3 کاتژمێر پێش ئێستا
90 جار خوێنراوەتەوە
چاوەكان لەسەر پاكستانن بۆ ئەوەی ئاوێك بە ئاگرەكەدا بكات؛ وەفدی ئێران و ئەمریكا دەچنە ئیسلام ئاباد
وەفدی ئێران و ئەمریكا دەچنە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاكستان، تا بەپێی ئەو رێككەوتنەی ئاگربەست دەست بە دانوستان بكەن كە بە دەستپێشخەری پاكستان كراوە.
هەڕەشە و دانوستان
باڵیۆزی ئێران لە پاكستان دەڵێت ئەمشەو وەفدەكەیان دەگاتە ئیسلام ئاباد بۆ دەستپێكردنی گفتوگۆكان، ئەوەش لەكاتێكدایە سەرۆكی ئەمریكا هەڕەشەی ئەوە دەكات ئەگەر ئێران پابەند نەبێت جارێكی تر هێرش دەكەنەوەسەری.

ئێران گومانی هەیە
رەزا ئەمیری موقەدەم، باڵیۆزی ئێران لە پاكستان لە سەكۆی "ئێكس" نوسیویەتی: سەرەڕای گومانی رای گشتیی ئێران بە هۆی پێشێلكارییە دووبارەكانی ئاگربەست لەلایەن ئیسرائیل بۆ تێكدانی دەستپێشخەرییە دیپلۆماسییەكەی شەهباز شەریف، سەرۆكوەزیرانی پاكستان، ئەمشەو وەفدی ئێرانی دەگاتە ئیسلام ئاباد لەسەر بنەمای ئەو 10 خاڵەی ئێران پێشنیازی كردووە.

ترەمپ هەڕەشە دەكات
وتەكانی موقەدەم لەكاتێكدایە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە تروس سۆشیاڵ ڕایگەیاندووە: سەرجەم كەشتی و فڕۆكە و سەربازییەكانی ئەمریكا لەگەڵ تەقەمەنی و چەك و هەموو شتێكی گونجاو و پێویست، لە نزیك ئێران دەوروبەری بە جێگیر دەمێننەوە، تا پابەندبوونی تەواوی بەو رێككەوتنە راستەقینەیە.
ترەمپ وتیشی: رێككەوتنەكە لە مێژەوە مەرجێكی بۆ دانراوە، سەرەڕای پروپاگەندەی چەواشەكارییەكان، ئێران خاوەنی چەكی ئەتۆمی نابێت و گەرووی هورمز بە كراوەیی و پارێزراوی دەمێنێتەوە.

ئاگربەست لەكۆتا ساتەكاندا
شەوی سێشەممە، لەكاتێكدا مۆڵەتەكەی ترەمپ بەرەو تەواوبوون دەچوو كە بۆ رێككەوتن لەگەڵ ئێران داینابوو، ئاگربەستی دوو هەفتەیی لەنێوان ئێران و ئەمریكا ڕاگەیەندرا، كە بە دەستپێشخەری پاكستان بوو، هەرچەندە رێككەوتنەكە لە رۆژی چوارشەممە 8 ی نیسانەوە چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەڵام ئێران و ئیسرائیل یەكتر بە پێشێلكردنی تۆمەتبار دەكەن، ئیسرائیل ڕایگەیاندووە كە رێككەوتنەكە لوبنان ناگرێتەوە، لەكاتێكدا بەپێی خاڵەكانی رێككەوتنەكە و بەوتەی سەرۆكوەزیرانی پاكستانیش رێككەوتنەكە لوبنان دەگرێتەوە،بەڵام ئیسرائیل بەردەوامە لە هێرشەكانی بۆسەر لوبنان و دەڵێت ئەوێ بەرەیەكی جیایە.

ئێستا جیهان چاوی لەسەر ئیسلام ئابادە بۆ ئەوەی ئاوێك بە ئاگری ئەو جەنگەدا بكات كە 39 رۆژی خایاند و لە 28 ی شوباتی ئەمساڵ لەنێوان ئەمریكا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران سەریهەڵدا، رۆژی هەشتی نیسان بە ئاگربەستێكی دوو هەفتەیی ڕاگیرا.
-
چاوەكان لەسەر پاكستانن بۆ ئەوەی ئاوێك بە ئاگرەكەدا بكات؛ وەفدی ئێران و ئەمریكا دەچنە ئیسلام ئاباد
|
-
هۆشداری لە شكاندنی ئاگربەست؛ هێرشەكان بۆسەر ئێران ڕاگیراون بەڵام ئاگربەست لوبنانی نەگرتووەتەوە
|
-
ئاگربەست لەگەڵ ئێران؛ سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل ڕوبەڕووی ڕەخنەی توندی ئۆپۆزسیۆن دەكاتەوە
|
-
موجتەبا خامنەیی چۆن لە كۆتا ساتدا گڵۆپی سەوزی بۆ دانوستان هەڵكرد؟
|
-
چۆن لە كاتژمێرەكانی كۆتاییدا جەنگی ئێران راگیرا؟
|
-
چیرۆكی ئازادكردنی كچە رۆژنامەنوسە ئەمریكیەكە
|
-
هێرشی گروپەكان بۆسەر هەرێم و ناوەندەكانی ئەمریكا چڕبوونەتەوە
|
-
كێڵگەی نەوت و بەندەر و كارگەكان؛ زیانەكانی پێنج هەفتە جەنگی ئێران لەگەڵ ئەمریكا و ئیسرائیل
|
-
ئێران وەڵامی هەڕەشەكانی ترەمپ دەداتەوە و ئاگربەست رەتدەكاتەوە
|
|
|
|