2025-07-08 116 جار خوێنراوەتەوە

پرسی موچە بۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق زیاد کرا

ئیرادە میدیا


ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئێستا لە کۆبوونەوەدایە.

بەپێی زانیارییە میدیاییەکان پرسی موچە و نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەرنامەی کاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق زیادکراوە، لەکاتێکدا پێشترهیچ بڕگەیەکی کارنامەی کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق تایبەت نەکرابوو بە پرسی موچەو پەسەندکردنی ڕەشنوسی ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغداد.

لە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە8ی تەمموزی 2025، کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق دەستیپێکردووە و تا ئێستا بەردەوامە.

سەرجەم وەزیرە کوردەکان لە کۆبوونەوەکەى ئەنجومەنى وەزیران بەشدارن،  بەڵام پرسى موچە و رەشنووسی رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغداد لە کارنامەى کۆبوونەوەکەدا نەبوو بەڵام دواتر زیادکرا.

ئەمڕۆ سێشەممە 8ـی تەمموز، شاندى هەرێمى کوردستان و نوسینگەى سودانی کۆبوونەوە، بە ئامانجی ئەوەی پێش کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بگەنە ڕێککەوتن، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکان کۆبوونەوەکە بەبێ هیچ ڕێککەوتنێک کۆتاییهاتووە، ئەوە لە کاتێکدایە، کۆبوونەوەکەى شەوى ڕابردوو بەفشارى نوێنەرى ئەمریکا بەڕێوەچووە و خاڵى ناکۆک لەسەر تەرخانکردنی ئەو بڕە نەوتەیە، کە بۆ هەرێمى کوردستان تەرخان دەکرێت. 

هەرێمی کوردستان داوای 60 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بۆ پێداویستی ناوخۆ دەکات لەبەرامبەدا بەغداد رەزامەندی لەسەر 48 هەزار بەرمیل داوە.

پێشتر چەندین سەرچاوە، باسیان لەوە کردبوو، دوایین رەشنوسى ڕێککەوتنى هەولێر و بەغداد لەسەر پرسى نەوت، داهاتى نانەوتى، تەوتین و مووچە، دەبرێتە کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق و پەسەند دەکرێت.

  • ئەمریکا وەزیرێكى بەعس لە لیستى سزاكانى لادەبات

  • ئەردۆغان: ڕێگریکردن لە زمانی کوردی هەڵەبو

  • ئیسرائیل بەنیازە هەڵبژاردنەکانی عێراق تێكبدات

  • سندوقی دراوی نێودەوڵەتی: ئابوری عێراق لە مەترسیدایە

  • گرووپی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی: بە ئیرادەی ئازادمانەوە چەکەکانمان لەناودەبەین

  • دادگای فیدراڵی دەربارەی موچە و هەڵوەشاندنەوەی کارەبا 24 کاتژمێرییەکەی هەرێم کۆدەبێتەوە

  • وەزارەتى كارەبا لە راگەیاندراوێكدا چەند داتایەكى بڵاوكردەوە

  • ئیرادە... سیناریۆكانى گفتوگۆى نێوان هەرێم و بەغدا ئاشكرادەكات

  • مۆساد لە عێراق.. بێدەنگی فەرمی یان گێڕانەوەى دژ بەیەك؟

سەرەکی