2025-07-10 150 جار خوێنراوەتەوە

دادگای فیدراڵی دەربارەی موچە و هەڵوەشاندنەوەی کارەبا 24 کاتژمێرییەکەی هەرێم کۆدەبێتەوە

ئیرادە میدیا

بڕیارە رۆژی دووشەممەی داهاتوو دادگای فیدراڵی لەبارەی دوو سکاڵا دژی وەزیری دارایی عیراق و نەناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کۆببێتەوە.

رۆژی دووشەممەی داهاتوو 14ی7ی2025 دادگای فیدڕاڵی عیراق لەبارەی سکاڵایەک تایبەت بە دەرکردنی بڕیارێکی سالاری بۆ پابەندکردنی وەزارەتی دارایی عیراق بە خەرجکردنی مووچەی موچەخۆرانی هەرێم و دوورخستنەوەی پرسی مووچە لە ناکۆکییەکان کۆببێتەوە.

دادگای فیدراڵی عێراق لەسەر دو سکاڵای تایبەت بە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، یەکێکیان پەیوەندی بە ڕاگرتنی موچە و دووەمیشیان پەیوەندی بە کارەبا 24 کاتژمیرییەکەوە هەیە.

مامۆستا نەجمەدین شێخ صالح، ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی بە دەزاگای میدیایی"ئیرادە"ی وت"بڕیارە ڕۆژی دوشەممەی داهاتوو، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لە سەر سکاڵای نوێنەری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کۆبێتەوە کە تێیدا ئەوان داوایان کردووە فەرمان سالاری لە دژی بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ ڕاگرتنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەریکردووە.

 سکاڵای یەکەم لەسەر سەرۆکوەزیرانی عیراق و وەزیری دارایی عیراق تۆمارکراوە و تێیدا داواکراوە خەرجکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم مانگانە و لەوادەی خۆیدا گەرەنتی بکرێت و پرسی موچە دووربخرێتەوە لە هەر ململانێ و ناکۆکییەکی سیاسی.

هەروەها لە سکاڵای دووەمدا کە لەسەر وەزیری دارایی عیراق تۆمارکراوە، داواکراوە بڕیارێکی سالاری دەربکرێت بۆ خەرجکردنی موچە و لەم مانگەوە بڕیارەکە جێبەجێ بکرێت و چیتر گرفت بۆ خەرجکردنی موچە دروست نەکرێت، هاوکات ئەگەر پێش دانیشتنی دادگاکە هەرێم و بەغدا رێبکەون، ئەوا داگاکە فەرمانسالاری بۆ خەرجکردنی موچە دەردەکات.

سکاڵاکە لە کاتێکدایە کە زیاتر لە دوو مانگە بە هۆی کێشەکانی داهات و نەوتی نێوان هەولێر و بەغداوە، موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕاگیراوە و ئەمڕۆش کۆبوونەوەی ئەو لیژنەیە دواخرا کە ڕۆژی سێشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەربارەی داهات و نەوتی هەرێمی کوردستان پێکیهێنا و دەبوو لە ماوەی 48 کاتژمێردا نووسراوێک بۆ یەکخستنی هەردوو پێشنیازەکەی هەولێر و بەغدا ئامادە بکات.

بە پێی کارنامەی دانیشتنەکانی دادگای فیدراڵی عێراق، جگە دەرکردنی فەرمان سالاری بۆ موچە بڕیارە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتووش دادگاکە دەربارەی سکاڵایەک کۆدەبێتەوە لە دژی پرۆژی ڕووناکی تۆمارکراوە کە بە کارەبای 24 کاتژمێرییەکە ناودەبرێت.

ڕۆژی 28ی مانگی ڕابردوو تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق لە نووسراوێکی فەرمیدا، کە ئاڕاستەی هەرێمی کوردستانی کردووە، ڕایگەیاندووە، پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق تەواوبووە و هیچ بڕە پارەیەک بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم نانێرێت.

پێشتر، بڕیاربوو رۆژی 19ی6ی2025، دادگای باڵای فیدراڵی عیراق بۆ بڕیاردان لەسەر سكاڵای ژمارەیەك فەرمانبەر، لەبارەی راگرتنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم كۆببێتەوە، بەڵام كۆبوونەوەكە بۆ كاتێكی نادیار دواخرا و هەمان رۆژ، شەش دادوەری سەرەكی دادگای فیدراڵی و سێ دادوەری یەدەگ دەستلەكاركێشانەوەیان پێشكەش كرد،دادوەرەکان ڕایانگەیاند، هۆكاری دەستلەكاركێشانەوەی ئەو دادوەرانە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە سەرۆكی دادگاكە بۆ بڕیاردان و كۆبوونەوەكان ناگەڕێتەوە بۆ دادوەرەكان و بڕیاری تاك لایەنە دەدات.

پێشتریش دادگای باڵای فیدڕاڵی عیراق لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە:" ڕۆژی1ی6ی2025، فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە دادگاکە سکاڵایان تۆمارکردووە و  داوایان کردووە خەرجکردنی موچە لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا بەردەوام بێت".

فەرمانبەرانی هەرێم داواشیان کردووە:" دادگای فیدڕاڵی فەرمانی وەلائی دەربکات و وەزارەتی دارایی عیراق پابەند بکات بە جێبەجێکردنی بڕیارەی دادگاکە کە تێیدا هەریەک لە سەرۆکوەزیرانی عیراق و سەرۆکوەزیران هەرێمی کوردستان پابەند دەکات موچەی سەرجەم فەرمانبەران  تەوتین بکرێت".

فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە پشت بەستن بە بڕیاری دادگای فیدراڵی بە ژمارە 224 و یەکخراو بە ژمارە 269ی فیدراڵی 2023 لە 21شوباتی 2024، سکاڵاکەیان تۆمار کردووە.

سکاڵاکەی فەرمانبەرانی هەرێم بە ژمارە (104/ فیدراڵی/2025) تۆمارکراوە و دادگای فیدڕاڵیش لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئاشکرای کردووە: "لە نزیکترین کاتدا بڕیار لەبارەی داواکارییەکەوە دەدەین".

  • ئەردۆغان: ڕێگریکردن لە زمانی کوردی هەڵەبو

  • ئیسرائیل بەنیازە هەڵبژاردنەکانی عێراق تێكبدات

  • سندوقی دراوی نێودەوڵەتی: ئابوری عێراق لە مەترسیدایە

  • گرووپی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی: بە ئیرادەی ئازادمانەوە چەکەکانمان لەناودەبەین

  • دادگای فیدراڵی دەربارەی موچە و هەڵوەشاندنەوەی کارەبا 24 کاتژمێرییەکەی هەرێم کۆدەبێتەوە

  • وەزارەتى كارەبا لە راگەیاندراوێكدا چەند داتایەكى بڵاوكردەوە

  • ئیرادە... سیناریۆكانى گفتوگۆى نێوان هەرێم و بەغدا ئاشكرادەكات

  • مۆساد لە عێراق.. بێدەنگی فەرمی یان گێڕانەوەى دژ بەیەك؟

  • عێراق.. تاتۆكردن بەشێوەیەكى مەترسیدار تەشەنەدەسێنێت

سەرەکی