12   کاتژمێر پێش ئێستا 162 جار خوێنراوەتەوە

كۆماریى‌و دیموكراته‌كانى ئه‌مریكا په‌یامه‌ جه‌رگبڕه‌كه‌یان گه‌یانده‌ شه‌رع

ناوەندی هەواڵ

شاندێكى پێكهاتوو له‌كۆمارى‌و دیموكراته‌كانى ئه‌مریكا خۆیان گه‌یانده‌ دیمه‌شقى پایته‌ختى سوریاو په‌یامى واشنتۆنیان گه‌یانده‌ ئه‌حمه‌د شه‌رع له‌باره‌ى ڕه‌وشى ئێستاى سوریاو هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده‌).

هه‌ریه‌ك له‌ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكى سوریا، ئه‌سعه‌د شه‌یبانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌و ئەنەس خەتاب وەزیری ناوخۆی سوریا له‌كۆشكى سه‌رۆكایه‌تى، پێشوازییان له‌شاندێكى باڵاى كۆنگرێسى ئه‌مریكا كرد كه‌ نوێنه‌رى كۆماریى‌و دیموكراته‌كانیان ده‌كرد.

شاندەکەی ئەمریکا پێکهاتبون لەسیناتۆر مارکوین میلن‌و سیناتۆر جۆنی ئێرنست، لەگەڵ جەیسۆن سمیس‌و جیمی پانێتا.

ئه‌گه‌رچى میدیاى فه‌رمیى سوریا هیچ ئاماژه‌یه‌كى به‌په‌یامه‌كانى واشنتۆن نه‌كردوه‌ بۆ شه‌رع‌و جوڵه‌ى هێزه‌كانى، به‌ڵام چه‌ند زانیارییه‌ك له‌لایه‌ن چالاكوانانى سورییه‌وه‌ دزه‌ی پێكراوه‌.

سه‌ردانى ئه‌و شانده‌ى كۆنگرێسى ئه‌مریكا بۆ دیمه‌شق له‌كاتێكدایه‌، 10ى ئه‌م مانگه‌ ئیبراهیم حەمادە بچوكترین كۆنگرێسمانى ئه‌مریكى كه‌ به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك سوریه‌و دایكى باوكیشى كوردى ڕۆژئاواى كوردستانه‌، سەردانێکی شەش کاتژمێری بۆ دیمەشقی پایتەختی سوریا ئەنجامدا.

لەو شه‌ش كاتژمێره‌دا ئیبراهیم لەگەڵ ئەحمەد شه‌رع‌و ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا کۆبوەوە، جگه‌ له‌پرسى گەڕاندنەوەی تەرمی چالاکوانی مرۆیی کایلا مۆلەر کە لەساڵی 2013 لەلایەن داعشەوە ڕفێندراو دواتر تیرۆركرا، هەروەها به‌شه‌رعى وتوه‌، "پێویست هه‌رچیت كردوه‌ بیكه‌ى بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانت لەگەڵ ئیسرائیل‌و پەیوەستبونى سوریا بەڕێککەوتننامه‌ى ئەبراهام".

سەرچاوەیەکی تایبەت بۆ تەلەفزیۆنی سوریا وتویه‌تى، "ئامانجی سەرەکی سەردانەکەی حەمادە بۆ دیمەشق، دامەزراندنی کەناڵێکی پەیوەندیی نێوان ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکاو حکومەتی سوریا بوە".

هه‌روه‌ك ڕونیكردوه‌ته‌وه‌، ئه‌وكات حه‌ماده‌و ئێواره‌ى ئه‌مڕۆش وه‌فده‌كه‌ى كۆنگرێس، به‌شه‌رعیان وتوه‌، "دۆناڵد تره‌مپ له‌مانگى ئایارى ڕابردوه‌وه‌ له‌ڕیازى پایته‌ختى سعودیه‌وه‌ بڕیاریداوه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى سوریا ئاسایی بكاته‌وه‌، به‌ڵام جوڵه‌كانى ئه‌مدواییه‌ت، واشنتۆن‌و خودى تره‌مپى توڕه‌كردوه‌".

وه‌فده‌كه‌ى كۆنگرێس له‌كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ شه‌رع‌و دوو له‌وه‌زیره‌كانى، ئاماژەیان به‌وه‌داوه‌، "هیچ جوڵه‌یه‌ك له‌دژى دروزه‌كان‌و هه‌سه‌ده‌ نه‌كرێت، یه‌كه‌میان ئیسرائیل‌و دوه‌میش ئه‌مریكا توڕه‌و نیگه‌ران ده‌كات‌و كاردانه‌وه‌كان دژى دیمه‌شق زۆر توندو یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ده‌بن".

  • هەولێرو بەغدا.. كێشەكان بەرەو چارەسەرى بنەڕەتى دەچن

  • ڕێبوار تەها لەبارەی کارەبای کەرکوک بەبەڵگە وه‌ڵامی شاخەوان عەبدوڵا ده‌داته‌وه‌

  • سوریاو ئیسرائیل له‌پاریس به‌ئاماده‌بونى ئه‌مریكا كۆبونه‌وه‌

  • كۆماریى‌و دیموكراته‌كانى ئه‌مریكا په‌یامه‌ جه‌رگبڕه‌كه‌یان گه‌یانده‌ شه‌رع

  • 542 كاندید له‌هه‌ڵبژاردن دورخرانه‌وه‌

  • هه‌ركیه‌كان چه‌كیان هه‌ڵگرته‌وه‌.. ئه‌گه‌رى شه‌ڕێكى قورس هه‌یه‌

  • دوو بەلەمی كۆچبەران چارەنووسیان نادیارە، زۆرینەی کۆچبەرەکانیش خەڵكی هەرێمی کوردستانن

  • هەفتەی داهاتو موچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت

  • ئەنجومەنى وەزیران كۆدەبێتەوەو شاندەكەى هەرێمیش لەبەغدایە

سەرەکی