێتەوە کە هێرشی گشتی بۆ سەر بیروباوەڕێکی ئایینی، سوکایەتیکردن یان گاڵتەکردن بە ڕێوڕەسمەکانی مەزهەبێکی ئایینی، سوکایەتیکردن بە هێما ئاینییەکان یان کەسایەتییە پیرۆزەکان، ئاژاوەگێڕیى یان تێکدانی ڕێوڕەسمی ئایینی، یان تێکدانی شوێنەکانی پەرستن، ئەنجامبدات.

ئەلقورەیشی ڕونیشی کردەوە کە ئەو کردەوانە پێویستی بە نیەتی تاوانکاری هەیە، واتە دەبێت ئەنجامدەر ئاگاداری سروشت و سەختیی کارەکە بێت. ئەمەش بەو مانایەیە کە تەنها "بڵاوکردنەوە لە پێناو گاڵتەکردن" لە بەرپرسیارێتی بێبەری نابێت.

ڕق و کینەی ئایینی دەتوانێت لە کۆبونەوەی تائیفیدا ململانێ بخاتەڕو

ئەم هۆشدارییانە لە کاتێکدایە کە شارەکانی عێراق خۆیان ئامادە دەکەن بۆ پێشوازیکردن لە ملیۆنان سەردانکەر بۆ بۆنە ئاینییە گەورەکان، وەک زیارەتەکانی ئەربەعین و شەعبانییە و چەندانی تر. ئەم ڕوداوانە شاهیدی بەشداری بەربڵاوی مەزهەبی جۆراوجۆرن، بەڵام هەندێک جار ئەم بۆنانە لەلایەن هەندێک لایەنەوە دەقۆزرێتەوە بۆ بڵاوکردنەوەی قسەی تائیفی یان سوكایەتى لە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیادا، ئەمەش وڵات روەو مەترسیی گرژیی و پەرەسەندنی کۆنترۆڵنەکراو دەبات.

ئەلقورەیشی جەختی لەوە کردەوە کە "هاندانی ڕق و کینە یان گاڵتەکردن بە پیرۆزییە ئایینییەکان، تەنانەت لە کلیپەکانی کات بەسەربردن یان کۆمێنتی گاڵتەجاڕیشدا، کارێکی تاوانکارییە بەپێی یاسا، بەتایبەتی ئەگەر لە کاتی هەستیاردا ڕوبدات و ببێتە هۆی هاندانی هەستی توڕەیی لەناو مەزهەبێکی دیاریکراودا.

بانگەوازێک بۆ جێبەجێکردنی یاسا پێش ئەوەی زیان ڕوبدات

لەگەڵ زیادبونی حاڵەتەکانی بەئامانجکردنی ڕەمزی نێو ڕێوڕەسم و هێما ئاینییەکان لە ڕێگەی "ناوەرۆکی ڕیسواکردن"ەوە، مادەی ٣٧٢ی یاسای سزادان پێویستى بە کاراکردنی بەپەلە هەیە، نەک تەنها دەرکردنی هۆشداری یان ئاگادارکردنەوە.

چاودێران ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕەنگە هەندێک نمونەی قسەی ڕقاوی لە ڕوکەشدا تاکەکەسی یان کات بەسەربردن دەرکەون، بەڵام هەڵگری نیشانە مەترسیدارەکانن کە توانای هەڵگیرسانی ململانێیان هەیە لە کۆمەڵگایەکدا کە هێشتا بەدەست میراتێکی تائیفی ناسکەوە دەناڵێنێت.

ئەلقورەیشی هۆشداری دەدات لەوەی نەرمی نواندن لەم جۆرە بابەتانەدا، بەتایبەتی لە ماوەی سەردانەکاندا، دەتوانێت کاردانەوەی جیددی لێبکەوێتەوە، نەک تەنها لەسەر ئاستی ئاسایش، بەڵکو لەسەر ئاستی متمانەی کۆمەڵگە و ئاشتی مەدەنیانەش.

وریایی پێویستە.. و یاساش ڕونە

ئەلقورەیشی، لە ژێر ڕۆشنایی پەرەسەندنی قسە و باسی تائیفى بە هەمو شێوەکانییەوە، و گۆڕینی هەندێک پلاتفۆرم بۆ سەکۆی گاڵتەکردن بە بیروباوەڕی ئایینی، پێویستیی بەپەلەی ئەمڕۆ بۆ جێبەجێکردنی توندی یاسا پشتڕاست دەکاتەوە، بە تایبەت لە کاتە هەستیارەکانی وەک زیارەتە ئایینییەكاندا، چونكە کۆمەڵگەی عێراقی بەو سروشتە هەمەچەشنەیەی کە هەیەتی، توانای ئەوەى نییە کە تاقیکردنەوەی قسەی تائیفى بکات، بەتایبەتی کاتێک ئایین ئامانجە.

ئەو پسپۆڕە یاساییە لە كۆتایى قسەكانى دا دەڵێت: یاسا بونی هەیە، دەقەکەش ڕونە، بەڵام جێبەجێکردن تەحەدای ڕاستەقینەیە بۆ دڵنیابون لە سەلامەتی دەوڵەت و کۆمەڵگە لە فیتنە.

 

 

 

  • خاوەن مۆلیدەكانی سلێمانی نیگەرانن گرێبەستی پرۆژەی ڕوناكی ڕەتدەكەنەوە

  • ئێران.. فەتواکان هۆشداريی لەبەئامانجگرتنی خامنەیى دەدەن

  • عێراق..لەمەودوا هەر هەڵسوكەوتێكى تائیفی سزاى 3 ساڵ زیندانییە

  • پەكەكە وەك نیازپاكییەك دەست بەڕادەستکردنی چەکەکانی دەکات

  • عێراق دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی حه‌وت دەستپێدەكات و موچه‌خۆرانی هه‌رێمیش 60 رۆژه‌ چاوەڕێی موچەن

  • حکومەتی هەرێم موفلیسە پارەی نییە

  • ئایا سیاسەتە نوێیەکەی کاتس لەدوای ئێران؛ عێراق دەگرێتەوە؟

  • بۆچی میلیشا عێراقییەکان لە ڕوبەڕوبونەوەکەدا ئامادە نەبون؟

  • موسەوى: روفاتى قوربانییەکان بەدانپێدانانی داعش ئاشکرابوە

سەرەکی