7   کاتژمێر پێش ئێستا 20430 جار خوێنراوەتەوە

ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى به‌په‌له‌ له‌بنه‌ماڵه‌ى شێخ جه‌نگیه‌وه‌.. "ئه‌و ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ى بڵاوكرایه‌وه‌ ئێمه‌ نین"

بنەماڵەی لاهوور شێخ جەنگی ڕوونکردنەوەیەک ڕەتدەکەنەوە کە بەناوی ئەوان لەبارەی گردبوونەوەکەی ئەمڕۆی بەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لەهەولێر بڵاوکرایەوە، خوشكێكى لاهور شێخ جه‌نگى ده‌ڵێت، "به‌دواداچوون ده‌كه‌ین بزانین كێیه‌ له‌برى ئێمه‌ ئه‌مه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌".

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەشێک لەسەرکردەو ئەندامانی بەرەی گەل، لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لەهەولێر گردبوونەوە، بەئامانجی فشار دروستکردن لەسەر دادگاو نوێنەرایەتیی وڵاتان لەکوردستان، بۆ ئازادکردنی لاهوور شێخ جەنگی‌و دەستگیرکراونی دیکە.

پاش كه‌مێك له‌كۆتاییهاتنى گردبوونه‌وه‌كه‌، ڕوونکردنەوەیەک بەناوی بنەماڵەی شێخ جەنگی بڵاوکرایەوەو ئاماژە بەوەکرابوو "هەندێک کەس بەمەبەست هەندێک دروشم‌و وێنەو لافیتەیان بەرزکردبووەوە، ئەمە زیاتر دەستێکی سیاسیی‌و ئەمنیی لەپشتە وەک لەوەی هەوڵێک بێت بۆ ئازادکردنی دەستگیرکراوەکان".

له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاوات شێخ جەنگی، خوشکە گەورەی لاهوور شێخ جەنگیش ڕەتیدەکاتەوە ڕوونکردنەوەکە هی ئەوان بێت.

ئاوات شێخ جەنگی بەناوی بنەماڵەی شێخ جەنگییەوە وتى، "ئەو ڕوونکردنەوەیەی بەناوی ئێمە بڵاوکراوەتەوە ڕاست نییەو ئاگادارنین، تەنانەت لەئایندەش ئێمە هیچ ڕوونکردنەوەیەکی وا نادەین، پارێزەرەکانیش ڕادەسپێرم ڕوونکردنەوە بۆ ڕەتکردنەوەی بدەن‌و سكاڵاش لەسەر ئەوکەسانە تۆماربکەن کە بڵاویانکردووەتەوە".

لاى خۆیه‌وه‌ بورهان ڕەشید گوڵە سەرۆکی تیمی پارێزەرانی داکۆکیکار لەلاهوور شێخ جەنگی‌و گیراوانی لالەزار، کە هاوکات سەرۆکی لیستی بەرەی گەلە لەسلێمانی، ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوەو تیایدا هاتووە، "ئەمڕۆ شەممە ڕوونکردنەوەیەک بڵاوکراوەتەوە لەپەیج‌و ئەکاونتی (RANG) بەناوی (ڕوونکردنەوەیەک لەبنەماڵەی شێخ جەنگی) دوای ئەوەی بنەماڵەی شیخ جەنگی پەیوەندیان پێوەکردم، بەرێزیان داوایانکرد، ڕوونکردنەوەی پێویست لەوبارەیەوە بدەم کە ئەوان لەدوورو نزیک ئاگاداری ئەو ڕوونکردنەوەیە نین".

سەرۆکی تیمی پارێزەرانی داکۆکیکار لەلاهوور شێخ جەنگی هیوادارە "کەسە پەیوەندیدارەکان ئەم کێشەیە بەشێوەیەکی عادیلانە لەڕەگ‌و ڕیشەوە چارەسەربکەن‌و کۆتایی بەناکۆکیەکان بهێنن، چونکە ئەوە لەبەرژەوەندیی هەموولایەکدایەو زامنی چاکبوونەوەی برینەکانە".

  • ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى به‌په‌له‌ له‌بنه‌ماڵه‌ى شێخ جه‌نگیه‌وه‌.. "ئه‌و ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ى بڵاوكرایه‌وه‌ ئێمه‌ نین"

  • لەهەولێر گوتاری ڕق‌و توندو بەکارهێنانی سەرچاوە حکومییەکان بۆ بانگەشە تۆمارده‌كرێت

  • نه‌ورۆزى سلێمانى تووشى نه‌خۆشییه‌كى قورس بووه‌.. ڕۆژه‌ سه‌خته‌كانى به‌ڕێده‌كات

  • چیرۆکی دورخستنەوەی خێزانێك له‌هه‌ڵبژاردن... یاساى ئه‌رژه‌نتین چییه‌و بۆ له‌عێراق كارى پێده‌كرێت؟

  • هه‌شت ملیۆن ده‌نگ له‌عێراق دیار نامێنێت.. داتاكان گومانى دروستكردووه‌

  • ئەحمەد شەرع، شوێنی بەشار ئەسەد دەگرێتەوە بۆ ڕووسیا؟

  • پوتن‌و شه‌رع كۆبوونه‌وه‌... باسى چییان كرد؟

  • هەواڵگریی تورکیا لەلوبنان.. پاڵپشتیکردنی حزبوڵڵا تێکدانی بەرنامەی ئەمریکاو ئیسرائیل

  • ڕۆژئاواى كوردستان هۆشداریده‌دات‌و لامه‌ركه‌زى به‌بنه‌ماى دانوستانه‌كان داده‌نێت

سەرەکی