15   کاتژمێر پێش ئێستا 154 جار خوێنراوەتەوە

هه‌ركیه‌كان چه‌كیان هه‌ڵگرته‌وه‌.. ئه‌گه‌رى شه‌ڕێكى قورس هه‌یه‌

ناوەندی هەواڵ

جارى یه‌كه‌م قسه‌ى سێ كه‌سى دیارى ناو بنه‌ماڵه‌ى بارزانی شكاندو ئه‌مجاره‌ش قسه‌ى كه‌سى چواره‌مى ناو ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ ده‌شكێندرێت، خورشید هه‌ركى چه‌كى هه‌ڵگرته‌وه‌و هه‌ركیه‌كانیش ده‌ڵێن، تۆڵه‌ له‌سه‌رۆك هۆزى گۆران ده‌كه‌ینه‌وه‌.

8ى ته‌مموزى ئه‌مساڵ شه‌ڕێكى قورس له‌نێوان هه‌ركیه‌كان له‌گه‌ڵ هۆزى گۆران‌و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى پارتیى ڕویدا.

هۆكارى شه‌ڕه‌كه‌ش بۆ پارچه‌ زه‌ویه‌ك ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ له‌بنه‌ڕه‌تدا موڵكى جه‌وهه‌ر ئاغاى هه‌ركیه‌ كه‌ له‌لایه‌ن پارتیه‌وه‌ له‌سنوره‌كه‌ ده‌ركراوه‌و ئێستا ئه‌و پارچه‌ زه‌ویه‌ هه‌وڵده‌درێت بدرێت به‌سه‌رۆك هۆزى گۆران كه‌ موشیر ئاغایه‌و ئه‌ندامى خولى پێشوى په‌رله‌مان بوو له‌فراكسیۆنى پارتى‌و له‌ناو ئه‌و حزبه‌ش كه‌سایه‌تیه‌كى دیاره‌.

مانگى ڕابردوو بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و شه‌ڕه‌ توندتر نه‌بێته‌وه‌، مه‌سرور بارزانى‌و مه‌نسور بارزانى كوڕانى سه‌رۆكى پارتى‌و سیداد بارزانى براى سه‌رۆكى پارتى، داوایانكرد، خورشید هه‌ركى خۆى بدات به‌ده‌سته‌وه‌و ژیانى پارێزراو ده‌بێت، به‌ڵام خورشیدو هه‌ركیه‌كان ئه‌وه‌یان ڕه‌تكردوه‌و قسه‌ى سێ بارزانیه‌كه‌یان شكاندو شه‌ڕێكى قورسیان له‌گه‌ڵ گۆڕان‌و هێزێكى زه‌به‌لاحى پارتیدا كرد.

ئه‌گه‌رچى ماوه‌ى مانگێك‌و 11 ڕۆژه‌ دۆخه‌كه‌ له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانى جێگرى سه‌رۆكى پارتى‌و هاوكات سه‌رۆكى هه‌رێمه‌وه‌، هێوركراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام هه‌ركیه‌كان كه‌وتنه‌وه‌ ئاماده‌باشى‌و چه‌ك‌و جبه‌خانه‌یه‌كى زۆریان كۆكردوه‌ته‌وه‌، به‌رده‌م ماڵى خورشید هه‌ركى جمه‌ى دێت له‌چه‌كدار، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێت: نێچیرڤان بارزانى داوایكردوه‌ هه‌ركیه‌كان داواى لێبوردن له‌گۆرانه‌كان‌و سه‌رۆك هۆزه‌كه‌یان بكه‌ن، ئێمه‌ش ئه‌وه‌ ناكه‌ین‌و تۆڵه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌.

هه‌ركیه‌كان له‌پلاتفۆڕمه‌كانى سۆشیال میدیا ده‌ڵێن، هەرکییەکان چەک هه‌ڵده‌گرن‌و هه‌رگیز داواى لێبوردن له‌موشیر ئاغاو گۆرانه‌كان ناكه‌ن، هه‌ربۆیه‌ وێنه‌و ڤیدیۆى هێزێكى زۆرى چه‌كدارى هه‌ركى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و داواش له‌ئەندامانی ھۆزى هه‌ركى كراوه‌ بکەونە حاڵەتی ئامادەباشیەوە.

هه‌ركیه‌كان باسیان له‌وه‌شكردوه‌، ھەرکی داوای لێبوردن ناکات‌و موشیر پیاو كوژه‌و به‌دڵنیاییه‌وه‌ تۆڵه‌ى لێ ده‌كه‌ینه‌وه‌.

ئه‌گه‌رچى سێ بارزانى له‌گه‌ڕى یه‌كه‌مى كێشه‌ى هه‌ركیه‌كان‌و گۆرانه‌كاندا ده‌ستوه‌ردانیان كردو قسه‌یان شكێندرا، به‌ڵام پێده‌چێت كه‌سى چواره‌مى بارزانیه‌كان كه‌ سه‌رۆكى هه‌رێمه‌ قسه‌ى ئه‌ویش بشكێندرێت‌و گه‌ڕێكى نوێى پێكدادان دروست بێته‌وه‌.

  • هەولێرو بەغدا.. كێشەكان بەرەو چارەسەرى بنەڕەتى دەچن

  • ڕێبوار تەها لەبارەی کارەبای کەرکوک بەبەڵگە وه‌ڵامی شاخەوان عەبدوڵا ده‌داته‌وه‌

  • سوریاو ئیسرائیل له‌پاریس به‌ئاماده‌بونى ئه‌مریكا كۆبونه‌وه‌

  • كۆماریى‌و دیموكراته‌كانى ئه‌مریكا په‌یامه‌ جه‌رگبڕه‌كه‌یان گه‌یانده‌ شه‌رع

  • 542 كاندید له‌هه‌ڵبژاردن دورخرانه‌وه‌

  • هه‌ركیه‌كان چه‌كیان هه‌ڵگرته‌وه‌.. ئه‌گه‌رى شه‌ڕێكى قورس هه‌یه‌

  • دوو بەلەمی كۆچبەران چارەنووسیان نادیارە، زۆرینەی کۆچبەرەکانیش خەڵكی هەرێمی کوردستانن

  • هەفتەی داهاتو موچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت

  • ئەنجومەنى وەزیران كۆدەبێتەوەو شاندەكەى هەرێمیش لەبەغدایە

سەرەکی