8   کاتژمێر پێش ئێستا 57 جار خوێنراوەتەوە

ڕێبوار تەها لەبارەی کارەبای کەرکوک بەبەڵگە وه‌ڵامی شاخەوان عەبدوڵا ده‌داته‌وه‌

ناوەندی هەواڵ

میدیاى نزیك له‌یه‌كێتى له‌كه‌ركوك وه‌ڵامێكى توندى شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت:"ئه‌و بابه‌ته‌ى بڵاوتكردوه‌ته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌هه‌شت ناحیه‌كه‌ى كه‌ركوك، بنه‌ماى نییه‌و دوره‌ له‌ڕاستییه‌وه‌ هیچ مه‌ترسیه‌ك نییه‌"، نوسینگەی راگەیاندنی پارێزگاری کەرکوکیش لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت، ڕەزامەندیی محەمەد شەیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق، تەنها و تەنها تایبەتە بە جیاکردنەوەی فەرمانگەی کارەبای قەزای حەویجە لە فەرمانگەی گشتی کارەبای کەرکوک.

دەشڵێت:دەبوو پەرلەمانتار شاخەوان عەبدوڵا، دەقی نووسراو و ڕەزامەندییەکەی سەرۆک وەزیرانی بڵاوبکردایەتەوە، کە بە دڵنیاییەوە نووسراوەکەی لەلایە.

به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى سەرچاوەیەک لەکارەبای کەرکوک به‌میدیاى نزیك له‌یه‌كێتى وتوه‌، "ئەوەی شاخەوان عەبدوڵا لەبارەی کارەبای ناحییەکانی دەوروبەری کەرکوک بڵاویکردوەتەوە دورە لەڕاستییەوەو تێیدا بابەتەکەی شێواندوە".

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتویه‌تى، "لقی کەرکوکی دابەشکردنی کارەبا، دەبێتە دوو بەشەوە، لقێک تایبەت دەبێت بەسەنتەری کەرکوک‌و لقەکەی دیکەش تایبەتە بەقەزاو ناحییەکان".

به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه‌ى میدیاى نزیك له‌یه‌كێتى، "هێشتا بابەتەکەش جێبەجێنەکراوەو بڕیارە لەسەرى ساڵەوە ئەو فەرمانگەیە بکرێتەوە".

ئه‌م وه‌ڵامه‌ش له‌كاتێكدایه‌، کەمێک له‌مه‌وبه‌ر شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمان بابەتێکی بڵاوکرده‌وه‌، گوایە زۆر مەترسیدارەو ناوچە کوردنشینەکان دەخرێنەسەر حەویجە.

وه‌كو جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق باسیكردوه‌، "دایکی شەهیدێك دەبێت ئه‌گه‌ر پێویستى به‌ستونێك یان عه‌مودێكى كاره‌با هه‌بێت، بۆ داواكردنى ده‌بێت بچێته‌ حەویجە".

له‌و ڕوه‌شه‌وه‌ وه‌ڵامى شاخه‌وان عه‌بدوڵا دراوه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت:"لەکاتێکدا بابەتەکە تەنها دابەشکردنی لقی کارەبایە بەسەر سەنتەرو قەزاو ناحییەکاندا، ئەوکاتەش لەهەر ناوچەیەک وێستگەیەک دەبێت".


لەلایەکی دیکەوە، نوسینگەی راگەیاندنی پارێزگاری کەرکوک لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت، ڕەزامەندیی محەمەد شەیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق، تەنها و تەنها تایبەتە بە جیاکردنەوەی فەرمانگەی کارەبای قەزای حەویجە لە فەرمانگەی گشتی کارەبای کەرکوک.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ئەگەر کەسانێک نیازیان هەبێت شوێنی دیکە بخەنە سەر ئەم بڕیارە، ئەوا هەوڵەکانیان تەنها لەسەر کاغەز دەمێنێتەوە و هیچ بەهایەکی کارپێکردنی نابێت."

نوسینگەی راگەیاندنی پارێزگاری کەرکوک ئاماژەی بەوەشداوە کە دەبوو پەرلەمانتار شاخەوان عەبدوڵا، دەقی نووسراو و ڕەزامەندییەکەی سەرۆک وەزیرانی بڵاوبکردایەتەوە، کە بە دڵنیاییەوە نووسراوەکەی لەلایە، بۆ ئەوەی هیچ تەمومژ و لێکدانەوەیەکی هەڵە بۆ بابەتەکە دروست نەبێت.

  • هەولێرو بەغدا.. كێشەكان بەرەو چارەسەرى بنەڕەتى دەچن

  • ڕێبوار تەها لەبارەی کارەبای کەرکوک بەبەڵگە وه‌ڵامی شاخەوان عەبدوڵا ده‌داته‌وه‌

  • سوریاو ئیسرائیل له‌پاریس به‌ئاماده‌بونى ئه‌مریكا كۆبونه‌وه‌

  • كۆماریى‌و دیموكراته‌كانى ئه‌مریكا په‌یامه‌ جه‌رگبڕه‌كه‌یان گه‌یانده‌ شه‌رع

  • 542 كاندید له‌هه‌ڵبژاردن دورخرانه‌وه‌

  • هه‌ركیه‌كان چه‌كیان هه‌ڵگرته‌وه‌.. ئه‌گه‌رى شه‌ڕێكى قورس هه‌یه‌

  • دوو بەلەمی كۆچبەران چارەنووسیان نادیارە، زۆرینەی کۆچبەرەکانیش خەڵكی هەرێمی کوردستانن

  • هەفتەی داهاتو موچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت

  • ئەنجومەنى وەزیران كۆدەبێتەوەو شاندەكەى هەرێمیش لەبەغدایە

سەرەکی