2   کاتژمێر پێش ئێستا 53 جار خوێنراوەتەوە

كێڵگەی نەوت و بەندەر و كارگەكان؛ زیانەكانی پێنج هەفتە جەنگی ئێران لەگەڵ ئەمریكا و ئیسرائیل

ناوەندی هەواڵ

دوای تێپەڕبوونی پێنج هەفتە بەسەر هەڵگیرسانی جەنگی ئێراندا. دەیان پاڵاوگە، كێڵگەی نەوت، دامەزراوەی گاز، بەندەر و ژێرخانەكانی دیكەی وزە بەهۆی هێرشە موشەكی و درۆنییەكانەوە زیانیان بەركەوتووە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا هەڕەشەی بەرپاكردنی “دۆزەخ”ی لە ئێران كرد لەرێگەی بە ئامانجگرتنی وێستگەكانی كارەبا و دامەزراوەكانی دیكە ئەگەر گەرووی هورمز نەكرێتەوە. بەڵام تاران ئەم داواكارییانەی ڕەتكردەوە و بەردەوام بوو لە هێرشەكانی لە ناوچەكەدا.

ڕێكخراوی ڕوونبیین دەقی راپۆرتێكی پێگەی بلومبێرگی بڵاوكردووەتەوە

ڕێكخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەكانی نەوت دەقی راپۆرتێكی پێگەی بلومبێرگی بڵاوكردووەتەوە، كە باس لە دیارترین ئەو دامەزراوانەی وزە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات كە بەر هێرشەكان كەوتوون یان بەهۆی ململانێكانەوە پەكیان كەوتووە و بەشێكیان دواتر كەوتوونەتەوە كار.

پاڵاوگەكانی نەوت زۆرترین زیانیان بەركەوت، لە پێنجی نیسان، چەندین ئاگركەوتنەوە لە یەكێك لە گەورەترین پاڵاوگەكانی جیهان كە پاڵاوگەی روەیسە لە ئیمارات كەوتەوە، ڕەئس تەنورە لە سعودیە یەكێكی ترە لەو پاڵاوگانە، كە بە شێوەیەكی كاتی كارەكانی ڕاگیرا.

لە 19ی ئازاردا درۆنێك كەوتە ناو پاڵاوگەی سامرێف لە سعودیە  كە كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل خاوەندارێتی نیوەی دەكات.

پاڵاوگەی بابكۆ ئینێرجیز، لە بەحرەین، لە هێرشێكدا زیانی بەركەوت، هەر لە بەحرەین  كۆمپانیای كەنداو بۆ پیشەسازی پێترۆكیمیاوی، لە پێنجی نیسان بەهۆی هێرشی درۆنییەوە ئاگری گرت.

كۆمپانیای نەوتی نیشتمانی كوەیت و كۆمپانیای پیشەسازییە پێترۆكیمیاوییەكانیش بەهۆی هێرشە درۆنیەكانەوە زیانێكی زۆریان بەركەوت،

 بەندەری ئەحمەدی، كوەیتیش ئامانجێكی تری هێرشەكان بوو كە لە سێی نیسان ڕوویدا.بەندەری عەبدوڵا لە كوەیت، لە 19ی ئازار، هێرشی كرایەسەر.

پاڵاوگەی لاناز لە هەولێر،  دوای ئاگركەوتنەوەیەك بەهۆی هێرشی درۆنییەوە كارەكان تێیدا ڕاگیرا.

بەهەمانشێوەی دامەزراوە نەوتییەكان، چەند دامەزراوەیەكی گاز لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهۆی هێرشە درۆنیی و موشەكیەكان زیانیان بەركەوت، لەوانەش ڕەئس لەفان، لە قەتەر و حەبشان لە ئیمارات.

ئیسرائیل لە 18ی ئازاردا هێرشی كردە سەر دامەزراوەكانی پارسی باشوور لە ئێران كە كێڵگەیەكی گەورەی گازە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

كێڵگەی شا لە ئیمارات كە ئەویش یەكێكە لە كێڵگە زەبەلاحەكان، بەهۆی هێرشێكی درۆنی ئێران لە 16ی ئازاردا ئاگری گرت، دوورگەی داس بۆ گازی سروشتی شل لە ئیمارات، ئامانجێكی تری هێرشەكان بوو.

