3 کاتژمێر پێش ئێستا
67 جار خوێنراوەتەوە
سێگۆشەی بەرتەسك؛ سێ نۆكەندی گرنگی جیهان
ناوەندی هەواڵ
لە جوگرافیای جیهان بریتین لە كۆمەڵێك خاڵی تەسك، بەڵام هەردوو لایەنی ئابووری و سیاسەت كۆنترۆڵ دەكەن.
ئەمانە تەنیا ڕێڕەوی ئاوی نین ئەوان خوێنبەرن، وزە و كاڵا و خۆراك و كەرەستەی خاو پێیاندا تێپەڕ دەبن و ژیانی ملیارەها كەس دەپارێزن.
سێ ڕێڕەوی ئاوین كۆنتڕۆڵی هاوسەنگی ئابووری جیهان دەكەن، هەر شڵەژان و ناكۆكیەك لەم ڕێڕەوانەدا تەنها كاردانەوەی لەسەر ئاستی هەرێمی نییە، بەڵكو ڕاستەوخۆ بەرەو قەیرانێكی جیهانی دەڕوات.

كاتێك ڕێڕەوی كەشتیوانی لە گەرووی هورمز و بابولمەندەب، یان نۆكەندی سوێس دەكەوێتە مەترسییەوە، مەترسییەكە تەنها ئابووری نییە بەڵكو ستراتیژیش دەبێت، نزیكەی 12% بۆ 15%ی كۆی بازرگانی نێودەوڵەتی، نزیكەی 20% بۆ 25%ی ئەو نەوتەی لە ڕێگەی دەریاوە دەگۆازرێتەوە پێیاندا تێدەپەڕێت.
داخستنی هەر یەكێك لەم ڕێڕەوە ئاویانەدا دەستبەجێ دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تێچووی كەشتیوانی.

بەرزبوونەوەی نرخی وزە و پچڕانی زنجیرەكانی دابینكردنی جیهانی، ئەم سێ ڕێرەوە ئاوییە بەنزیكەیی دەكەونە یەك ناوچەی جوگرافی، لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستەوە تا كەنداوی فارس و زەریای هیند درێژدەبنەوە، ئەمەش وایكردووە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ببێتە یەكێك لە گرنگترین ناوەندە جیۆسیاسیەكانی جیهان.
12 گەرووی بەناوبانگ و گرنگی جیهان
*گەرووی هورمز؛ كەنداوی عەرەبی بە كەنداوی عوممان دەبەستێتەوە و گرنگترین رێرەوی گواستنەوەی وزەیە لە جیهان
*گەرووی بابولمەندەب؛ دەریای سوریا بە كەنداوی عەدەن و زەریای هیندییەوە دەبەستێتەوە

*گەرووی مەلقا؛ زەریای هیندی بە زەریای هێمن دەبەستێتەوە و قەرەباڵغترین رێڕەوی ئاوییە
*گەرووی جەبەل تارق؛ دەریای سپی ناوەڕاست بە زەریای ئەتڵەسی دەبەستێتەوە
*گەرووی بۆسفۆر؛ دەریای ڕەش و دەریای مەڕمەڕەی توركیا پێكەوە دەبەستێتەوە
*گەرووی دەردەنیل؛ دەریای مەڕمەڕە بە دەریای ئیجەوە دەبەستێتەوە
*گەرووی بیرنگ؛ دەكەوێتە نێوان ئەمریكا و روسیا لەنزیك ئالاسكا و زەریای بەستووی باكور بە زەریای هێمن دەبەستێتەوە
*گەرووی مۆزەمبیق؛ دەكەوێتە نێوان ئەفریقا و دوورگەی مەدەغەشقەر و یەكێك لە گەرووە درێژەكان
*گەرووی ماجەلان؛ زەریای ئەتڵەسی و هێن لە باشوری ئەمریكا پێكەوە دەبەستێتەوە
*گەرووی دۆڤەر؛دەریای باكور بە كەناڵی ئینگلیز دەبەستێتەوە لەنێوان بەریتانیا و فەڕەنسادایە
*گەرووی سەقەلیە؛دەكەوێتە نێوان تونس و دوورگەی سەقەلیەی ئیتاڵیا لە دەریای ناوەڕاست
*گەرووی تایوان؛ دەریای باشوری چین و دەریای رۆژهەڵاتی چین پێكەوە دەبەستێتەوە.

-
گرەوی ئیسرائیل لەسەر یاخیبوونی ناوخۆیی ئێران
|
-
ئیدارەی ترەمپ شەش خاڵ بۆ رێككەوتن لەگەڵ ئێران تاوتوێ دەكات
|
-
راپۆرتی رۆژنامەكانی توركیا: ئەندامانی پەكەكە بە چوار پۆلێن تێكەڵ بە كۆمەڵگە دەكرێن
|
-
سێگۆشەی بەرتەسك؛ سێ نۆكەندی گرنگی جیهان
|
-
بە بۆردومانەكانی؛ ئیسرائیل دەیەوێت سوریا لە جەنگی ئێران تێوەبگلێنێت؟
|
-
هەوڵی بە ئامانجگرتنی دیگۆ گارسیا چی توانایەكی شاراوەی ئێرانی دەرخست؟
|
-
زۆربەیان ئەمنیی و سەربازین؛ لە 18 رۆژی جەنگدا زیاتر لە 5000 هەزار كەس لە ئێران كوژراون
|
-
سود و زیانەکانی جەنگ بۆ وڵاتان
|
-
بوون و پێگەی كورد بە یاسا بپارێزرێت
|
|
|
|