2   کاتژمێر پێش ئێستا 7785 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌مریكا دوو هێزه‌ كاریگه‌ره‌كه‌ى كورد له‌بیر ناكات.. پێشمه‌رگه‌ كه‌مترو هه‌سه‌ده‌ زیاتر پاره‌ى بۆ دیاریكرا

ناوەندی هەواڵ

میدیاى پارتى له‌باشورى كوردستان بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، ئه‌مریكا هاوكارییه‌كانى بۆ هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) كه‌مكردوه‌ته‌وه‌و له‌به‌رامبه‌ریشدا بۆ پێشمه‌رگه‌ى زیادكردوه‌.

به‌گوێره‌ى ئه‌و به‌دواداچونانه‌ى ئیراده‌ ئه‌نجامیداوه‌، ده‌ركه‌وت، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا تەرخانکراوی دارایی وەزارەتی جەنگ بۆ ساڵی 2026 پەسەندکردو تێیدا بڕی (130) ملیۆن دۆلاری بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده‌) تەرخانکردوەو له‌به‌رامبه‌ریشدا، ته‌نها (61) ملیۆن دۆلاریشى بۆ پێشمه‌رگه‌ دیاریكردوه‌.

له‌و به‌دواداچونه‌دا ده‌ركه‌وت، لەبودجەی ساڵی داهاتوی وەزارەتی جەنگی ئەمریکا، بڕی 61 ملیۆن دۆلار بۆ هاوکاریکردن‌و پڕچەککردنی هێزه‌كانى پێشمەرگە (ته‌نها ئه‌و هێزانه‌ى له‌چوارچێوه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌)ن تەرخانکراوە.

ئه‌وه‌ش زانراوه‌، ئه‌مریكا ڕێگه‌ نادات به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌ك له‌و 61 ملیۆن دۆلاره‌ بدرێت به‌هێزه‌كانى 70و 80ى یه‌كێتیى‌و پارتى.

ئیراده‌ ئه‌وه‌شى زانیوه‌، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا تەرخانکراوی دارایی وەزارەتی جەنگ بۆ ساڵی 2026، هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) به‌پاره‌یه‌كى زیاتر له‌هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ پاره‌دار ده‌كرێت، هه‌ربۆیه‌ بڕى 130 ملیۆن دۆلارى بۆ دیاریكراوه‌.

له‌و 130 ملیۆن دۆلاره‌، (65) ملیۆن دۆلاری بۆ موچەی شه‌ڕڤانانى هەسەدەیەو بڕی (15) ملیۆن دۆلاریش بۆ ڕاهێنان‌و کڕینی چەکە، بڕی (32) ملیۆن دۆلاری بۆ هاوکاری لۆجستی‌و چاککردنەوەو وەرشەیە.

جیا لەوەش، ئەمریکا لەدەروازەی وەلیدی سنوری نێوان ڕۆژئاواو هەرێمی کوردستان، 30 بارهەڵگری پڕ لەچەک‌و پێداویستی لۆجیستی ڕەوانەی بنکەی قەسرک لەدەوروبەری حەسەکە کردوە.

ئه‌مریكا جەختیكردوەته‌وه‌ لەبەردەوامبونی ئەمریکا لەپاڵپشتیکردنی هێزەکانی سوریای دیموكرات، لەباکوری ڕۆژهەڵاتی سوریاو سوپای سوریای ئازاد کە لەسێگۆشەی سنوری نێوان سوریاو ئوردن‌و عێراق جێگیرن، ئامانجی ئەم پشتیوانییەش بەرپەرچدانەوەی سەرهەڵدانەوەی داعش‌و ڕێگریکردنە لەسەرلەنوێ بڵاوبونەوەی.

چاودێرانى سیاسیى پێیانوایه‌، ئه‌گه‌ربێت‌و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ تا كۆتایی ساڵى داهاتوو یه‌كنه‌گرێته‌وه‌و یه‌كه‌كانى 70و 80 وه‌ك خۆیان بمێننه‌وه‌، ئه‌وا دور نییه‌ ئه‌مریكا ئه‌و هاوكارییه‌ى پێشمه‌رگه‌ كۆتایی پێبهێنێت.

  • ئه‌مریكا دوو هێزه‌ كاریگه‌ره‌كه‌ى كورد له‌بیر ناكات.. پێشمه‌رگه‌ كه‌مترو هه‌سه‌ده‌ زیاتر پاره‌ى بۆ دیاریكرا

  • حه‌شدى شه‌عبى ڕوو له‌سودانى‌و پشتى له‌مالیكیه‌

  • ماکرۆن سەردانى بەغدا دەکات

  • ئەنجومەنی دەوڵەت، پرسی داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان یەکلا دەکاتەوە

  • نە پارتى لەبەغدا دەكشێتەوەو نە حكومەتى هەرێميش پێكدێت

  • دواى هێرشەكەى دەوحە؛ عێراق ترسى لەهێرشى ئیسرائیل هەیە

  • سوپاى عێراق و حەشد بەنیارى هێرشكردنە سەر شەنگالن

  • لامه‌ركه‌زیى.. ده‌رفه‌تێك بۆ سیستمێكى سه‌قامگیر.. هۆشدارییه‌ك بۆ شه‌رع

  • یه‌كه‌م زه‌نگى هێرش له‌ته‌لئه‌بیبه‌وه‌.. ئیسرائیل زانیاریى گرنگ ئاشكراده‌كات

سەرەکی