کەسوکاری ئەندامانی داعش
3   کاتژمێر پێش ئێستا 45 جار خوێنراوەتەوە

ئوستورالیا رێگە بە گەڕانەوەی چەند ئەندامێكی داعش بۆ وڵاتەكەی نادات

ناوەندی هەواڵ

لەكاتێكدا زۆرێك لە ئەندامان و پاشماوەكانی داعش بیانین و خەڵكی وڵاتانی دەرەوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستن، بەڵام هێشتا بەشێك لەو وڵاتانە ئامادەنین ئەو داعشانە وەربگرنەوە كە هەڵگری وڵاتینامەكانیانن.

لەناکاو گەشتەکە راگیرا

هەوڵێكی گەشتكردنی ژمارەیەك ئەندامی داعشی بە ڕەچەڵەك ئوستوراڵی لە سوریاوە بۆ ئوستورالیا لەناكاو لەلایەن حكومەتی ئوستورالیاوە راگیرا، ئەنتۆنی ئیلبانیز سەرۆكوەزیرانی ئوستورالیا دەڵێت ئەو كەسانە وەرناگرینەوە.

بڕیاربوو 34 ژن و منداڵی 11 خێزان، لە كەمپی رۆژی ڕۆژئاوای كوردستانەوە ببرێنەوە بۆ ئوستورالیا، ئەو ژن و منداڵانە ڕۆژی دووشەممە 16 ی شوباتی 2026 لە كەمپەكەوە بەرەو فڕۆكەخانەی دیمەشق بەڕێكەوتبوون، بۆ ئەوەی ئامادە بكرێن تا بنێردرێنە ئوستورالیا بە رێگەی فڕۆكە، بەڵام بەرپرسانی سوریا بەو كەسانەیان وتووە گەشتەكە ڕاگیراوە، دواتر ئەو 34 ژن و منداڵە گەڕانەوە بۆ كەمپەكە، چونكە بەوتەی دەسەڵاتدارانی سوریا "رێوشوێنەكان تەواو نەكراون".

هەر گەڕانەوەیەک بە یاسا توندەکانی ئوستورالیادا تێدەپەڕێت

لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ تۆڕی ABC ئوستورالی، سەرۆك وەزیرانی ئوستورالیا باس لەوەدەكات، هیچ هاوكارییەك ناكەن بۆ گەڕانەوەی ئەو كەسانەی چوونەتە دەرەوەی وڵاتەكە بۆ پشتیوانی داعش، دەشڵێت "هەر گەڕانەوەیەك پێویستە بە یاسا توندەكانی ئوستورالیادا تێپەڕێت".

كەمپی رۆژ تائێستا 2200 كەسی تێدایە كە زۆربەیان ئەندام و كەسوكاری چەكدارانی داعشن، لە 50 وڵاتی جیاوازەوە، منداڵەكانیان بەشێوەیەك پەروەردە كراون كە هەریەكەیان توندڕەوێكن.

هەرچەندە زۆرێك لەو كەسانەی لە كەمپی رۆژ و كەمپەكانی دیكەی رۆژئاوای كوردستان و سوریادان، راستەوخۆ لە تاوان تێوەنەگلاون،  بەڵام بەشێوەیەك پەروەردەكراون كە هیچ وڵاتێك ئەو مەترسییە ناگرێتەخۆی.

شەمیمە بیگوم یەكێك بوو لەو ژنانەی لە ساڵی 2015 لەندەنی جێهێشت و لە توركیاوە روویكردە سوریا، لەوێش هاوسەرگیری لەگەڵا چەكدارێكی داعش كرد، بەڵام بەریتانیا وڵاتینامەكەی لێسەندەوە.

لە سوریا و رۆژئاوای كوردستان چەندین كەمپی ئەندامان و كەسوكاری چەكدارانی داعش هەن، كە پێشتر بەشێكی زۆریان لەلایەن هەسەدەوە پارێزگارییان لێدەكرا، كەمپی هۆل یەكێك بوو لە گەورەترین كەمپەكان، پرسی ئەو كەمپانەش لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی مشتومڕی دروستكردووە، بەوپێیەی ژن و منداڵیان تێدایە و زۆرێك لە وڵاتانی ئامادەنین وەریان بگرنەوە، بەوهۆیەوە لە دۆخێكی مرۆیی سەختدان و منداڵان لەسەر بیری توندڕەوی پەروەردە دەكرێن.

ئەو وڵاتانەی ئەندامەکانی داعشیان وەرگرتووەتەوە

بەوتەی بەرپرسانی ئەو كەمپانەن ساڵی رابردوو بەشێكی كەم لەو ئەندامانەی داعش و كەسوكاریان لەلایەن ئەڵمانیا و بەریتانیا و  فەڕەنسا وەرگیراونەتەوە، لە ساڵی 2022 ش سێ خێزانی ئوستورالی لەلایەن وڵاتەكەیانەوە وەرگیرانەوە، بەڵام ئەو هەوڵەی كۆتایی بۆ گێڕانەوەی 34 ئوستورالی دیكە بەهۆی ئەوەی هەوڵی تاكەكەسی بوون و لەلایەن حكومەتی  ئوستورالیاوە نەبووە شكستیهێناوە.

  • ئوستورالیا رێگە بە گەڕانەوەی چەند ئەندامێكی داعش بۆ وڵاتەكەی نادات

  • ئەو دوو مەترسییەی پێكەوە روبەڕووی عێراق دەبنەوە

  • یەکێتی و پارتی تا یەکلابوونەوەی کاندیدی شیعەکان، سەرۆککۆمار یەکلا ناکەنەوە

  • ئایندەی گۆڕان لەبەردەم کۆنفرانس و کۆمسیۆندا

  • نهێنی گەڕانەوەی پارەی زۆری کارەبا بۆ هاوڵاتیان

  • ستراتیژی هەسەدە و داواکارییەکانی مەزڵوم عەبدی بۆ ئایندەی کورد لە سوریا

  • 480 ڕۆژ بێ‌حکومەت: هاوکێشەی یەکێتی و پارتی لەنێوان دەنگۆی ڕێککەوتن و دۆخی ڕاستەقینەی سیاسیدا

  • هەڕەشەکەی هاکان فیدان ئاماژەی هێرشە بەرەو شەنگال یان قەندیل

  • کێ گەمارۆی سەر کۆبانێی داوە و بۆ ناتوانرێت هاوکاریەکان بگەیەنرێتە شارەکە

سەرەکی