كێڵگە نەوتییەكانیش بێبەش نەبوون لە هێرشە درۆنیی و موشەكیەكان

كێڵگە نەوتییەكانیش بێبەش نەبوون لە هێرشە درۆنیی و موشەكیەكان، كێڵگەی مەجنون لە باشوری عێراق روبەڕووی هێرش بوەوە بەبێ ئەوەی وردەكاری زیانەكان بخرێتەڕوو.

كێڵگەی شەیبە لە سعودیە كە توانای بەرهەمهێنانی یەك ملیۆن بەرمیل نەوتی لە ڕۆژێكدا هەیە، بە درۆن كرایە ئامانج.

مەترسیدارترین هێرشەكان بۆسەر دامەزراوە ئەتۆمییەكان بوون

مەترسیدارترین هێرشەكان بۆسەر دامەزراوە ئەتۆمییەكان بوون، لەوانەش بوشەهری ئێران، بەوتەی ئاژانسی فارس لە 27ی ئازاردا تەنێكی تەقەمەنی لە ناو سنووری وێستگەكە كەوتووەتە خوارەوە، لەكاتێكدا پێشتریش ئەم دامەزراوەیە ڕووبەڕووی هێرش بووەتەوە.

جەنگ گەیشتە ئەو رادەیەی كارگەكانی ئەلەمنیۆمیش بگرێتەوە، لەوانەش ئەل تەویلە لە ئیمارات، ئەلبا لە بەحرەین، موبارەكە لە ئێران.

بەهەمانشێوە بەندەرەكانیش روبەڕووی هێرشی موشەكی و درۆنیی بوونەوە، لەوانەش یەنبوع لە سعودیە، بەندەری فوجەیرە لە ئیمارات. هەر لە ئیمارات، بەندەری جەبەل عەلی و خۆرفەكان بەر هێرشی موشەكی كەوتن.

عوممان كە چەندین هەفتە رۆڵی نێوبژیوانكاری بینی بێبەش نەبوو لە پریشكی ئەم جەنگە

عوممان كە چەندین هەفتە رۆڵی نێوبژیوانكاری بینی لەنێوان ئەمریكا و ئێران، بێبەش نەبوو لە پریشكی ئەم جەنگە، بەندەری سەحار بە درۆن كرایە ئامانج،بەهەمانشێوە بەندەری فەحل لە عوممان لە 12 ی ئازاردا كرایە ئامانج كە نەوتی خاوی لێوە هەناردە دەكرێت.

ئەو بەندەرانەی تریش كە هێرشیان كراوەتەسەر، سەلالە لە عوممان، خەلیفە بن سەلمان لە بەحرەین،شەهید حەقانی لە ئێران كە دەكەوێتە بەندەر عەباس، یەكی نیسان لەلایەن ئەمریكا و ئیسرائیلەوە هێرشی كرایەسەر.

  

 

 

  • هێرشی گروپەكان بۆسەر هەرێم و ناوەندەكانی ئەمریكا چڕبوونەتەوە

  • كێڵگەی نەوت و بەندەر و كارگەكان؛ زیانەكانی پێنج هەفتە جەنگی ئێران لەگەڵ ئەمریكا و ئیسرائیل

  • ئێران وەڵامی هەڕەشەكانی ترەمپ دەداتەوە و ئاگربەست رەتدەكاتەوە

  • کوردستان لاپەڕەی وشکەساڵی دادەخات؛22 بەنداو توانای خۆیان تێدەپەڕێنن

  • هەلی كۆتایی ئەمریكا بۆ ڕاگرتنی جەنگ؛ چاوەكان لەسەر ئێرانن

  • وتەكانی ترەمپ؛ هێرشەكانی ئێرانی بۆسەر هەرێمی كوردستان و حزبەكانی رۆژهەڵات زیاتر كرد

  • بەشداربووە لە ڕفاندنی ئێزدیەكان؛ عێراق ئەندامێكی داعش لە سێدارە دەدات

  • چۆن دووەم ئەندامی تیمی فڕۆكە ئێف 15 ەكەی ئەمریكا ڕزگاركرا؟

  • ئۆجەلان لە دەوڵەتەوە بۆ کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی و پاشان ئینتیگراسیۆن

سەرەکی