3   کاتژمێر پێش ئێستا 20953 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌مساڵ چه‌ند مووچه‌ ده‌درێت‌و چه‌ندیش ده‌فه‌وتێت؟

به‌پێى وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم، ڕێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشت لەبەغدا دەستیانپێکردووەو چاوەڕواندەکرێت هەفتەی داهاتوو پارەبگات‌و دابەشبکرێت، هاوكات ئەمینداریەتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نووسراوی خەرجکردنی پارەی کردووەو بڕیارە سبەی پێنجشەممە ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق بکرێت، بۆ مووچەی مانگی 9ش حکومەتی هه‌رێم سێ هەنگاو دەگرێتەبەر.

دوێنێ سێشه‌ممه‌ سەرۆک وەزیرانی عێراق لەکۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیایدا بەناردنی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هه‌رێم، نووسراوەکە ئاراستەی وەزارەتی دارایی کراوەو بۆ گەیشتنی مووچەش چەند ڕێکارێکی ئیداری پێویستە، هەر بۆیە چاوەڕواندەکرێت سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچە بگات.

سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، ڕێکارەکانی ناردنی پارە لەوەزارەتی دارایی‌و بانکی ناوەندیی عێراق دوو بۆ سێ ڕۆژ دەخایەنن، بۆیە ناردنی پارە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو.

چاوەڕواندەکرێت تا ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو ڕێکارەکان تەواو بکرێن‌و تا پاشنیوەڕۆی سێشەممە 28ی مانگ پارە بخرێتەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی‌و ئابووریی هەرێم لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی.

بەرپرسێکی باڵای ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقیش ڕایگه‌یاندووه‌، بەوپێیە ڕۆژانی چوارشەممەو پێنجشەممەی داهاتوو مووچەی مانگی هەشت دابەشدەکرێت.

سەبارەت بەچارەنووسی مووچەی مانگەکانی دیکە، بەرپرسەکە ئاماژەی بەوەداوە کە هێشتا چوار مووچە ماون‌و تەنها دوو مانگ ماوە بۆ کۆتاییهاتنی ساڵی دارایی 2025.

ئەو بەرپرسە ئاشکرایکردووە، لیستی مووچەی مانگی نۆ نێردراوەو کێشەی نییە، بەڵام پێویستە حکومەتی هەرێم‌و وەزارەتی دارایی سێ هەنگاوی دیکە بگرنەبەر، ئه‌وانیش:
ـ ناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی مانگی نۆ تا سەرەتای مانگی 11.
ـ ناردنی میزان موراجەعەی مانگی نۆ (ڕاپۆرتی خەرجی‌و داهاتەکان) تا سەرەتای مانگی 11.
ـ شاندی دانوستانکاری حکومەتی هه‌رێم‌و وەزیرانی کورد لەبەغدا هەوڵەکانیان چڕبکەنەوەو گوشاربکەن بۆ ئەوەی سوودانی ناچاربکەن مووچەیەکی دیکە پێش هەڵبژاردن بنێرێت.

بەرپرسە عێراقییەکە هۆشداریداوە کە ئەگەر ئەو هەنگاوانە جێبەجێنەکرێن‌و مووچەیەکی دیکە پێش هەڵبژاردن نەنێردرێت، ئەوا ئەمساڵ دوو مووچە دەفەوتێن، چونکە سوودانی نیازی وایە لەکۆتایی هەموو مانگێک مووچەیەک بنێرێت، واتا جگە لەمووچەی مانگی هەشت، تەنها مووچەی مانگەکانی 9و 10 دەنێرێت.

وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاندووە، ناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی کێشەی نییەو هەفتەی داهاتوو ئامادە دەبێت، هەروەها کاریش لەسەر میزان موراجەعە دەکرێت‌و تا کۆتایی هەفتەی داهاتوو تەواو دەبێت، بەڵام تائێستا هیچ داوایەکی فەرمی لەبەغداوە بۆ ناردنی ئەو داهات‌و میزان موراجەعەیە تا سەرەتای مانگی داهاتوو نەکراوە، ئەگەر داوامان لێبکرێت، ئەوا ئامادەین.

  • ئه‌مساڵ چه‌ند مووچه‌ ده‌درێت‌و چه‌ندیش ده‌فه‌وتێت؟

  • دواى ئه‌مریكا به‌ریتانیاش بڕیارێكى له‌باره‌ى گروپه‌كه‌ى ئه‌حمه‌د شه‌رعه‌وه‌ ده‌ركرد

  • هه‌واڵێكى ناخۆش بۆ ئێران.. نوێنه‌ره‌كه‌ى تره‌مپ بۆ عێراق كێیه‌؟

  • له‌باشورى ئێران چ ده‌گوزه‌رێت؟ بۆچى سه‌رۆك هۆزه‌كان ده‌كوژرێن؟

  • بن غه‌فیر داوا له‌ناتانیاهۆ ده‌كات هێرشبكرێته‌وه‌سه‌ر غه‌ززه‌

  • له‌سلێمانى چى ڕوویداو بۆ هیچ كه‌س نه‌یزانى؟ هه‌سه‌ده‌و حكومه‌ته‌كه‌ى دیمه‌شق له‌سلێمانى كۆبوونه‌وه‌

  • ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى به‌په‌له‌ له‌بنه‌ماڵه‌ى شێخ جه‌نگیه‌وه‌.. "ئه‌و ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ى بڵاوكرایه‌وه‌ ئێمه‌ نین"

  • لەهەولێر گوتاری ڕق‌و توندو بەکارهێنانی سەرچاوە حکومییەکان بۆ بانگەشە تۆمارده‌كرێت

  • نه‌ورۆزى سلێمانى تووشى نه‌خۆشییه‌كى قورس بووه‌.. ڕۆژه‌ سه‌خته‌كانى به‌ڕێده‌كات

سەرەکی