2   کاتژمێر پێش ئێستا 128 جار خوێنراوەتەوە

هەڵوێستی روسیا لەئەگەری هەڵگیرسانی جەنگ لەنێوان ئەمریكا و ئێران چی دەبێت؟

ناوەندی هەواڵ

هەڕەشەكانی ئێران و ئەمریكا بۆسەر یەكتر بەردەوامە، ئەمەش ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگێكی تری لە ناوچەكە لێكەوتوەتەوە، لەم رۆژانەشدا روسیا و ئێران مانۆڕی سەربازیی هاوبەشیان ئەنجامدا، ئەوەش بەپێی ئەو رێككەوتنەی لەنێوانیان هەیە، ئەم راپۆرتە وەڵامی ئەو پرسیارە دەداتەوە، ئایا ئەگەر ئەمریكا هێرش بكاتەسەر ئێران، روسیا هەڵوێستی چی دەبێت.

هەرچەندە گەڕی دووەمی دانوستانی ئێران و ئەمریكا بۆ گەیشتن بە رێككەوتنی ئەتۆمیی بەردەوامە، بەڵام دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەراست ئاڵۆزە و بەرپرسانی ئەمریكا باس لەوەدەكەن لە ئەگەری نەگەیشتن بە رێككەوتن گورزی سەربازیی لە ئێران دەوەشێنن.

لەبەرامبەر هەڕەشەی بەرپرسانی ئەمریكا و كۆشكی سپی، بەرپرسانی باڵای ئێرانیش هەڕەشە دەكەن و دەڵێن بۆ جەنگ ئامادەن، باس لەوەشدەكەن لە ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگ كەشتی فڕۆكەهەڵگری ئەمریكا لە ناوچەكە دەكەنە ئامانج.

ئێران و روسیا لە كانوونی دووەمی ساڵی رابردوو رێككەوتنێكیان ئەنجامدا كە چەندین بوار لەوانەش سەربازیی و ئەمنیی و هەواڵگری دەگرێتەوە، رێككەوتنەكەش 30 بوار لەخۆدەگرێت و لە 47 ماددە پێكدێت و بۆ ماوەی 20ساڵ جێبەجێ دەكرێت.

رێككەوتنەكە لەلایەن ڤلادمیر پوتین سەرۆكی روسیا و مەسعود پزشكیان سەرۆك كۆماری ئێرانەوە ئیمزاكرا، بەڵام هیچ بەندێكی تێدا نییە كە باس لە بەرگریی هاوبەش بكات لە ئەگەری هێرشی سەربازیی بۆسەر لایەنێكیان.

بەڵكو رێككەوتنەكە باس لەوەدەكات، ئەگەر لایەنێكیان روبەڕووی هێرش بوەوە، لایەنەكەی دیكە نابێت هیچ هاوكارییەك پێشكەش بە دوژمن بكات كە هێرشەكانی ئاسان بكات.

هەروەها رێككەوتنەكە باس لە ئاڵوگۆڕی زانیاریی هەواڵگری دەكات، لە دۆخێكدا ئەگەر لایەنێكیان روبەڕووی هێرشی سەربازیی ببێتەوە، لەگەڵ رێگری لە بەكارهێنانی خاكی هیچ لایەنێكیان بۆ زیانگەیاندن بەلایەنەكەی تر.

بەوتەی چاودێران، روسیا و ئێران بەهۆی خۆبەدوورگرتن لە وردبینی و سزای وڵاتانی رۆژئاوا، لە رێككەوتنەكەدا باسیان لە بەرگریی هاوبەش نەكردووە، چونكە لە چەند رۆژی رابردوودا، تاران و مۆسكۆ مانۆڕی سەربازیی هاوبەشیان لە گەرووی هورمز ئەنجامدا، بەڵام روسیا رەتیكردەوە ئەو مانۆڕە پەیوەندی بە ئاڵۆزیەكانی ئێستای نێوان ئەمریكا و ئێرانەوە هەبێت.

رێككەوتنەكە لەكاتێكیشدایە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ماوەی 10 رۆژی داناوە بۆ گەیشتن بە رێككەوتن لەگەڵ ئێران، هەڕەشەی ئەوەشی كردووە لە ئەگەری شكستهێنانی دانوستان، پەنا بۆ رێگای سەربازیی دەبەن.

  • هەڵوێستی روسیا لەئەگەری هەڵگیرسانی جەنگ لەنێوان ئەمریكا و ئێران چی دەبێت؟

  • تورکیا بە نیازە عێراق و سوریاش دژ بە پەکەکە تێوەبگلێنێت

  • لەنێوان بازگەی کەڵەوانان و پیرەمەگرون چی روویدا؟

  • ئێران لەبەردەم دوو هەفتەی چارەنوسسازدا

  • عومه‌ر ئیلخانیزاده‌: له‌ هێرشه‌ درۆنییه‌كه‌ی ئەمشەودا پاسه‌وانێكم شه‌هید بووە

  • ئوستورالیا رێگە بە گەڕانەوەی چەند ئەندامێكی داعش بۆ وڵاتەكەی نادات

  • ئەو دوو مەترسییەی پێكەوە روبەڕووی عێراق دەبنەوە

  • یەکێتی و پارتی تا یەکلابوونەوەی کاندیدی شیعەکان، سەرۆککۆمار یەکلا ناکەنەوە

  • ئایندەی گۆڕان لەبەردەم کۆنفرانس و کۆمسیۆندا

سەرەکی