4   کاتژمێر پێش ئێستا 29 جار خوێنراوەتەوە

لاریجانی هەڕەشە دەكات؛جگە لە رابەر چەند سەركردەی دیكە لە هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل لە ئێران كوژراون؟

ئیرادە میدیا

عەلی لاریجانی سكرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران، كە وەك جێگرەوەی عەلی خامنەیی دادەنرێت،پەیامێك دەداتە ئەمریكا و دەڵێت هەڵەیە ئەگەر پێی وابێت ئێران دەكەوێت.

عەلی لاریجانی، سكرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران، لە لێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا، تیشكی خستەسەر دوایین گۆڕانكارییە سیاسی و ئەمنییەكان و رایگەیاند، پیلانەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ تێكدانی سەقامگیری ئێران و دروستكردنی دووبەرەكی شكستی هێناوە.

لاریجانی وتی: ئەمریكاوئیسرائیل وایاندەزانی لە رێگەی وەشاندنی لێدانی قورس لە بەشە سەربازییەكان وكوژرانی سەركردە باڵاكان، دەتوانن ترس و تۆقاندن بڵاوبكەنەوە، ئەوان هیوایان وابووخەڵك بڕژێننە سەر شەقامەكان و سیستمەكە تووشی گۆڕانكاری بكەن، بەڵام گەلی ئێران بەوشیاری و یەكڕیزی خۆیان ئەو تەلیسمەیان شكاند كە بۆ پارچەپارچەكردنی ئێران داڕێژرابوو.

سكرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران رایگەیاند: لە ماوەی رابردوودا دوژمنان هەموو رێگەیەكیان تاقیكردەوە، لە سزای ئابوورییەوە تا دروستكردنی كێشەی بژێوی بۆ فشارخستنە سەر خەڵكو حكومەت، بەڵام خۆڕاگری گەلی ئێران هەموو هاوكێشەكانی گۆڕی.

دوژمنان لە فیتنەی ئەمدواییانەدا دەیانویست یەكڕیزی نیشتمانی كەم بكەنەوە، بەڵام ئامادەبوونی هەموو پلانەشەیتانییەكانی پووچەڵ كردەوە، تەنانەت بەرپرسانی ئەمریكاش دركیان بە بنبەستی سیاسەتەكانیانكردووە، وەك چۆن ویتكۆف ئاماژەی پێداوە، ترەمپ سەرسام بووە لەوەی سەرەڕای هەمووفشار و ئیمكاناتەكان، گەلی ئێران نە دەترسن و نە تەسلیم دەبن.

لاریجانی وا دەڵێت.لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا،لاریجانی باسی لە پێگەی ئایەتوڵڵا خامنەیی كرد وەك كەسایەتییەكی دەگمەن كە مێژوویەكی درێژی لە خەبات دژی ستەمكاری هەیە، چ لە سەردەمی رژێمی پێشوو و چ لە كاتی شەڕ و بەڕێوەبردنیوڵاتدا.

وتیشی: رێبەرایەتی هەمیشە بە دیدێكی ورد و دووركەوتنەوە لە ژیانی شاهانە،رێنوێنی خەڵكی كردووە، ئەمەش وای كردووە دوژمنان هەمیشە بە چاوێكی مەترسیدارەوە سەیری پێگەكەی بكەن.سكرتێری ئەنجوومەنی باڵای
ئاسایشی نیشتمانی ئێران لە كۆتایی قسەكانیدا وتی: كردەوەكانی ئەمریكا و رژێمیزایۆنیستی دڵی گەلی ئێرانی سوتاند، بەڵام دڵنیایان دەكەینەوە ئەم كارانە بێ وەڵام نامێننەوە، گەلی ئێران وەك چۆن لە مێژوودا بەرامبەر هێرشی مەغۆلەكان و ئاڵنگارییەگەورەكان وەستاوەتەوە، ئەم قۆناغە سەختەش بە سەربەرزی تێدەپەڕێنێت.

لە هێرشەكانی ئیسرائیلو ئەمریكا  ژمارەیەك سەركردە و لێپرسراویباڵای ئێران كوژراون       سوپای ئیسرائیل ئێوارەیرۆژی  شەممە  كوژرانی حەوت فەرماندەی باڵای سەربازی ئێرانی لەهێرشێكدا راگەیاند، لەو هێرشەدا دوو شوێنی كردە ئامانج كە فەرماندەكان لە تاران كۆببوونەوە.

