4   کاتژمێر پێش ئێستا 63 جار خوێنراوەتەوە

بەشداربووە لە ڕفاندنی ئێزدیەكان؛ عێراق ئەندامێكی داعش لە سێدارە دەدات

نەتەوەیەكگرتووەكان پێشبینی دەكات داعش 200 گۆڕی بە كۆمەڵی لەپاش خۆی لە عێراق جێهێشتووە

ناوەندی هەواڵ

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕایگەیاند، دادگای تاوانەكانی كەرخ حوكمی لەسێدارەدانی بۆ تاوانبارێك دەركردووە كە ئەندامی داعش بووە، تێوەگلاوە لە كردەوەی تیرۆریستی دژ بە هێزە ئەمنیەكان و هاوڵاتیان.

بەپێی ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، ئەو تیرۆریستە، بەشداربووە لە كۆمەڵێك تاوانی ترسناكدا لە قەزای شنگال كە زۆرینەیان ئێزدین و داعش لە ساڵی 2014 لەگەڵ موسڵ و چەند ناوچەیەكی تر داگیری كردن.

چەندین تاوانی جۆراوجۆری ئەنجامداوە

وەك ڕاگەیەندراوەكە ئاماژەی پێداوە، ئەو تیرۆریستە تاوانی رفاندنی ئێزدیەكان و دەستدرێژی سێكسی و كوشتنی پیاوانی ئەنجامداوە، لەگەڵ ئەوەشدا چەندین كردەوەی تیرۆریستی بۆ تێكدانی ئاسایشی وڵات ئەنجامداوە، جگە لەوەی ترسی لەنێو هاوڵاتیاندا بڵاوكردووەتەوە.

بەهۆی ئەو تاوانانەوە، تاوانبارە داعشەكە، بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ژمارە 13 ی ساڵی 2005، لەگەڵ یاسای ڕزگاربووانی ئێزدی ژمارە هەشتی ساڵی 2021، سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە.

داعش، لە ئابی 2014 هێرشێكی فراوانی كردە سەر قەزای شنگال

ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش، لە ئابی 2014 هێرشێكی فراوانی كردە سەر قەزای شنگالی زۆرینە ئێزدی، پاشئەوەی موسڵ و سێیەكی عێراقی داگیركرد، تاوانی جۆراوجۆری دژ بە ئێزدیەان ئەنجامدا، لەوانەش كۆمەڵكوژی و ڕفاندنی ژنان و كچانی ئێزدی كە تائێستاش بەشێكیان بێسەروشوێنن، تا سەرئەنجام شەڕڤانان و پێشمەرگە لە تشرینی دووەمی 2015 توانییان داعش لەو قەزایە و پاشانیش لە 2017 توانییان داعش لە موسڵ دەرپەڕێنن.

بەپێی راپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، داعش هەزاران ئێزدی كوشتووە و بێسەروشوێن كردووە، تائێستاش زیاتر لە 2600 ئێزدی كە زۆرینەیان ژن و كچن بێسەروشوێنن.

نەتەوەیەكگرتووەكان: داعش 200 گۆڕی بە كۆمەڵی لەپاش خۆی لە عێراق جێهێشتووە

تائێستا دەسەڵاتدارانی عێراق 93 گۆڕی بە كۆمەڵی ئێزدیەكانیان ئاشكراكردووە، بەڵام تەنها 32 یان هەڵدراونەتەوە.

بەپێی داتا فەرمییەكان، لە كۆی هەزاران قوربانی، تائێستا تەرمی تەنها 700 قوربانی دەرهێنراوەتەوە، جگە لەوەی ناسنامەی تەنها 243 قوربانی دیاریكراوە و گەڕێنراونەتەوە بۆ زێدی خۆیان، لەكاتێكدا نەتەوەیەكگرتووەكان پێشبینی دەكات داعش 200 گۆڕی بە كۆمەڵی لەپاش خۆی لە عێراق جێهێشتووە و نزیكەی 12 هەزار تەرمیان تێدایە.

  • بەشداربووە لە ڕفاندنی ئێزدیەكان؛ عێراق ئەندامێكی داعش لە سێدارە دەدات

  • چۆن دووەم ئەندامی تیمی فڕۆكە ئێف 15 ەكەی ئەمریكا ڕزگاركرا؟

  • ئۆجەلان لە دەوڵەتەوە بۆ کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی و پاشان ئینتیگراسیۆن

  • ئاڵۆزی و هەڕەشە؛ ئێران بۆ سەردەمی بەردین و گورزی تێكشكێنەر بۆ ئەمریكا

  • جێگرەوەی وشكانی؛ نەوتی عێراق لە كاریگەری هورمز ڕزگار دەكات؟

  • هێرشەكان بۆسەر هەرێمی كوردستان چڕبوونەتەوە؛ كۆگایەكی رۆنی بەریتانی ئامانجی ئەم بەیانییەی درۆنێك بوو

  • كاریگەری و هۆشدارییەكان؛ بەڵگەكان پشت پەردەی رفاندنی رۆژنامەنوسە ئەمریكیەكە ئاشكرادەكەن

  • کۆڕەو ترس بوو لە مردن یان عەشق بۆ ئازادی؟

  • حەوت گرێ پێكهێنانی حكومەت ئاڵۆز دەكەن؛ كێبڕكێی زۆرینە و سێیەكی پەكخەر

سەرەکی