10   کاتژمێر پێش ئێستا 21 جار خوێنراوەتەوە

سوریاو ئیسرائیل له‌پاریس به‌ئاماده‌بونى ئه‌مریكا كۆبونه‌وه‌

ناوەندی هەواڵ

به‌پێى هه‌واڵێكى كه‌ناڵى 12ى ئیسرائیلى، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە پاریس میوانداریی کۆبونەوەیەکی سێ قۆڵی كردوه‌ له‌نێوان سوریاو ئیسرائیل‌و نێرده‌ى ئه‌مریكا بۆ سوریا.

هه‌واڵه‌كه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌، لەكۆبونه‌وه‌دا ڕۆن دێرمر وەزیری کاروباری ستراتیژی ئیسرائیل‌و ئەسعەد شه‌یبانی وەزیری دەرەوەی سوریاو تۆم باراک نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا به‌شدارییان كردوه‌.

زانیارییه‌كانى هه‌واڵه‌كه‌ ده‌ڵێت، "لەکۆبونەوەکەدا باس لەڕه‌وشى ئەمنی سەر سنوره‌كان‌و هەوڵدان بۆ گەیشتن بەڕێککەوتنێک كراوه‌ کە ڕێگە بدات بەکردنەوەی ڕێڕەوێکی مرۆیی بۆ شاری سوه‌یدا".

کەناڵه‌ ئیسرائیلیه‌كه‌ وتویه‌تى، "ئەم کۆبونەوەیە دوەم کۆبونەوەیە لەماوه‌ى ئه‌م مانگه‌دا كه‌ له‌نێوان سوریاو ئیسرائیل به‌ڕێوه‌چون".

ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه‌، "ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هەوڵی نێوەندگیریی لەنێوان تەلئەبیب‌و دیمەشق دەدات بەئامانجی دامەزراندنی ڕێڕەوێکی مرۆیی کە لەسنوری ئیسرائیلەوە بەرەو شاری سوه‌یدا درێژدەبێتەوە".

له‌به‌شێكى دیكه‌ى زانیارییه‌كاندا هاتوه‌، "حکومەتی سوریا ترسی خۆی نیشانداوه‌ لەوەی کوتلە چەکدارەکانی دروز، ئەو ڕێڕەوە بقۆزنەوە بۆ بەقاچاخبردنی چەک، هاوکات ئیسرائیل بەدوای گەرەنتی ئەمنیدا دەگەڕێت کە ڕێگە بەهاتنە ژورەوەی هاوکاری بەپەلە بۆ دانیشتوانی زیانلێکەوتوو بدات".

هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ش ڕاگه‌یه‌نراوه‌، سەرکردەی ڕۆحی کۆمەڵگەی دروزەکان، شێخ موفەق تاریف، سەرەتای ئەم هەفتەیە لەگەڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیسرائیل کۆبوەتەوەو داوایکردوە رێڕەوێکی مرۆیی بەڕوی سوه‌یدادا بکرێتەوە".

كۆبونه‌وه‌كه‌ى سوریاو ئیسرائیل به‌ناوبژیوانى ئه‌مریكا له‌پاریس له‌كاتێكدایه‌، به‌رله‌وه‌ى شه‌یبانى، دیمه‌شق به‌ره‌و پاریس به‌جێبهێڵێت، له‌دیمه‌شق‌و به‌ئاماده‌بونى ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكى سوریا، له‌گه‌ڵ وه‌فدێكى كۆمارى‌و دیموكراته‌كانى كۆنگرێسى ئه‌مریكا كۆبونه‌وه‌یان كردو وه‌فده‌كه‌ پێیڕاگه‌یاندبون، ده‌بێت په‌یوه‌ندییه‌كانتان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایى بكه‌نه‌وه‌.

هاوكات 10ى ئه‌م مانگه‌ش ئیبراهیم حه‌ماده‌ بچوكترین ئه‌ندامى كۆنگرێسى ئه‌مریكاو به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك عه‌ره‌ب كه‌ نه‌نكى كوردى ڕۆژئاواى كوردستانه‌، سه‌ردانێكى شه‌ش كاتژمێرى بۆ دیمه‌شق ئه‌نجامداو له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا به‌شه‌رع‌و شه‌یبانى وتبوو، "ده‌بێت به‌شداریى ڕێكه‌وتننامه‌ى ئه‌براهام بكه‌ن‌و په‌یوه‌ندییه‌كانیشتان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی بكه‌نه‌وه‌".

  • هەولێرو بەغدا.. كێشەكان بەرەو چارەسەرى بنەڕەتى دەچن

  • ڕێبوار تەها لەبارەی کارەبای کەرکوک بەبەڵگە وه‌ڵامی شاخەوان عەبدوڵا ده‌داته‌وه‌

  • سوریاو ئیسرائیل له‌پاریس به‌ئاماده‌بونى ئه‌مریكا كۆبونه‌وه‌

  • كۆماریى‌و دیموكراته‌كانى ئه‌مریكا په‌یامه‌ جه‌رگبڕه‌كه‌یان گه‌یانده‌ شه‌رع

  • 542 كاندید له‌هه‌ڵبژاردن دورخرانه‌وه‌

  • هه‌ركیه‌كان چه‌كیان هه‌ڵگرته‌وه‌.. ئه‌گه‌رى شه‌ڕێكى قورس هه‌یه‌

  • دوو بەلەمی كۆچبەران چارەنووسیان نادیارە، زۆرینەی کۆچبەرەکانیش خەڵكی هەرێمی کوردستانن

  • هەفتەی داهاتو موچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت

  • ئەنجومەنى وەزیران كۆدەبێتەوەو شاندەكەى هەرێمیش لەبەغدایە

سەرەکی