كەناڵیسی بی ئێس نیوزیش  بە پشتبەستن بە سەرچاوەهەواڵگری و سەربازییەكان بڵاویكردەوە، نزیكەی 40 لێپرسراوی  ئێرانی لە هێرشە ئاسمانییەكانی ئەمریكا و ئیسرائیلداكوژراون.بەپێی ئەو هەواڵانەیكە لە میدیاكانی ئێرانەوە بڵاوكراونەتەوە، لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەكانی ئیسرائیل و ئەمریكا بۆ سەر ئێران، عەلی خامنەی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسرائیلامی ئێران لە تەمەنی87 ساڵیدا لەگەڵ كچ و زاوا و نەوەكەی كوژراون.

پرۆفایلی  عەلی خامنەیی -رێبەری باڵای ش
ۆڕشی ئیسلامی ئێران.

- لەدایكبووی 19ی نیسانی 1939ی مەشهەد بووە.

-خاوەنی سێ كوڕ و سێ كچە.

-لە تەمەنی 87 ساڵیدا لەلایەن ئیسرائی لە
وەكوژرا.

هەر بەپێی میدیاكان،عەلی شەمخانی راوێژكا
ری باڵای  خامنەیی ، لەتەمەنی 70 ساڵیدا لەلایەن ئەمریكا و ئیسرائیلەوە كوژراوە.

عەلی شەمخانی كێیە؟- راوێژكاری عەلی خامنەیی بووە.

- 29ی ئەیلولی 1955  لە ئەهواز لە دایك بووە.
-بە ڕەچەڵەك عەرەبە.-پیاوێكی سیاسی و سەرمایەدار و ئەندازیاربووە.

-لە تەمەنی 70 ساڵیدا لە هێرشێكی ئیسرائیلداكوژرا.

ئەوەش پشتڕاستكراوەتەوە  محەممەد پاكپوور  فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران كە ماوەی كەمتربلە ساڵێكە لەو پۆستەدایە ، لە هێرشەكاندا كراوەتە ئامانج.

محەمەد پاكپوور كێیە؟

- فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران.

-لە ساڵی 1961 لە ئەراك لە ئێران لەدایك بووە.

- لەشەڕی ئێران و عێراقدا ئەندامی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و فەرماندەییی یەكەی زرێپۆشی پاسەوانی بووە.

- لە تەمەنی 65 ساڵیدا لە هێرشێكی ئیسرائیل وئەمریكادا كرایە ئامانج.

هەر لە هێرشەكاندا عەزیزنەسیر زادە  وەزیری بەرگری ئێران كە ماوەیزیاتر لە دوو ساڵە لەو پۆستەدایە كراوەتە ئامانج.

عەزیز نەسیر زادە كێیە؟

- لەساڵی 1964 لە میراج لە دایك بووە

- ساڵانی 2021 تا 2024 جێگری سەرۆك ئەركانی هێزەچەكدارەكانیكۆماری ئیسلامی ئێران بووە.

-لە ساڵی 2024 پۆستی   وەزیری بەرگری ئێرانی وەرگرتووە.

-لە تەمەنی 62 ساڵیدا لەهێرشی ئەمریكا و ئیسرائیل كرایە ئامانج.

سەلاح ئەسەدی كە وەك لێپرسراوی ئیدارەی ئیتلاعات لە فەرماندەیی فریاكەوتنی سەربازیدا كاری كردووە، بە تۆمەتیپلاندانان بۆ لە ناوبردنی ئیسرائیل كراوەتە ئامانج.

پرۆفایلی سەلاح ئەسەدی 

- لێپرسراوی ئیدارەی ئیتلاعات لە فەرماندەیی فریاكەوتنی سەربازیدا كاری كردووە

- ئەفسەری باڵای هەواڵگری لە ئەركانی باڵای هێزەچەكدارەكانی ئێران بووە

- سوپای ئیسرائیل بانگەشەی ئەوە دەكات، ئەسەدیبەشداریی لەداڕشتنی ستراتیژی ئێران"بەرامبەر بە ئیسرائیل و ئەمریكا كردووە.

-بە شێوەیەكی بەرفراوان دەستی لە پلانی لەناوبردنیئیسرائیل دا هەبووە.

هاوكات هەر لە هێرشەكاندامحەممەد شیرازی كە یەكێكە لە كاریگەرترین كەسایەتییە سەربازییەكانی  ئێران،كراوەتە ئامانج

محەممەد شیرازی كێیە؟

- لە ساڵی 1989ەوە وەك بەرپرسی فەرمانگەی سەربازیعەلی خامنەیی
دانراوە، و هەمیشە لەگەڵیدا ئامادەیە.

