2   کاتژمێر پێش ئێستا 2073 جار خوێنراوەتەوە

مه‌ترسییه‌كانى گه‌وره‌ له‌باره‌ى ڕووداوه‌كانى هاتوچۆ ئاشكراده‌كرێت

لەڕۆژی جیهانی قوربانییانی هاتووچۆ، ڕێکخراوی ترافیک ڕایگەیاند، تا پێنج ساڵی دیکە مەترسییەکانی ڕووداوی هاتوچۆ لەجیهان بۆ ئاستی نیوە زیاتر بەراورد بەڕێژەی ئێستا بەرز دەبێتەوە.

بەمەبەستی کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ، لەساڵی 2004 ڕێكخراوى نەتەوەیەکگرتووەکان، سێیەم یەکشەممەی مانگی تشرینی دووەمی هەموو ساڵێکی دیاریکردووە، وەک ڕۆژی جیهانی قوربانییانی هاتووچۆ، لەم ڕۆژەدا لەبەشێکی زۆری وڵاتە جیاوازەکان بەچالاکی جۆراجۆر هەوڵی کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ دەدرێت.

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی قوربانییانی هاتووچۆ، ڕێکخراوی ترافیک لەهەرێمی کوردستان، بەیاننامەیەکی بڵاوکردووەتەوەو ئاماژە بەوەدەکات، تا دێت مەترسی ڕووداوەکانی هاتووچۆ لەسەر گیانی مرۆڤەکان لەجیهاندا زیاد دەکات، بەجۆرێک تاساڵی  2030 مەترسییەکە بەڕێژەی 60٪ بەرزدەبێتەوە، تێچووی ئابووری ئەو ڕووداوانە دەگاتە 518 ملیار دۆلاری ئەمریکی‌و زیانەکە بەگوژمەی 65 ملیار دینار بەر وڵاتانی تازە پێگەیشتوو دەکەوێت.

هەر لەبەیاننامەکەی ڕێکخراوی ترافیک هاتووە، ئەو مەترسییە لەهەرێمی کوردستانیش هەیە، ئەویش بەهۆی زۆری ژمارەی ئۆتۆمبێلی هاوردەکراوەوە، بۆ کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتووچۆش پلانێکی پێنج ساڵە بەگرنگ دەزانێت بۆ جێبەجێکردنیشی پێویستە ئەنجوومەنێکی باڵا لەوەزارەتە پەیوەندیدارەکان، کەسانی شارەزاو کۆمپانییاکان پێکبهێنرێت، ساڵانە داتاو ئاماری دروست کۆبکرێتەوە‌و لێکۆڵینەوە لەهۆکاری ڕووداوەکانی هاتووچۆ بکرێت‌و بوودجەی پێویست بۆپلانەکان دابین بکرێت.

ساڵانە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بۆ هەرێمی کوردستان زیاد دەکات، بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان لە 11 مانگی ڕابردووداش 758 مۆڵەتی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بەبازرگانان دراوە، بەم مۆڵەتانە 158 هەزارو 399 ئۆتۆمبێل هێنراونەتە هەرێمی کوردستان. 

بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی هاوتووچۆی هەرێمی کوردستان بێت، لە 9 مانگی 2023 لەهەرێمی کوردستان، دوو هەزارو 971 ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویداوە، بەهۆیەوە پێنج هەزارو 515 کەس برینداربوون‌و 299 کەسیش گیانیان لەدەستداوە، بەڵام لەماوەی 9 مانگی 2024، دوو هەزارو 806 ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویانداوە کە بەهۆیەوە پێنج هەزارو 322 کەس برینداربوونەو 326 کەسیش گیانیان لەدەستداوە، ئەم ئامارە پێمان دەڵیت کە ڕووداوەکانی هاتووچۆ کەمبوونەتەوە، ئەمەش دوای دانانی کامێراکانی تیژڕۆیی کە بەهۆکاری سەرەکی کەمبوونەوەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ دادەنرێت.

  • كورسییه‌كى هه‌ولێر پارتى‌و یه‌كێتیى به‌جیا په‌لكێشى به‌غدا ده‌كات

  • مه‌ترسییه‌كانى گه‌وره‌ له‌باره‌ى ڕووداوه‌كانى هاتوچۆ ئاشكراده‌كرێت

  • جوڵه‌ سیاسییه‌كان ده‌ستیان پێكرد.. ئایا هاوپه‌یمانى سێقۆڵى دوباره‌ ده‌بێته‌وه‌؟

  • زانیاریى نوێ له‌باره‌ى مووچه‌وه‌.. كۆبوونه‌وه‌ى حكومه‌ت پێشخرا

  • سەرۆکی فەڵەستین تەمەنی 90 ساڵە... ئەو پیاوە کێیە 20 ساڵ حوکمڕانی کردوەو کێ شوێنی دەگرێتەوە؟

  • ئه‌مریكا بڕیاره‌ مه‌ترسیداره‌كه‌ى تره‌مپ جێبه‌جێده‌كات

  • ئۆجەلان پێش ٢٨ ساڵ: گەر بۆ یەک دەقەش بێت ئاستی باشترە لە خوێن ڕشتن

  • كێ سه‌رۆكایه‌تى یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق ده‌كات؟

  • ئەمریکا گەورەترین بنکەی سەربازیی لەغەززە دروستدەکات

سەرەکی