2   کاتژمێر پێش ئێستا 103 جار خوێنراوەتەوە

بۆچی شەڕ لەنێوان پاكستان و ئەفغانستان سەریهەڵدا؟

ئیرادە میدیا

ئەفغانی و پاكستانییەكان جارێكی تر دەستیان بە شەڕ كردەوە، شەهباز شەریف سەرۆكوەزیرانی پاكستان دەڵێت سوپای وڵاتەكەی توانای لەناوبردنی هەر دەستدرێژیكارێكی هەیە.

سەرۆكوەزیرانی پاكستان لە تۆڕی ئێكس نوسیویەتی: سوپای وڵاتەكەمان توانای تەواوەتی هەیە بۆ تێكشكاندن و سوتاندنی هەر چاوتێبڕینێكی دوژمنكارانە.

پێشتریش خواجە ئاسف وەزیری بەرگریی پاكستان جەنگێكی كراوەی دژ بە حكومەتی ئەفغانستان راگەیاند كە تاڵیبان سەرۆكایەتی دەكات، ئەوەش دوای چەند پێكدادانێكی سەر سنور لەنێوان هەردوولا.

ئاسف وتی تەواو ئیتر كۆتایی بە دانبەخۆداگرتنمان هات، ئێستا شەڕێكی كراوەیە لەنێوان ئێمە و ئێوە.

وەزیرەكەی پاكستان هەر بەوە نەوەستا، ئەفغانستانی بەسەرچاوەی هەناردەكردنی تیرۆر لە ناوچەكە ناوبرد.

خواجە ئاسف وتیشی تاڵیبان ئەفغانستانی كردووە بە ژێردەستەی هیندستان.

وەزیرەكەی پاكستان ئەو چاكەیەشی بیرهێنایەوە كە بەرامبەر ئەفغانیەكان كردوویانە و وتی وڵاتەكەمان ملیۆنان ئەفغانی بۆ چەند دەیەیەك جێكردەوە و رۆڵێكی ئەرێنی بینی.

ئەم شەڕەی نێوان ئەفغانستان و پاكستان رۆژی هەینی سەریهەڵدایەوە، دوای ئەوەی پاكستان چەند هێرشێكی ئاسمانی ئەنجامدا.

پێشتر زەبیحوڵا موجاهید وتەبێژی حكومەتی تاڵیبان رایگەیاند پاكستان هێرشی ئاسمانی كردووەتە سەر كابوڵ و قەندەهار و چەند ویلایەتێكی تر، لە تۆڵەی ئەوەشدا چەند هێرشێكیان بۆسەر پێگەكانی پاكستان بە ئاڕاستەی قەندەهار و هێلمەند ئەنجامدا.

وەزارەتی بەرگریی ئەفغانستانیش رۆژی پێنجشەممەی رابردوو كوژرانی 55 سەربازیی پاكستان و بەدیلگیرانی ژمارەیەكیانی راگەیاند، لەگەڵ كوژرانی هەشت سەربازی ئەفغانستان.

با بزانین هۆكاری شەڕەكە چییە، لەم چەند مانگەی دواییدا و بە دیاریكراوی لە تشرینی یەكەمی رابردوو، پاكستان سنورەكانی بەڕووی ئەفغانستاندا داخست، بەهۆیەوە پێكدادان روویدا و زیاتر لە 70 كەس لە هەردوولا كوژران، چەند نێوەندگیرییەكیش كە توركیا و قەتەر ئەنجامیاندا شكستیهێنا.

ئیسلام ئاباد، كابوڵ بەوە تۆمەتبار دەكات كە رێوشوێن دژ بە گروپە چەكدارەكان ناگرێتەبەر كە لە ئەفغانستانەوە هێرش دژ بە پاكستان ئەنجام دەدەن، ئەمەش لەلایەن تاڵیبانەوە رەتدەكرێتەوە.

  • بۆچی شەڕ لەنێوان پاكستان و ئەفغانستان سەریهەڵدا؟

  • رۆژنامەیەكی ئەمریكی داواكانی وڵاتەكەی لە ئێران ئاشكرادەكات

  • رۆژنامەیەكی ئەمریكی داواكانی وڵاتەكەی لە ئێران ئاشكرادەكات

  • ئــۆجەلان:بەبێ کورد تورک نابێت و بەبێ تورکیش کورد نابێت

  • لە خولی سێیەمی گفتوگۆكانی ئێران و ئەمریكا لە جنێف چی روویدا؟

  • "کەس ڕووخسەتی لە باوک و باپیری تاجداری ئەو وەرنەگرتووە"

  • سەرەڕای هەڕەشەی ترەمپ پێنج هۆكار رێگرە لە دووبارەكردنەوەی سیناریۆی ڤەنزوێلا لە ئێران

  • بۆردوومان و جموجۆڵی سەربازی نوێی تورکیا، پڕۆسەی ئاشتی نێوان تورکیا و پەکەکە بنکۆڵ دەکات

  • هاوسەرۆكی دەم پارتی: راپۆرتەكەی كۆمسیۆن پرسی كوردی خستۆتە چوارچێوەی تیرۆرەوە

سەرەکی