3   کاتژمێر پێش ئێستا 11370 جار خوێنراوەتەوە

یه‌كه‌م زه‌نگى هێرش له‌ته‌لئه‌بیبه‌وه‌.. ئیسرائیل زانیاریى گرنگ ئاشكراده‌كات

یه‌كه‌م زه‌نگى هێرشكردنه‌سه‌ر تاران له‌ته‌لئه‌بیبه‌وه‌ لێدراو ئیسرائیل دڵنیایی ده‌دات كه‌ ئێران فێڵى كردوه‌،  هەواڵگریی ئیسرائیلیش ده‌ڵێت، پرۆگرامی ئەتۆمیی ئێران لەناونەبراوە.

بەرپرسانی ئیسرائیلی لەمدواییانەدا هەڵسەنگاندنی خۆیان لەبارەی ئەو بۆمبارانانەی کە لەمانگی حوزەیرانی ڕابردودا کرانەسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، پێشکەش بەدەسەڵاتدارانی فەرەنسی کردوە.

به‌پێى ڕاپۆرتێكى ڕۆژنامەی لۆمۆندی فەرەنسی، "بەگوێرەی سەرچاوەیەکی نزیک لەکۆشکی ئیلیزێ، ئەم زانیارییانە بۆ فەرەنسا بایەخێکی تایبەتیان هەیە، دوای ئەوەی دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا هەموو هاوکارییەکیان لەگەڵ هاوبەشە ئەوروپییەکانیان سەبارەت بەپرۆگرامی ئەتۆمیی ئێران ڕاگرتوە".

لەدوای ئەو هێرشانەی لەکاتی جەنگی 12 ڕۆژەی نێوان ئێران‌و هاوپەیمانیی ئەمریکا-ئیسرائیل لە 13 تا 25ی حوزەیران کرانەسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، لێدوانە فەرمییەکان سەبارەت بەچارەنوسی پرۆگرامی چەکی ئەتۆمیی ئەو وڵاتە دژ بەیەکبون.

لە 10ی تەمموز، عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بەڕۆژنامەی لۆمۆندی وتوه‌، "ئەو بانگەشەیەی کە دەڵێت پڕۆگرامی ئەتۆمیی ئێمە لەناوبراوە، بەرەنجامی لێکدانەوەیەکی هەڵەیەو ڕاست نییه‌، پێشبڕکێی چەکی ئەتۆمی لەڕاستیدا سەرلەنوێ دەستیپێکردوەتەوە".

لاى خۆیشیه‌وه‌ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە 26ی حوزەیرانى ئه‌مساڵدا بەشانازییەوە وتى، "پڕۆگرامی ئەتۆمیی ئێران بەتەواوی لەناوبراوه‌و هەر ڕاپۆرتێکی پێچەوانەش هەواڵی ساختەیه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌".

بەوتەی سەرچاوەیەکی دیپلۆماسیی فەرەنسی نزیک لەکۆشکی ئێلیزێ، لەسەرەتای مانگی ئەیلولدا، ئیسرائیلییەکان هەڵسەنگاندنی خۆیان سەبارەت بەبۆردومانه‌ چڕەکانی مانگی حوزەیرانى ئه‌مساڵ بۆسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، گەیاندوەتە دەسەڵاتدارانی فەرەنسا.

ئەو هەڵسەنگاندنە پێچەوانەی ڕاگەیەنراوەکانی کۆشکی سپی بوو، بەوتەی ئەو سەرچاوە ئاگادارە، لەڕاپۆرتەکەی ئیسرائیلدا هاتوە، "هەرچەندە کارگەکانی دروستکردنی ئامێرەکانی سەنتەرفیوژن‌و زۆربەی دامەزراوەکانی پیتاندنی یۆرانیۆم، بەتایبەتی لەفۆردۆو نەتەنز، وێرانکراون، بەڵام بەشێک لەو کەرەستانە لەناونەبراون‌و هێشتا دەتوانرێت بەکاربهێنرێنه‌وه‌".

بەگوێرەی خەمڵاندنی دەزگا هەواڵگرییەکانی ئیسرائیل "ئەو کەرەستانەی لەبۆردومانه‌كاندا وێران نەکراون، بەشی دەستپێکردنەوەی پرۆگرامەکە لەماوەیەکی کورتدا ناکەن، بەڵام بەتێپەڕبونی کات، ئێران دەتوانێت کەرەستەی پێویست دروستبکاتەوەو سەرلەنوێ پڕۆگرامە ئەتۆمییەکەی دەستپێبکاتەوە".

چاودێرانیش پێیانوایه‌، ئه‌و په‌یامه‌ى ئیسرائیل وا خوێندنه‌وه‌ى بۆ ده‌كرێت، له‌ئێستادا ته‌لئه‌بیب له‌خۆسازداندایه‌ بۆ وه‌شاندنى گورزى سه‌ربازیى نوێ له‌تاران له‌ئێستاوه‌ تاوه‌كو كۆتایی مانگى 10ى ئه‌مساڵ.

  • لامه‌ركه‌زیى.. ده‌رفه‌تێك بۆ سیستمێكى سه‌قامگیر.. هۆشدارییه‌ك بۆ شه‌رع

  • یه‌كه‌م زه‌نگى هێرش له‌ته‌لئه‌بیبه‌وه‌.. ئیسرائیل زانیاریى گرنگ ئاشكراده‌كات

  • عێراقییەكان بۆ فرۆشتن.. لە ڤاگنەرەوە بۆ گروپى مافیایى

  • پارتى خه‌ریكى چییه‌... درزێك له‌ڕۆژئاوا خه‌ریكه‌ ماڵوێرانى به‌دواى خۆیدا ده‌هێنێت

  • كورد لە ئیجەو لیبیا بە دو شێوازى جیاواز دەخنكێت

  • ئەمڕۆ قەتەرو سبەی تورکیا.. ئیسرائیل دژی تیرۆر دەجەنگێت

  • لوتکەی شەنگەهای..هاوسەنگیی هێز یان دیمەنێکی ڕەمزیی؟

  • 11ى سێپتامبەر چۆن رویدا و كێ لەپشت هێرشەكانەوە بو؟

  • ئەمریكا چۆن دەڕوانێتە ناكۆكییەكانى نێوان هەرێم و بەغدا؟

سەرەکی