فڕۆکەیەکی جەنگیی ئەمریکا
2   کاتژمێر پێش ئێستا 34 جار خوێنراوەتەوە

ئێران لەبەردەم دوو هەفتەی چارەنوسسازدا

ناوەندی هەواڵ

ئێران لەبەردەم دوو هەفتەی چارەنوسسازدایە، كە بە یەكلاكەرەوە دادەنرێت، بۆ ئەوەی پێشنیازی نوسراو و ورد سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمیەكەی پێشكەش بكات، ئەمەش لەنێوەندی هۆشدارییەكانی ئەمریكا، كە هەر شكستێكی دانوستان و رێگەی دیپلۆماسی دەرگا لەبەردەم بژاردەی سەربازیی دەكاتەوە.

ئێران چەند بیرۆكەیەكی لە جنێف پێشكەش كردووە

بەرپرسێكی ئەمریكا بە تۆڕی "سی بی ئێس" ی راگەیاندووە: ئێران چەند بیرۆكەیەكی لە جنێف پێشكەش كردووە، لەوانەش هەڵپەساردنی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ ماوەیەكی دیاریكراو، بەڵام ئەوە بە بەتەنها بەس نییە، بەڵكو داواكارییەكە بە یەكجاری راگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆمە.

 "ئێستا تۆپەكە لە یاریگەی تاراندایە"

ئەو بەرپرسە ئەمریكیە هۆشداریش دەداتە ئێران و دەڵێت "ئێستا تۆپەكە لە یاریگەی تاراندایە" بۆ ئەوەی پێشنیازی كرداری لەماوەی 14 رۆژدا ئامادە بكات.

هەر لەبارەی گفتوگۆكانی ئەمریكا و ئێران، كریس رایت، وەزیری وزەی ئەمریكا جەخت دەكاتەوە، وڵاتەكەی بەهەر شێوەیەك رێگە لە ئێران دەگرێت ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمیی. ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ وتەیەكی جەی دی ڤانس جێگری سەرۆكی ئەمریكا كە دەڵێت وڵاتەكەی پابەندە بەو هێڵە سورانەی دۆناڵد ترەمپ بۆ ئێرانی دیاریكردووە، بەڵام وەك جێگری سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەی پێكردووە ئێرانیەكان لەمیانی گفتوگۆكانددا دەریانخستووە كە ئامادەنین دان بەو هێڵە سورانەدا بنێن.

لەبەرامبەردا، عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، رافائیل گروسی بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ئاگاداركردووەتەوە، تاران كار لەسەر ئەوە دەكات چوارچێوەیەكی یەكگرتووی سەرەتایی بۆ تەواوكردنی گفتوگۆكان دابڕێژێت.

دوو رای پێچەوانە

هەر لەبارەی دانوستانەكانی ئێران و ئەمریكا، فەرزین نەدیمی لە پەیمانگەی واشنتۆن بۆ لێكۆڵینەوە لە رۆژهەڵاتی نزیك، پێی وایە گفتوگۆكان بە كرداری چەقیان بەستووە، ئەمەش لەگەڵ فراوانبوونی داواكارییەكانی ئەمریكا تا موشەك و رەفتاری هەرێمایەتی ئێرانیش بگرێتەوە.

بەوتەی ئەو شارەزایەی رۆژهەڵاتی نزیك، رەنگە رێككەوتنێكی كاتیی بۆ دواخستنی ئاڵۆزیەكان بێتەكایەوە، لەبەرامبەریشدا باراك بارفی لە پەیمانگەی نیو ئەمریكا پێی وایە هێشتا كات تەواو نەبووە، هەردوولا هەوڵدەدەن شێوازێك بدۆزنەوە تا ئابڕووی خۆیان بپارێزن.

بە وتەی بەرپرسێکی ئەمریکا بۆ رۆیتەرز، گەورە راوێژکارانی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە ژووری ئۆپەراسیۆنی کۆشکی سپی کۆبوونەتەوە و گفتوگۆی دۆسیەی ئێرانیان کردووە، ئاگاداریش کراونەتەوە کە بڵاوەپێکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە پێویستە تا ناوەڕاستی مانگی سێ تەواو بکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەو بەرپرسە روونی کردووەتەوە، مارکۆ روبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رۆژی 28 ی شوبات چاوی بە بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەکەوێت.

  • تورکیا بە نیازە عێراق و سوریاش دژ بە پەکەکە تێوەبگلێنێت

  • لەنێوان بازگەی کەڵەوانان و پیرەمەگرون چی روویدا؟

  • ئێران لەبەردەم دوو هەفتەی چارەنوسسازدا

  • عومه‌ر ئیلخانیزاده‌: له‌ هێرشه‌ درۆنییه‌كه‌ی ئەمشەودا پاسه‌وانێكم شه‌هید بووە

  • ئوستورالیا رێگە بە گەڕانەوەی چەند ئەندامێكی داعش بۆ وڵاتەكەی نادات

  • ئەو دوو مەترسییەی پێكەوە روبەڕووی عێراق دەبنەوە

  • یەکێتی و پارتی تا یەکلابوونەوەی کاندیدی شیعەکان، سەرۆککۆمار یەکلا ناکەنەوە

  • ئایندەی گۆڕان لەبەردەم کۆنفرانس و کۆمسیۆندا

  • نهێنی گەڕانەوەی پارەی زۆری کارەبا بۆ هاوڵاتیان

سەرەکی