11 کاتژمێر پێش ئێستا
124 جار خوێنراوەتەوە
کوردستان لاپەڕەی وشکەساڵی دادەخات؛22 بەنداو توانای خۆیان تێدەپەڕێنن
ناوەندی هەواڵ
هەرێمی کوردستان لاپەڕەی وشکەساڵی داخست، 22 بەنداو توانای گلدانەوەی ئاویان تێپەڕاندووە و کۆگای ئاوی هەرێمی کوردستانیش نزیکەی 7 ملیار مەتر سێجایە.
دووکان و دەربەندیخان بەرەو ئەوە دەچن کۆتایی ئەم مانگە سەرڕێژ ببن، بیر و کانیاوەکانیش پڕبوون لە ئاو و ژیاونەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان، کۆی گشتی ئاوی کۆبوەوەی بەنداوەکانی ڕاگەیاند کە نزیکەی حەوت ملیار مەتر سێجایە، هەروەها 22 بەنداویش لەکۆی 25 بەنداو توانای خۆیان بۆ کۆگاکردنی ئاو تێپەڕاندووە، تەنها سێ بەنداو ماون کە سەرڕێژ بن ئەوانیش بەنداوەکانی دووکان، دەربەندیخان و گۆمەسپانن.
بە وتەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەنداوەکان، پلانی خەزنکردنی ئاو بەپێی پرۆسەیەکی زانستیی بەڕێوەدەچێت، بەشێوەیەک پێداویستی هاوڵاتیان و کشتوکاڵ و وزەی کارۆئاوی دابین کردووە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، پێشبینی دەکات شەپۆلی باران بارین لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان لە 48 کاتژمێری داهاتوودا بەردەوام دەبێت، لەگەڵ دابەزینی پلەبەندی پلەکانی گەرما.

22 بەنداو پڕبوون
مەریوان محەمەد پسپۆڕی ئاو دەڵێت "بەنداوی دووکان ئێستا 4 ملیار و 500 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی تێدایە، ئەمەش 65٪ ی توانای کۆگاکردنیەتی، رۆژانەش 30 سانتیمەتر ئاستی ئاوەکەی بەرزدەبێتەوە، ئاوی کۆگاکراوی دەربەندیخانیش 2 ملیار و 350 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی تێپەڕاندووە ئەمەش 92٪ ی توانای خەزنکردنیەتی، لە ئەگەری بەردەوامی دابارین ئەم بەنداوەش پڕدەبێت.
وتیشی: بەنداوی دهۆک کە سێیەم بەنداوی گەورەی هەرێمی کوردستانە، گەیشتووەتە توانای تەواوی خەزنکردنی ئاوی، بەپیێ کەشناسی وسەرچاوەکانی ئاوی تورکیاش بەنداوەکانی دووکان و دەربەندیخان تا کۆتایی ئەم مانگە سەرڕێژ دەبن.
باس لەوەشدەکات، هەرێمی کوردستان و عێراق، هەماهەنگییان کردووە بۆ گرەنتیکردنی سودوەرگرتن لەو وزە ئاوییە بۆ وەزری هاوین و ساڵی داهاتووش، لە ئەگەرێکدا ئەگەر باران بارین کەمتر بوو لەمساڵ.

بەنداوی دووکان و دەربەندیخان یەکەم و دووەم گەورەترین بەنداوی هەرێمی کوردستانن، بەنداوی دووکان لە ساڵی 1959 لەلایەن کۆمپانیایەکی بەریتانی دروستکراوە کە ئەوکات یەکەم بەنداو بووە لەسەر ئاستی عێراق، بەنداوی دەربەندیخانیش لە ساڵی 1961 لە لایەن کۆمپانیایەکی ئەمریکییەوە دروستکراوە.

بووژانەوەی بەنداوەکانی عێراق
لەسەر ئاستی عێراق، بەنداوە سەرەکییەکانی عێراق گەیشتوونەتە ئاستی گەشبینی لە گلدانەوەی ئاو، لەگەڵ بەردەوامیی باران بارین، لە ناوچەکانی باکوری هەرێمی کوردستانیش هێشتا بەفر بارین بەردەوامە، ئەمەش وادەکات ئاستی ئاو زیاتر بەرزبێتەوە و ترسی وشکەساڵی نەمێنێت.
باران بارین لە عێراق و هەرێمی کوردستان، تەنها بەنداوەکانیان نەبووژاندووەتەوە، بەڵکو بوونەتە هۆی تەقینی سەرچاوەکانی ئاو و بوژانەوەی بیرەکانیش، لە کاتێکدا ساڵی رابردوو وشک ببوون، ئەمەش ئاماژەی ئەرێنین کە ساڵی داهاتووش ترسی وشکەساڵی نامێنێت.

-
کوردستان لاپەڕەی وشکەساڵی دادەخات؛22 بەنداو توانای خۆیان تێدەپەڕێنن
|
-
هەلی كۆتایی ئەمریكا بۆ ڕاگرتنی جەنگ؛ چاوەكان لەسەر ئێرانن
|
-
وتەكانی ترەمپ؛ هێرشەكانی ئێرانی بۆسەر هەرێمی كوردستان و حزبەكانی رۆژهەڵات زیاتر كرد
|
-
بەشداربووە لە ڕفاندنی ئێزدیەكان؛ عێراق ئەندامێكی داعش لە سێدارە دەدات
|
-
چۆن دووەم ئەندامی تیمی فڕۆكە ئێف 15 ەكەی ئەمریكا ڕزگاركرا؟
|
-
ئۆجەلان لە دەوڵەتەوە بۆ کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی و پاشان ئینتیگراسیۆن
|
-
ئاڵۆزی و هەڕەشە؛ ئێران بۆ سەردەمی بەردین و گورزی تێكشكێنەر بۆ ئەمریكا
|
-
جێگرەوەی وشكانی؛ نەوتی عێراق لە كاریگەری هورمز ڕزگار دەكات؟
|
-
هێرشەكان بۆسەر هەرێمی كوردستان چڕبوونەتەوە؛ كۆگایەكی رۆنی بەریتانی ئامانجی ئەم بەیانییەی درۆنێك بوو
|
|
|
|