3   کاتژمێر پێش ئێستا 6804 جار خوێنراوەتەوە

حه‌شدى شه‌عبى ڕوو له‌سودانى‌و پشتى له‌مالیكیه‌

میدیایەكی عەرەبی ئاشكرایكرد، ڕیزەكانی چوارچێوەی هەماهەنگیی درزی تێبوەو بەرەو لەبەریەكهەڵوەشانەوە دەچێت‌و پاشەكشەی هەژمونی ئێرانیش كاریگەریی لەسەر ڕیزەكانی ئەو هاوپەیمانێتییە شیعەیە هەبوە.

ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت لەڕاپۆرتێكیدا بڵاویكردوەتەوە،چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەكان بەرەو لەبەریەكهەڵوەشانەوە دەچێت‌و سەرچاوەیەكی نزیكیش بەچوارچێوەی ناوبراو بەرۆژنامەكەی ڕاگەیاندوە؛ لەئێستا كۆبونەوەكانی بۆ ئەنجومەنێكی بچوككراوە گۆڕاوەو تەنها سەرانی ڕیزی یەكەم بەشداریی كۆبونەوەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی دەبن‌و كەسایەتیەكانی ڕیزی دوەم بەشدارییان پێناكرێت كه‌ پێشتر ڕاوبۆچونیان وەردەگیرا.

ئه‌وه‌ش هاتوه‌، ململانێكانی پەیوەست بەهەڵبژاردنەكانی داهاتوی عیراق ڕۆڵی لەلاوازكردنی ڕیزەكانی چوارچێوەی هەماهەنگیدا هەیەو پێكهاتەكانی ئەم هاوپەیمانێتیە (دەوڵەتی یاسا،  عەسایبی ئەهلی هەق، ڕێكخراوی بەدر، هاوپەیمانیی ئاوەدانكردنەوەو بونیاد) هەریەكەیان بەجیاو سەربەخۆ بەشداریی هەڵبژاردنیان كردوەو ئەوەش زەمینەی بۆ ململانێكانی نێوانیان خۆشكردوە.

به‌گویچره‌ى هەمان سەرچاوە، پرسی نوێكردنەوەی خولێكی دیكه‌ى كاری محەمەد شیاع سودانی وەك سەرۆك وەزیران چوارچێوەی هەماهەنگی بەسەر سێ بەرەدا دابەشكردوەو دەوڵەتی یاساش بەسەرۆكایەتی نوری مالیكی یەكێكە لەو بەرانەی كە دژی دەستبەكاربونەوەی سودانییەو هەریەك لەهادی عامری سەرۆكی ڕێكخراوی بەدرو فالح فەیاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی پشتیوانی لەسەرۆك وەزیران دەكەن.

لەهەمانكاتیشدا قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق‌و حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشوتری عێراق لە"ناوچەی خۆڵەمێشی"دان.

باس لەوەشكراوە، پاشەكشەی ئێران لەسەر ئاستی ناوچەكەو جیهانیش ڕەنگدانەوەی لەسەر ڕیزەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی دروستكردوەو گروپەكانی سەر بەئێرانیش لەپاشەكشەدان. 

  • ئه‌مریكا دوو هێزه‌ كاریگه‌ره‌كه‌ى كورد له‌بیر ناكات.. پێشمه‌رگه‌ كه‌مترو هه‌سه‌ده‌ زیاتر پاره‌ى بۆ دیاریكرا

  • حه‌شدى شه‌عبى ڕوو له‌سودانى‌و پشتى له‌مالیكیه‌

  • ماکرۆن سەردانى بەغدا دەکات

  • ئەنجومەنی دەوڵەت، پرسی داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان یەکلا دەکاتەوە

  • نە پارتى لەبەغدا دەكشێتەوەو نە حكومەتى هەرێميش پێكدێت

  • دواى هێرشەكەى دەوحە؛ عێراق ترسى لەهێرشى ئیسرائیل هەیە

  • سوپاى عێراق و حەشد بەنیارى هێرشكردنە سەر شەنگالن

  • لامه‌ركه‌زیى.. ده‌رفه‌تێك بۆ سیستمێكى سه‌قامگیر.. هۆشدارییه‌ك بۆ شه‌رع

  • یه‌كه‌م زه‌نگى هێرش له‌ته‌لئه‌بیبه‌وه‌.. ئیسرائیل زانیاریى گرنگ ئاشكراده‌كات

سەرەکی