2025-07-08
8302 جار خوێنراوەتەوە
هەرێم شاندى بێدەسەڵات و شەرمن دەنێرێتە بەغدا
پوختە
پاش ئەوەى چەند سەرچاوەیەكى سیاسی ئاگادار شکستی دانوستانەکانی شاندی کورد و حکومەتی فیدراڵیی سەبارەت بە موچە و هەناردەکردنی نەوتیان ئاشکراکرد، ئاماژەکان بۆ هەڵکشانێكی سیاسی نزیک لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەردەكەون، ئەگەرچى هەمو جارێك لە قسە دەرنەچوەو نەبوەتە كردارو تەنها بۆ فشارخستنە سەر بەغدا بوە.
بۆچى پارتى دواى 68 رۆژ لە نەدانى موچە ئەو شاندە دەستوپێ سپییە دەنێرێتە بەغدا؟
بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهۆی ڕەتکردنەوەی ڕادەستکردنی بڕی تەواوی نەوتی بەرهەمهێنراو؛ نەیتوانیوە لەگەڵ بەغدا ڕێکبکەوێت، ئەمەش خاڵێکی ناکۆکی بنەڕەتیی پێکهێناوە کە ڕێگریی لە تەواوکردنی لێکتێگەیشتنەکان کردوە.
ئەو سەرچاوانە ئەوەشیان خستۆتەڕو، شاندە کوردییەکە دەسەڵاتی بەرفراوانی نەبوە تا تواناى ئەوەى هەبێت ڕێککەوتنی کۆتایی واژۆ بکات، ئەمەش کاریگەری لەسەر ڕەوتی گفتوگۆکە هەبوە و لە وەستان و هەڵپەساردندا ماوەتەوە.
ئەمڕۆ بەغدا هەرێم نائومێد دەكات
لە چوارچێوەیەکی پەیوەندیداردا، سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەکردوە کە کارنامەی کۆبونەوەی کابینەی فیدراڵی کە بڕیارە ئەمڕۆ بەڕێوەبچێت، خاڵییە لە هیچ ئاماژەیەک بۆ تاوتوێکردنی پرسی پێدانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم یان بەدواداچون بۆ ئەنجامی سەردانەکەی شاندی کوردی، کە ئەوەش پارتى توڕە كردوە، بەڵام لە پەراوێزدا؛ ئەگەرى رێككەوتن هەر هەیە و پێدەچێت ببێتە دوا چانس بۆ پارتى و حكومەتە شكستخواردوەكەى.
پارتى ئەمجارە چى دەكات كە نایكات؟
لە پێشهاتێکی بەرچاودا، سەرچاوەکان پێشبینی دەکەن، ئەمڕۆ سێشەممە پارتی بڕیارێک دەربکات بۆ کشانەوەی وەزیرەکانی لە حکومەتی فیدراڵی "تەنها وەزیر نەك پەرلەمانتار"، ئەمەش وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە بەردەوامی دواکەوتنی موچە و نەگەیشتنە ڕێککەوتنێکی ڕون لەگەڵ بەغدا.
بە وتەی چاودێران، ئەم پێشهاتانە لە کاتێکی هەستیار لە ڕوی سیاسییەوە دێن، هەڕەشەی زیاتر ئاڵۆزکردنی پەیوەندی نێوان حکومەتی ناوەندی و هەرێم دەکات، هاوکات هۆشدارییەکان لە کاردانەوەی ئەو قەیرانە لەسەر دیمەنی هەڵبژاردنی داهاتو گەورەتر دەبن.
بۆچى قوباد تاڵەبانی گەشبینە؟
لەلایەكى ترەوە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، شاندی حکومەتی هەرێم بەردەوامە لە دانوستانەکانی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی فیدراڵی لە بەغدای پایتەخت، ئەمەش لە هەوڵێکدایە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی ڕیشەیی بۆ قەیرانی موچە کە بارگرانیی لەسەر فەرمانبەرانی هەرێم دروستکردوە.
لەلێدوانێكى رۆژنامەوانیى دا تاڵەبانی ئاماژەى بەوەداوە كە شاندی دانوستانکاری کورد بەردەوامە لە گفتوگۆکانی لە بەغدا، و وتوشیەتى: پێشبینی دەکەین کۆبونەوەکان دەرئەنجامی بەرهەمداریان هەبێت کە کۆتایی بەو چەقبەستوییەی ئێستا بهێنێت.
تاڵەبانى لەلێدوانەكەى بەردەوام دەبێت و دەڵێت: لەم دواییانەدا شاندێکی فیدراڵی سەردانی هەولێری کردبو كە کۆبونەوەی بنیاتنەریان لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم ئەنجامدابو، ئەمەش هیوای بەهێزترکرد بۆ ئەگەری گەیشتن بە چارەسەری ڕاستەقینە، بەڵام بەداخەوە دوای گەڕانەوەی گفتوگۆکان بۆ بەغدا، شتەکان بە باشی بەڕێوەنەچون.
هاوكات جێگری سەرۆکی حکومەت ئەوەى رونكردبۆوە كە شاندی هەرێم کۆبونەوەیەکی نوێی لەگەڵ هەمان شاندی حکومەتی عێراق ئەنجامداوەو هیواى خواستوە ببێتە هۆی هەنگاوی کردەیی بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانەکە و گەڕاندنەوەی متمانە لەنێوان هەردولا.
-
ئەمریکا وەزیرێكى بەعس لە لیستى سزاكانى لادەبات
|
-
ئەردۆغان: ڕێگریکردن لە زمانی کوردی هەڵەبو
|
-
ئیسرائیل بەنیازە هەڵبژاردنەکانی عێراق تێكبدات
|
-
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی: ئابوری عێراق لە مەترسیدایە
|
-
گرووپی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی: بە ئیرادەی ئازادمانەوە چەکەکانمان لەناودەبەین
|
-
دادگای فیدراڵی دەربارەی موچە و هەڵوەشاندنەوەی کارەبا 24 کاتژمێرییەکەی هەرێم کۆدەبێتەوە
|
-
وەزارەتى كارەبا لە راگەیاندراوێكدا چەند داتایەكى بڵاوكردەوە
|
-
ئیرادە... سیناریۆكانى گفتوگۆى نێوان هەرێم و بەغدا ئاشكرادەكات
|
-
مۆساد لە عێراق.. بێدەنگی فەرمی یان گێڕانەوەى دژ بەیەك؟
|
|
|