4 کاتژمێر پێش ئێستا
61 جار خوێنراوەتەوە
ئەو دوو مەترسییەی پێكەوە روبەڕووی عێراق دەبنەوە
ناوەندی هەواڵ
كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە كۆتایی ئەمساڵ و هێنانی هەزاران ئەندامی داعش لە سوریاوە بۆ عێراق، ئەو دوو مەترسییەی روبەڕووی ئایندەی وڵاتەكە دەبنەوە.
سەختە بۆ عێراق توانای ئەوەی هەبێت هاوسەنگی بپارێزێت
گۆڤاری فۆڕبسی ئەمریكی، لە راپۆرتێكدا ئەوەی خستووەتەڕوو، سەختە بۆ عێراق توانای ئەوەی هەبێت هاوسەنگی بپارێزێت لە پەیوەندی لەگەڵ ئێران و ئەمریكا لەكاتێكدا هێزەكانی ئەمریكا دەكشێنەوە و لەسەر سنورەكەشی لە سوریا مەترسییەكی دیكە هەیە و هەزاران ئەندام و لایەنگری داعش هێنراونەتە خاكەكەی.
گۆڤارە ئەمریكیەكە باسی كشانەوەی ئەمدواییەی ئەمریكا لە بنكەكانی تەنەف و شەدادی لە سوریا دەكات، لەگەڵ پرۆسەی گواستنەوەی زیندانیانی داعش لە سوریاوە بۆ عێراق، لەكاتێكدا بڕیارە لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵ ئەو هێزە ئەمریكیانەی لە عێراقن بكشێنەوە.
بەوتەی نوسەری راپۆرتەكە، كشانەوەی ئەمریكا لە بنكەی تەنەف و شەدادی ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئەو وڵاتە رێككەوتنی هەسەدە و حكومەتی دیمەشق بە هەل دەزانێت تا كۆتایی ئەمساڵ لە سوریا و عێراقیش بكشێتەوە.
هەر لە سەرەتاوە ویستی ئیدارەی ترەمپ چی بووە؟
هەر بەپێی راپۆرتەكە، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ هەر لەسەرەتای دەستبەكاربوونیەوە، ویستی ئەوەی هەبووە لە ئەركی بەرەنگاربوونەوەی داعش بكشێتەوە، لە كۆنگرەی میونشنیش ئەمریكا لەگەڵ هەسەدە و حكومەتی دیمەشق ئەو پرسەیان تاوتوێ كردووە.
راپۆرتەكە باس لە كشانەوەی خێرای ئەمریكا لە بنكەی عەین ئەسەد لە ئەنبار دەكات، لەگەڵ هێنانی هێزەكانی بۆ هەرێمی كوردستان، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ نزیكبوونەوەی وادەی كشانەوەی یەكجاری ئەمریكا لە عێراق، ئیدارەی ترەمپ هەوڵدەدات پێش ئەو وادەیەش رێكارەكانی كشانەوە جێبەجێ بكات.
تائێستا بڕیاری ئەمریكا بۆ كشانەوەیە لە عێراق، بەڵام بەوتەی چاودێران دۆخی پەیوەندیەكانی ئەمریكا و ئێران بڕیار دەدات ئایا ئەو بڕیارەی ئەمریكا دەگۆڕێت یاخود نا.
مەترسییە راستەقینەكە ئەوكاتە دەستپێدەكات كە ئەمریكیەكان لە عێراق دەكشێنەوە، هێشتا گروپی چەكداری شیعە لە عێراق هەن كە لە چوارچێوەی دەوڵەتدا رێكنەخراون، لە سوریاش هەمان چەكدارەكانی پێشووی تەحریر شام و بەرەی نوسرە لە دەسەڵاتدان و هەزاران چەكداری داعش كە هاوبیریانن لە سوریا و عێراقن، ئەمەش مەترسی پێكدادانی ئەو دوو بەرەیە واتە بەرەی گروپە چەكدارە شیعەكان و سوننە توندڕەوەكان زیاتر دەكات، لەكاتێكدا گومان لە توانای هێزە فەرمیەكانی عێراق هەیە كە دۆخەكە كۆنترۆڵ بكات و مەترسییەكان بڕەوێنێتەوە.
-
ئوستورالیا رێگە بە گەڕانەوەی چەند ئەندامێكی داعش بۆ وڵاتەكەی نادات
|
-
ئەو دوو مەترسییەی پێكەوە روبەڕووی عێراق دەبنەوە
|
-
یەکێتی و پارتی تا یەکلابوونەوەی کاندیدی شیعەکان، سەرۆککۆمار یەکلا ناکەنەوە
|
-
ئایندەی گۆڕان لەبەردەم کۆنفرانس و کۆمسیۆندا
|
-
نهێنی گەڕانەوەی پارەی زۆری کارەبا بۆ هاوڵاتیان
|
-
ستراتیژی هەسەدە و داواکارییەکانی مەزڵوم عەبدی بۆ ئایندەی کورد لە سوریا
|
-
480 ڕۆژ بێحکومەت: هاوکێشەی یەکێتی و پارتی لەنێوان دەنگۆی ڕێککەوتن و دۆخی ڕاستەقینەی سیاسیدا
|
-
هەڕەشەکەی هاکان فیدان ئاماژەی هێرشە بەرەو شەنگال یان قەندیل
|
-
کێ گەمارۆی سەر کۆبانێی داوە و بۆ ناتوانرێت هاوکاریەکان بگەیەنرێتە شارەکە
|
|
|
|