-  وەك لینكێك لە نێوان خامنەیی و هەموو هێزەچەكدارەكانی ئێران (سوپا، سوپای پاسداران، و پۆلیس) كار دەكات.

-هەموو بڕیارە گرنگەكان، پلەبەرزكردنەوەی فەرماندەكان،و ستراتیژییە سەربازییەكان بە فلتەری ئەودا تێدەپەڕن پێش ئەوەی بگەنە دەستی خامنەیی.

- یەكێك بوو لە متمانەترین كەسەكان لای عەلیخامنەیی.

* بەهۆی پێگەی بەرزی لەناو سیستەمی سەربازی وئەمنیی ئێراندا، ناوی لە لیستی سزاكانی ئەمریكا و یەكێتی ئەوروپادا هەیە.

میدیاكانی ئێران ئەوەشیانئاشكرا كردووە هەر لە هێرشەكانی رۆژی 28 ی ش
وباتی 2026 ی ئیسرائیل و ئەمریكا بۆ سەرئێران، حسێن جەبەل عاملی  فەرمادەی پیشەسازیدەریایی ئێران كراوەتە ئامانج و كوژراوە.

پرۆفایلی حسێن جەبەلعاملی 

-سەرۆكی ڕێكخراوی سپەند(ئەم ڕێكخراوە یەكەیەكی زۆر هەستیارە لە وەزارەتی بەرگریی ئێران)

-ئیشی ئەم ڕێكخراوە توێژینەوەی زانستییە لەبوارە پێشكەوتووەكانی بەرگری، لەوانە تەكنەلۆژیای ئەتۆمی، چەكی كیمیایی و بایۆلۆژی،و درۆنەكان.

- زانایەكی باڵای سەربازی و ئەمنییە

-  یەكێك لە مێشكە ستراتیژییەكانی پشت پەرەپێدانیچەك و تەكنەلۆژیای بەرگریی
ئێرانرەزا موزەفەری نیا كەیەكێكە لە گرنگترین پیاوە زانستی و سەربازییەكانی وەزارەتی بەرگریی ئێران، لە هێرشەكانداكراوەتە ئامانج

رەزا موزەفەری نیا كێیە؟

-ناوی بە تووندی بەستراوەتەوە بە پیشەسازییموشەكی و ئەتۆمیی ئێرانەوە.-بۆ ماوەیەكی زۆر جێگری وەزیری بەرگریی ئێرانبووە بۆ كاروباری پیشەسازی و توێژینە
وە.

-ئەو بە یەكێك لە تەلارسازەكان یان ئەندازیارەسەرەكییەكانی پرۆگرامی موشەكیی ئێران دادەنرێت و ڕۆڵێكی باڵای هەبووە لە گەشەپێدانیموشەكە بالیستییەكاندا.

- ناوی موزەفەری نیا لە زۆربەی لیستە هەواڵگرییەكانیئیسرائیل و ئەمریكادایە وەك كەسا
یەتییەكی مەترسیدار كە دەبێت چاودێری بكرێت.بەهۆی رۆڵی لە پەرەپێدانیچەكی پێشكەوتوو، ناوی لە لیستی سزاكانی ئەمریكادایە.

  • لاریجانی هەڕەشە دەكات؛جگە لە رابەر چەند سەركردەی دیكە لە هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل لە ئێران كوژراون؟

  • ئێران بۆ ئەمریکاو ئیسرائیل:ڕێگایەکتان دەستپێکرد کۆتایییەکەی بەدەستتان نابێت

  • بۆچی شەڕ لەنێوان پاكستان و ئەفغانستان سەریهەڵدا؟

  • رۆژنامەیەكی ئەمریكی داواكانی وڵاتەكەی لە ئێران ئاشكرادەكات

  • رۆژنامەیەكی ئەمریكی داواكانی وڵاتەكەی لە ئێران ئاشكرادەكات

  • ئــۆجەلان:بەبێ کورد تورک نابێت و بەبێ تورکیش کورد نابێت

  • لە خولی سێیەمی گفتوگۆكانی ئێران و ئەمریكا لە جنێف چی روویدا؟

  • "کەس ڕووخسەتی لە باوک و باپیری تاجداری ئەو وەرنەگرتووە"

  • سەرەڕای هەڕەشەی ترەمپ پێنج هۆكار رێگرە لە دووبارەكردنەوەی سیناریۆی ڤەنزوێلا لە ئێران

سەرەکی