13   کاتژمێر پێش ئێستا 63 جار خوێنراوەتەوە

542 كاندید له‌هه‌ڵبژاردن دورخرانه‌وه‌

ناوەندی هەواڵ

کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشكرایكرد، تائێستا ژماره‌ى ئه‌و كاندیدانه‌ى له‌كێبڕكێى هه‌ڵبژاردن دورخراونه‌ته‌وه‌ زیاتر له‌500 كاندیده‌و له‌و ژماره‌یه‌ش زیاتر له‌250 كه‌سیان به‌عسیه‌كان بون.

عیماد جەمیل سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ئاشكرایكرد، "ژمارەی ئەو کاندیدانەی تائێستا لەكێبڕكێى هەڵبژاردن بێبەشکراون‌و دوخراونه‌ته‌وه‌، گەیشتوەتە 542 کاندید".

ده‌شڵێت، "ژمارەی ئەو کاندیدانەی کە بەهۆی لێپرسینەوەو ڕێکارەکانی دادپەروەرییەوە بێبەشکراون گەیشتوەتە 253 کاندیدو 100 کاندیدیش بەهۆی سنوردارکردنەکانەوە بێبەشکراون".

ئه‌وه‌شى وتوه‌، "ژمارەی ئه‌و کاندیدانه‌ى بڕوانامه‌كانیان ساختە بوه‌ گەیشتوه‌ته‌ چوار کاندیدو هەروەها 15 دادوه‌ریش به‌بڕیارى ئەنجومەنی باڵای دادوەریی بێبەشکراون".

له‌به‌شێكى دیكه‌ى زانیارییه‌كانیدا عیماد جه‌میل وتویه‌تى، "ژمارەی ئەو کاندیدانەی کە لەپێکهاتەی مەسیحین‌و بێبەشکراون، گەیشتوەتە 10 کەس، ئەوانەشی کە بەپشتبەستن بەداواکاری گۆڕین لەپاڵێوراوان بێبەشکراون ژماره‌یان بوه‌ته‌ 160 کەس".

له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ مه‌شعان جبوریی، سیاسه‌تمه‌داری عێراقی ئاشكرایكردوه‌، له‌ناو ئه‌و كاندیدانه‌ى كۆمسیۆن دوریخستونه‌ته‌وه‌، 253 كاندیدیان به‌هۆی ئه‌ندامبونیان بوه‌ له‌حزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه‌، 16كه‌سیشیان كاندیدی دیارو په‌رله‌مانتارو كه‌سایه‌تیی ناسراون. 

9ی نیسانی 2025، نوسینگەی ڕۆژنامەوانیی محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکرده‌وه‌، ئەنجوومەنی وەزیران بەزۆرینەی دەنگ، ڕۆژى 11ى 11ى ئه‌مساڵى وەکو ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دیاریکردوه‌.

  • هەولێرو بەغدا.. كێشەكان بەرەو چارەسەرى بنەڕەتى دەچن

  • ڕێبوار تەها لەبارەی کارەبای کەرکوک بەبەڵگە وه‌ڵامی شاخەوان عەبدوڵا ده‌داته‌وه‌

  • سوریاو ئیسرائیل له‌پاریس به‌ئاماده‌بونى ئه‌مریكا كۆبونه‌وه‌

  • كۆماریى‌و دیموكراته‌كانى ئه‌مریكا په‌یامه‌ جه‌رگبڕه‌كه‌یان گه‌یانده‌ شه‌رع

  • 542 كاندید له‌هه‌ڵبژاردن دورخرانه‌وه‌

  • هه‌ركیه‌كان چه‌كیان هه‌ڵگرته‌وه‌.. ئه‌گه‌رى شه‌ڕێكى قورس هه‌یه‌

  • دوو بەلەمی كۆچبەران چارەنووسیان نادیارە، زۆرینەی کۆچبەرەکانیش خەڵكی هەرێمی کوردستانن

  • هەفتەی داهاتو موچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت

  • ئەنجومەنى وەزیران كۆدەبێتەوەو شاندەكەى هەرێمیش لەبەغدایە

سەرەکی